مه‌ترسییه‌كانی گه‌شه‌كردنی سه‌له‌فییه‌ت له‌كوردستاندا
شێرزاد شێخانی
ئیسلامی سیاسی ، به واتایه‌كی روونتر ، بازرگانیكردن به ئایینی ئیسلامه‌وه له‌دوای روخانی سیسته‌می خه‌لافه‌ی راشدینه‌وه ده‌ستی پێكردوه ، كاتێك معاویه‌ی كوڕی ئه‌بو سفیان قورئانی پیرۆزی كرده حه‌كه‌م له‌ململانێكه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌نێوان خۆی و عه‌لی كوڕی ئه‌بو تاڵیب . دوای كۆتایی شه‌ڕه‌كه‌ش كه سیسته‌می خه‌لافه‌تی گۆڕی به سیسته‌می پاشایه‌تی ئه‌مه‌وییه‌كان ، ئیدی ئیسلامی سیاسی له‌و ساوه گه‌شه‌ی كردوو تاكو ئه‌مڕۆش ره‌واجی هه‌یه . چونكه معاویه ته‌نها به‌وه نه‌وه‌ستا كه سیسته‌می خه‌لافه‌ی راشیدی بگۆڕێ به پاشایه‌تی ، به‌ڵكو له‌رێگه‌ی كڕینی ویژدانی زۆربه‌ی ئه‌سحابه‌كانی پێغه‌مبه‌رو به‌شێك له‌زانایانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش توانی ته‌نانه‌ت مێژووش بگۆڕێ ، ئه‌ویش به‌ده‌ستكاریكردنی ده‌یان و سه‌دان فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام كه زاناكان خستیانه خزمه‌تی چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی و دواتریش به ویراسه كردنی حوكمی ئیسلامی بۆ نه‌وه‌كانی . مه‌مله‌كه‌تی عه‌باسییه‌كان ودوای ئه‌وانیش هۆزو قه‌بیله‌كانیترو تا ده‌گاته عوسمانییه‌كانیشه‌وه هه‌میشه پیاوانی ئایینی به‌كار هێنراون بۆ شه‌رعییه‌تدان به ده‌سه‌ڵات و حوكمه‌كانیان .
بازرگانیكردن به‌ئایینه‌وه ره‌گو رییشه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌كان و پاشاكانی سه‌رده‌می كۆنی سومه‌ری و ئه‌كادی وبابلیه‌كانه‌وه كه پادشای وڵاتیان به خوا زانیوه‌و ، كاهینه‌كانی په‌رستگاكانیش به‌وه‌كیلی خوا . له‌سه‌ردمی ده‌ركه‌وتنی ئایینی جووله‌كه‌ش ، ئه‌حباڕه‌كانی یه‌هود هه‌مان رۆڵیان گێڕاوه ، ته‌نانه‌ت بۆ دیاریكردنی پاشاكانیان هانایان بۆ ئه‌حباڕه‌كان بردوه كه ته‌نها ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوه پادشا له‌سه‌ر كورسی لاببه‌ن وكه‌سێكیتر له‌شوێنی دانێن ، ئه‌مه‌ش له‌چیرۆكی شاوولی پادشای یه‌هودو داوود پێغه‌مبه‌ردا له‌كتێبی ته‌وراتی جوله‌كه‌دا له‌سفری سامۆئیلدا باسی لێكراوه . له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایینی مه‌سیحییه‌تیش له ئه‌وروپا ، دیسان پیاوانی ئایینی به‌نوێنه‌رایه‌تی پاپای فاتیكان ، هه‌مان رۆڵیان گێڕاوه ، هیچ وڵاتێك نه‌یتوانیوه شه‌رعییه‌ت بداته پاشاكه‌ی به‌بێ ره‌زامه‌ندی پاپای رۆما .ئه‌مه‌و جگه له‌وه‌ی پاپاكان ته‌نانه‌ت بیتاقه‌ی چوونه به‌هه‌شتیشیان ئه‌فرۆشته خه‌ڵك به ناوی ( صكوك الغفران ) كه ئه‌مه‌ش ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی خوا بوو ، به‌ڵام ئه‌وان خۆیان به‌وه‌كیلی خوا ئه‌زانی و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان دایه خۆیان .
