ئهو ئهنجامهی ههدهپه بهدهستهێناوه، به ههموو پێوهرێك سهركهوتنە.
ساڵانی ڕابردوو ههدهپه و ناوچه كوردییهكان رووبەرووی گهورهترین پهلاماری سهربازی و گەمارۆی ئابووری و میدیای بونەوە.
هەدەپە ئەو حزبەیە کە بە ههزاران كادر و سهركردهیان زیندانی کراون و دوورخراونەتەوە لە کایەی سیاسی.
سەرکردەکەیان و کەسی یهكهمی حزبەکەیان کە صلاحدین دەمیرتاشە لەگەڵ هاو سەرۆکەکە فیگەن له زیندانە.
سەرەرای ئەو هەموو فشارەی کەلەسەر هەدەپە بوو چ لەرووی ئابووری و چ لەرووی گەمارۆدانی کارو چالاکی حزبەکەوە توانیان لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکان دا سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست بهێنن. ئەمە دەرئەنجامی بیرکردنەوەی ستراتیجی و تەکنیکی ئەو حزبەیەو هەروەهاخۆراگری و بەهێزی ئیرادەی گەلێک دەخاتە روو کە بروای بەدیمۆکراسیەت هەیە بۆ چارەسەری پرسی نەتەوەیی.
توانرا دوای 15 ساڵ لە حوکمرانی ئەردوگان و حزبەکەی لە ناوچە گرنگ و ستراتیجیەکانی تورکیا, شارەوانی ئەستەنبوڵ و ئەنکەرەو کۆمەڵێک شاری تریان لەژێر دەست دەربهێنرێت و بەو شێوەیە شکستێکی گەورەیان رووبەرووبکرێتەوە. بە رێکەوتنی تاکتیکی لەگەڵ جەهەپە.
ئەستەنبوڵ و ئەنکەرەی دوو شاری سەرەکی وڵاتی تورکیان و لە رووی حوکمرانی و ئابووریەوە و رەوتی سیاسەتی ئەو وڵاتە دیاری ئەکەن.
ئهمه سەرەتای گۆڕانێکی چۆنایەتیەو شكستێكی قورسه بۆ ئهردۆغان و حزبەکەی.
ئەوەی جێی ئاماژەیە کە هەدەپە توانی بیسەلمێنێت کە لە سیاسەتی تورکیادا دەوری سەرەکی دەبینێت و دەتوانێت دەرئەنجامەکان و ئاراستەی سیاستەتی ئەو وڵاتە بگورێت.
هەدەپە توانی بیسەلمێنێت کەنەک تەنها کاریگەری لەسەر ئامەد و ماردین و وان هەیە بەڵکو لە ناو دڵی تورکیادا کاریگەری هەیە و ئەتوانێک گۆرانگاری لە سیاست دا دروست بکات.
حزبی جهههپه بەبێ پشتیوانی هەدەپە هەگیز نەیدەتوانی کاریگەری لەسەر ڕەوتی سیاسەتی تورکیا دروست بکات. ئەم ڕاستیە لای هەمووان روون و ئاشکەرایە, هەربۆیە دوای ئاشکرا بوونی دەرئەنجامەکان جەهەپە سوپاسی هەدەپەی کرد.
ژیری سیاستی هەدەپە لەوەدایە کە توانی واقعی تورکیا بخوێنێتەوە.
دوای دراسەکردنی دۆخی حوکمرانی ئەو وڵاتە بۆی دەرکەوت بەرانبەر بە حزبێکی فەرمانرەوا وەستاوەتەوە کە بێجگە لە چەندەها میدیای زەبەلاح هەموو دام و دەزگا تشرعی و تنفیزی و دادگاکانی ئەووڵاتەی بەدەستەوەیە وە هەروەها هێزی سەربازی و هەواڵگریش. هەربۆیە چووە هاوپەیمانیەوە لەگەل جەهەپە بۆ بەرپەچدانەوەی ئەو واقعە سەپێندراوە.
ڕاستە کە جەهەپە دۆستی کورد نیە، بەڵام بۆ ئەم ساتەو بۆ شکانی ئەو هەموو بەربەستەی لەبەردەم هەدەپە هەبووە وە هەروەها بۆ شکاندی ئەو سام و تۆقاندنەی ئاکپارتی لە رێگای سندوقی دەنگدانەوە, وای خواست کە هاوپەیمانیەکی لەو شێوەیە بێتە ئاراوە.
هیوادار بووم حزبە کوردیەکانی ئەم دەڤەرەش بۆ پێش خستن و سەرخستنی دیموکرسیەت لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی تری عیراق دا هەمان ستراتیجیەتیان هەبوایا.
هەموو لایەنەکان دەبێت هەست بە بەرپرسیارێتیە بکەن بەرانبەر بە نوسینەوەی دەستورێکی تازەگەر و دیموکراسی بۆ هەرێمی کوردستان کە لەم خولەی پەرلەمانی کوردستان دا دەنگی لەسەر دەدرێت و شێوازی حوکمرانی یەکێک دەبێت لە مادەکانی.
کە ئێمە پشتیوان و پێداگری لە سیستەمی پەرلەمانی دەکەین.
هەربۆیە دەبێت هەوڵی هاوپەیمانی و کولیسیونێک بدرێت دوور لە بەرژەوەندی حزبی و شەخسی و تەنها لەبەرژەوەند هاوڵاتیان و نەوەکانی ئایندەی ئەم وڵاتە بێت.