شۆڕشی نوێ بۆ هەڵگیرسێنرا؟

بڵێسە جەبار فەرمان
 شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بە شێوازێکی جیاواز لە شۆرشەکانی تری کوردستان دەستی بە خەبات کرد.

 بەشێکی زۆری ئەو خەباتگێرانەی هاتنە ریزەکانی ئەم شۆڕشەو لە چینی خوێندەوارو شارو کەسانی گەنج و ئەکادیمی و خاوەن بروانامە بوون. 
خاوەنی ئایدۆلۆژیای سەردەمیانە بوون و بڕوایان بە یەکسانی ژن و پیاو و نەهێشتنی جیاوازی چینایەتی و نەهێشتنی دەرەبەگایەتی و خێڵایەتی و ناوچەگەرێتی بوو. بیروباوەڕ بوون بەڕزگارکردنی کوردستانی گەورەو دروست کرنی زمانێکی یەکگرتووی کوردی. تێکەڵاویەکی زۆر لەنێوان شار و پارێزگاکان و گوندەکان و شێوە زارە جیاوازەکان بوونی هەبوو. ڕژێمی بەعس هەوڵی زۆریدا دژایەتی و نەیاری بخاتە نێوان کۆمەڵی کوردستانەوە، رق و کینە لەنێوان شارەکان دروست بکات. هەوڵی شارچێتی و خێلچێتی و ناوچەگەرێتی دەدا, بەمەبەستی دابڕاندن، بەڵام بە درێژایی سەد ساڵە داگیرکەرانی کۆن و نوێ لەو سیاسەتە سەرکەوتوو نەبوون. قوربانیە زۆرو زەوەندەکانی کەگیانی پیرۆزیان بە کوردستانی گەورە بەخشی.

 جیاوازی نەئەکرا لەنێوان خەبات و شۆڕشی هیچ پارچەیەک بۆ گەیشتن بە ئازادی و هێنانەدی خەونی هەموو تاکێکی کورد کە ئەویش کوردستانی گەورە بوو.

 دوای ئەنفال کردنی بە سەدان هەزار هاوڵاتی بێ تاوانی ئەم وڵاتە. دوای شەهید بوونی بەدەیان هەزار لاوو ژنی خوێن گەرمی ئەم وڵاتە. دوای ماڵوێران کردنی بە سەدان خێزانی ئەم وڵاتە دوای ساڵانێکی زۆر لە گەمارۆی ئابووری و شەڕی براکوژی توانرا هەرێمی کوردستان بونیاد بنرێت. بۆ یەکەم جار لە دەستوری وڵات دا ناوی هەرێمێک بێت بە ناوی کوردستانەوە، بەڵام مەخابن ئەمرۆ چەندەها سیاسی و ئەندامانی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و کەسایەتی دیاری ئەم ناوچەیە دوبارە باس لە دوو ئیدارەیی دەکەن و لەناو بردنی حکومەتی هەرێم.

لە ساڵانی رابردوو بەهۆی ململانێی حزبیەوە خەتی دێگەڵە تۆخکرایەوە. ئێستاش هەوڵ ئەدرێت جیاوازی نیوان شارەکان و دیالێکتەکان بە شێوەیەک زق بکرێتەوە کە ئەوەی دوژمن پێی نەکرا خۆمان بەخۆمانی بکەین. دەویسترێت کەهیچ لێک گەیشتن و هاودەستیەک لەنێوانمانا نەمێنێ، پرسیار ئەمەیە ئایا ئەم سیاسەتە لەبەرژەوەندی داگیرکەرانی کوردستانە یانا؟ ئەم خزمەتە هەرزانە بۆ بکرێت؟ هەن بە گوتار دژی دوو ئیدارەیین, بەڵام هەڵسوکەوت و کاردانەوەیان رەوشەکە بەو ئاقارە دەبات! هیچ تێزو بڕوبیانویەک شەرعیەت ناداتە دوو ئیدارەیی. 

خەڵکی کوردستان و چینە بەش مەینەتە زیانمەند دەبن لەگەرمیان و بادینان لەهەموو دەڤەرەکان و لەئەنجامدا ئاو دەکرێتە ئاشی نەیارانی ئەزمونەکەمانەوە. ئەم بیرۆکە فاشیلە بێجگە لە زیاتر بەفیرۆدانی سەروەتی نیشتیمانی و لەباربردنی خەونی شەهیدان و تێکۆشەرەدێرینەکان و هەموو تاکێکی کوردپەروەر هیچی تر نیە. لە جیاتی ئەمە با بتوانین یەک ئیدارە دروست بکەین یەک حکومەت پێک بێنین بۆ خزمەتی خەڵک.

ئایا ئێمە پێکەوە حکومەتێکی بەهێزمان دروست کرد ئیدارەیەکی تۆکمەمان دروستکرد تا باسی دووان بکرێ!؟؟ پەیامم بۆ هەموو حزب و لایەن و سیاسیەکانە بەم پیلانەی دوژمنانی دژ بە نەتەوەکەمان بزانن. لەلایەک لەناوخۆدا پێویستمان بە زیندوو کردنەوەی رۆحیەتی شۆڕشی نوێیە بۆ دژایەتی پاوانخوازیی و گەندەڵی لەلایەک نەهێڵین سیحری شۆڕش و خەباتمان بۆ اری نابەرپرسانە بەکار بهێنرێت. پێویستە تاک بەتاکی کورد بەتایبەتی لایەنگرانی حزبەکان ئەوەندە هۆشیار بێت کە دووبارەبوونەوەی مێژووە تارکەکان و گەڕانەوە بۆ دواوە قبوڵ نەبێت.


22/02/2019



وتارەکانی تری نوسەر