له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا ، كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپی به هۆی بانگه‌شه‌كانی مارتین لۆسه‌ری پیاوی ئایینی ئه‌و سه‌رده‌مه له‌ئه‌ڵمانیا شۆڕشێكی فیكری گه‌وره‌ی به‌رپاكرد ، دواتر شۆڕشه‌كه كڵپه‌ی سه‌ندو زۆربه‌ی وڵاتانی كیشوه‌ركه‌ی گرته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك گه‌وره‌ترین زه‌بری له‌رۆڵی پیاوه ئاینیه‌كان دا . ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش به سه‌رده‌می رێنسیانس ناسراو ، به تێپه‌ڕینی زه‌مه‌ن رۆڵی كه‌نیسه لاواز بوو ، چه‌مكی جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له‌سیاسه‌تو حوكمڕانی بوه واقیعێكی تازه له ئایینی مه‌سییحیه‌تدا .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیش هه‌مان نه‌خۆشی تووش هاتبوو له‌لایه‌ن پیاوه ئاینییه‌كانیه‌وه به‌ڵام كاریگه‌ری ئه‌و شۆڕشه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌دا زۆر كه‌مبوو ، یاخود هه‌ر نه‌بوو . هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵه كه‌سانێكی كه‌م هه‌وڵیاندا گۆڕانكارییه‌ك له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیشدا بێننه كایه‌وه به‌تایبه‌تی هه‌وڵه‌كانی جه‌ماله‌دین ئه‌فغانی و ئیمام موحه‌ممه‌د عه‌بده له‌كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌م و‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی رابردوودا ، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه هیچ كاریگه‌رییه‌كیان نه‌بوو ، هه‌ر زوو شكستیان هێنا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كی ستراتیژی تووندوتۆڵ له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و پیاوه ئاینییه‌كانی ئیسلامدا هه‌بوو كه رێگربوو له‌هه‌ر هه‌وڵێكی گۆڕانكاری له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا .
له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو ته‌وژمێكی گه‌وره‌ی ئیسلامی سیاسی ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه كه ناویان نابوو ( سه‌حوه‌ی ئیسلامی ) . ئه‌ویش به كاریگه‌ری رۆڵی وه‌هابیه‌كانی سعودیه‌و دواتر هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ئه‌فغانستان و چوونی ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌نجانی وڵاتانی ئیسلامی بۆ ئه‌فغانستان و شه‌ڕ كردن به‌ناوی جیهاده‌وه دژ به شیوعییه‌تی روسیا . دوای ته‌واو بوونی شه‌ڕه‌كه‌ش ئه‌و گه‌نجانه‌ی له‌ئه‌فغانستان به‌فیكری جیهادی وسه‌له‌فی گۆشكرابوون گه‌ڕانه‌وه وڵاته‌كانیان به‌هه‌مان فیكره‌وه ده‌ستیان به‌چالاكی كرد دژی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كانیان ، سعوودیه‌ش بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی فیكری وه‌هابی و سه‌له‌فییه‌ت یارمه‌تیه‌كی زۆری ئه‌وانه‌ی دا‌و ده‌یان رێكخراوی بۆ دروستكردن و به قازانجی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خۆی به‌كاری هێنان .
سه‌له‌فییه‌ت له‌كوردستان ره‌گورییشه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه ، چونكه به‌شێكی زۆری سه‌ركرده ئیسلامیه‌كانی كوردستان له‌و كه‌سانه بوون كه به‌شدارییان له‌جیهادی ئه‌فغانستان كردوه ، یاخود كه‌وتونه‌ته ژێر كاریگه‌ری فیكری جیهاده‌وه كه له‌لایه‌ن سعودییه‌كانه‌وه ئاراسته ده‌كران . به‌مه‌ش شه‌پۆلی سه‌له‌فییه‌تی سعو‌دی زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه ، ئیدی حزبی ئیسلامی وبزووتنه‌وه‌ی سه‌له‌فی سه‌ریهه‌ڵدا و، كوردستانیش بێبه‌ری نه‌بوو له‌م شه‌پۆله‌و، كۆمه‌ڵێك گه‌نجی كوردیش به‌ناوی ئیسلامخواز و بانگخواز ده‌ركه‌وتن به‌تایبه‌تیش له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا. هه‌ڵبه‌ت زه‌میینه‌یه‌كی له‌باریش بۆ ده‌ركه‌وتنی ئه‌و گه‌نجانه هاته ئاراوه، كاتێك ده‌سه‌ڵاتی حیزبی له‌كوردستاندا كه‌وته ناو زه‌لكاوی گه‌نده‌ڵی و حوكمی دیكتاتۆرییانه‌وه ، ئیدی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌نده‌ی خۆی ، ده‌سه‌ڵات رێگای كرده‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌و گه‌نجانه بێنه سه‌ر شاشه‌كان و له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا شوێنپێی خۆیان جێگییر بكه‌ن ، هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجانی كوردستان ته‌خدیر بكه‌ن ، هه‌میش بۆ كاتی پێویست به‌كاریان بێنێ . ئه‌گینا ده‌ركه‌وتن و رێگه‌دان به‌م شه‌پۆله هیچ مه‌نتقێكی تێدا نه‌بووه .
