دوو بژاردە

ئازاد چالاک
دیمەنی سیاسەت و حكومڕانی لە كوردستاندا، لە دیمەنی هیچ شوێنێكی ئەم دنیا فراوانە ناچێت و زیاتر بەدیمەنە سەرنج ڕاكێشەكانی فەنتەڵۆس دەچێت. دووبەرەو دووناوچەی بەزۆری زۆردا و بەرژەوەندی حیزبێك دروست بووە، ئەم حیزبە كە بەدروشم هەڵگری ئاڵای دیموكراسیەت و پێكەوە ژیانەو كودەتا قبوڵ ناكاو نەمەرجیشی هەیە بۆ ڕێكەوتن و نەمەرجیش لەكەس قبوڵ دەكات، ئەم حیزبە دەستی بەسەر داهات و قوتی هاوڵا تیاندا گرتوەو كورسی بەسەرچووی سەرۆكایەتی زەوت كردوە و، مەرجیشی هەیە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان. ئەویش بەلابردنی سەرۆكە شەرعیەكەیەتی كە بوێرانە هەوڵی سەروەر بونی یاساو گەڕانەوەی شكۆ بوو بۆ پەرلەمان.

ئەم حیزبە، ڕونە لە هەڵوێستەكانی و بەڕاشكاوی بەهەموان دەڵێ و، بەكردەوەش سەلماندویەتی كە بواری و یستێك نادات  لە كوردستاندا، لەگەڵ ویست و ئیرادەی ئەودا ناكۆك بێ و، دەبێت هەموو لایەنە سیاسیەكان بەپێی بەرژەوەندی و داخوازیەكانی ئەودا، خۆیان بگونجێنن وكاری سیاسی وحیزبی خۆیان بكەن و، غەیری ئەم حاڵەش شتێكی تر قبوڵ نیە ئەگەر هەموو كوردستانیش بە هۆیەوە سەروو ژێربێت!. 
خوێندنەوەی لایەنەسیاسیەكانی تر كە زۆرینەن لە هەرێمی كوردستاندا یەك خوێندنەوەو یەك تێڕوانینیان نیە بۆ هەڵسوكەوت و كەڵەگاییەكەی پارتی، هەندێكیان پێیان وایە كەدەبێت سنورێك بۆئەم هەڵوێستانەی پارتی دابنرێت و یاسا سەروەر بێت و هەندێكی تر پێیان وایە كەدەتوانن لەوبەینەدا یاری بكەن و بەرژەوەندی و ئامانجی خۆیان بەدی بهێنن و، هەندێكی تریش پێی وایە كە هیچ ڕێگە چارەیەك نیە لەگەڵ پارتی تەنها هەوڵی ڕێكەوتن و قسەكردن نەبێت و هەرئەوە باشترە لە هەمووئەگەرەكانی دیكە چونكە ئەوەی پارتی بناسێ‌ دەزانێت كە پارتی باكی بەبەرژەوەندییە باڵاكانی كوردەوەنیەو، هەركات زانی بەرژەوەندیەكانی حیزب و بنەماڵە دەكەوێتە مەترسیەوە ئەوا زۆرئاسانە بۆی ئاشبەتاڵ یا31ی ئاب، یاخوود شەڕی براكوژی بەسەر كوردا، بسەبێنێت و دواترییش بەوپارە زۆرەی كەمۆڵی داوە بەهەوڵی كادرە دەروێش ئاساكانی بێتەوە مەیدان و كوردیش وەك بینیمان زاكیرەی بەهێز نیەو زووشتی بیر دەچێتەوە و  بەسنگ فراوانیەوە لاپەڕەی سپی بۆ هەڵدە داتەوە.
 لە نێوان ئەم تێڕوانینە جیاوازانەدا لە وە ئەچێ‌ ئەم بۆچونە، بەرامبەر پارتی باوبێت، لەو ڕوانگەیەیی باهەموو شتێك لەدەست میلەتەكەمان نەچێ و بائێمە بەرژەوەندی كوردستان وخەڵكەكەیمان لەبەر چاوبێت!.

كێشەی گەورە لەم تێڕوانینەدا ئەوەیە؛ كەمەسەلە ستراتیژو چارەنوسسازەكان دەكرێنە گەمەو قوماری نێوان ئەم دوو تێڕوانینەو هەرئەوەشە وایكردوە كە لایەنە سیاسیەكانی بەرەی دووەم و هاوڵاتیانی دوودڵ بن لەوەی كە بڕیاری گرنگ وچارەنوسساز بەرامبەر هەژموون و بێباكی پارتی وەرگرن و، لەبەرامبەریشدا، پارتی زۆر بێ‌ منەتانە یاری بەم خەمخۆری وهەستكردن بە بەرپرسیاریەتییە دەكات و بەسودی خۆشی بەكاری دەهێنێت!

لە بەرامبەر ڕونی كردارو ڕەفتارەكانی پارتی، لایەنەكانی تر دوو بژاردەیان لە بەردەمدایە؛ یان ئەوە تا تەسلیم بەئیرادەی سەپێندراوی پارتی دەبن وەك حیزبێكی سەرەكی خاوەن بڕیار لە كوردستاندا وخۆشیان ببنە هاوكارو گوێڕایەڵ و چاوەڕیِی تێپەڕبونی كات بكەن، یان ئەوەتا ئەم لایەنانە هەڵوێستێكی ڕوون و ئاشكرا ڕابگەیەنن وخۆیان بۆ ئەنجامەكەی ئامادە بكەن. ئیتر ئەو سیاسەتە بەسەرچوو كە قاچێكت لەناوحكومەت وبەرژەوەندی و بڕیارەكانی دابێت و قاچەكەی تریشت، لای چاكسازیو دژایەتیكردنی گەندەڵی بێت و بە تەجروبەش دەركەوت كەبواری چاكسازی و دژایەتیكردنی گەندەڵی لەناو حكومەتێكی خەمساردی دژ بەخەڵكدا، هەوڵێكی مەحاڵ و نەزۆكە.
ئەوەی پارتی داوای دەكات بەناوی ڕێكەوتن و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی كوردییەوە،  نەك هەر ڕێككەوتن نیە، بەڵكوو شوین كەوتن و ڕەدوو كەوتنە.


09/08/2016



وتارەکانی تری نوسەر