پێشتریش وتومه مه‌سه‌له‌ی بانگخواز له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دینداری وه‌كو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كه له‌ئه‌ساسدا له‌زۆربه‌ی گه‌لانی دونیا ئیماندارترن ، هیچ مانایه‌كی نیه . چونكه بانگخوازی بۆ میلله‌تانی بێباوه‌ڕی وه‌كو دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن و لادێكانی هیندستان و بیابه‌نه‌كانی ئه‌فریقیا زه‌روورتره كه زۆربه‌یان سه‌گ وگا و داروبه‌رد ئه‌په‌رستن ، شوێنی ته‌بیعی ئه‌و بانگخوازانه ئه‌وێیه نه‌وه‌ك له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دینداری وه‌كو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان . جا ئه‌گه‌ر ئه‌وان خۆیان به‌ڕاستی به‌نوێنه‌ری خودا ئه‌زانن ، با بچن له‌وێدا بانگخوازی بكه‌ن نه‌ك له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان و له‌ژێر هه‌وای سپلیتی ناو ستۆدیۆكان!!. كاتی خۆی تا ئێستاش سه‌دان وهه‌زاران حه‌مله‌ی ته‌بشیری دینی مه‌سیحی له‌وڵاتان هه‌یه ، كۆمه‌ڵه كه‌سانێك كه خۆیان به‌دڵسۆزی حه‌زره‌تی مه‌سیح ده‌زانن ده‌چنه ناو ئه‌قوامی بێباوه‌ڕو خوانه‌ناس ته‌بشیری دینی مه‌سیحی ئه‌كه‌ن ، با ئه‌و بانگخوازه ئیسلامییانه‌ش وابكه‌ن .
بازرگانیكردن به ئایین بووه به‌دیارده‌یه‌كی زۆر ناشرینی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ، ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌مزگه‌وت له‌پشت مێزه‌وه‌و له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه ده‌رئه‌كه‌ون ، هیچ شتێكی ئه‌وتۆیان له‌باردا نیه . كۆمه‌ڵه كه‌سانێكن ته‌نها شتێك له‌زمانی عه‌ره‌بی ئه‌زانن ، به ته‌رجه‌مه‌كردنی هه‌ندێ فه‌رمووده‌و كتێبه ئایینیه‌كان خه‌ڵكی هه‌ڵئه‌خه‌ڵه‌تێنن گوایه زانای هه‌ژده عیلمن ، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌درێژایی ته‌مه‌نی خۆم تا ده ساڵێك پێش ئێستا مامۆستای ئایینی ومه‌لاو خه‌تیبی مزگه‌وتم نه‌بینیوه كه ریشی سپی نه‌بێت . پێشان مه‌لا ده‌بوایه سی چل ساڵێك خوێندنی ئایینی ته‌واو كردایه تا ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی پێئه‌به‌خشرا ، ئێستا ته‌مه‌نی ناگاته بیستوپێنج ساڵه‌وه دێته سه‌ر مینه‌ری پێغه‌مبه‌رو خوتبه ئه‌دات ! ته‌نانه‌ت خۆیشی ئه‌كات به موفتی ، كه مه‌رجی ئیفتا زۆر زۆر قوڕستره له‌وه‌ی مناڵێك بیدات و كۆمه‌ڵگه‌ی پێوه پابه‌ند بكات .
له‌ئه‌ساسیشدا ته‌نانه‌ت بوونی حیزبی ئیسلامیش له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا به ئاسایی نازانم ، چونكه خه‌باتی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی خه‌باتێكی نه‌ته‌وه‌ییه نه‌وه‌ك جیهادی كافران ، كه‌واته هیچ پێویست ناكات حزبی ئیسلامیمان هه‌بێ ، چونكه ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا ئه‌و ئیسلامه سیاسیه‌یه كه زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی وێران كردوه . نمونه‌ی حیزبی ئیخوان موسلمینی میسرمان بینی كه چۆن خه‌رێك بوو كۆمه‌ڵگه‌ی میسری له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و بیگه‌ڕێنێته‌وه هه‌زارو چوارسه‌د ساڵ بۆ دواوه . هه‌مان مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌شدا هه‌یه كه ئیسلامی سیاسی تێیدا رۆڵ ده‌بینن .
لێره‌وه ده‌توانم بڵێم ، كه‌وا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌تایبه‌تیش ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی پێو‌یسته كارێك بكات بۆ رێگرتن له‌به‌سه‌له‌فیكردنی كۆمه‌ڵگه ، ده‌سه‌ڵات ده‌بێ له‌وه تێبگات كه بڵاوكردنه‌وه‌ی فیكری وه‌هابی و هێنانی گه‌نجی نا هوشیاری سه‌له‌فی بۆ سه‌ر شاشه‌كانه‌وه كاره‌ساتی به‌دواوه دێت ، چونكه ئه‌مانه گه‌ر بیت و بتوانن پێگه‌ی خۆیان قاییم بكه‌ن ، ئیدی ده‌بنه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر گه‌وره به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه ، ئه‌وسا ئه‌بێ له‌پێناو خه‌لافه‌تێكی وه‌همی ئیسلامی‌دا ده‌ستبه‌رداری ته‌نانه‌ت خه‌ونه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیشمان بین ..
28/01/2020
وتارەکانی تری نوسەر