دیل بەدیلەکەی ئەمڕۆ پێی وتین:

د. لەتیف مستەفا
۱ـ  کادیرانی پارتی و یەکێتی کوڕی نازهەڵگیراون ولەسەرو یاساوەن  لەسەر بنەما شۆڤێنیەکەی ئەتاتورک کە دەیوت دڵخۆشە ئەوەی دەڵێت تورکم ،ئەوانیش دەڵێن دڵخۆشە ئەوەی دەڵێت یەکێتی و پارتیم.

۲ـ ئەوە پارتی بە ئاشکرا دانی نابەوەی کە کادێرەکەی یەکێتی بە نایاسایی گرتوە،بەڵام خۆ یەکێتی دەیوت کادێرەکەی پارتی بەبڕیاری دادگا گیراوە،باشە پرسیارەکە ئەوەیە کە ئەگەر بەبڕیاری دادگا گیراوە بۆ بەڕیککەوتنی سیاسی دیل بەدیل بەربوو ،دادگا بۆ ڕێگا بەخۆی دەدات لەوە زیاتر سوکی بکەن و بۆ مەبەستی سیاسی خۆیان کەی ویستیان بەکاری بهێنن.

۳ـ باشە کەدادگا ناچارکرا کادێرەکە ئازاد بکات ،ئەی بۆچی هەروەکو تەکفیری گوناحەکانی خۆی غیرەت ناکات ،مێردمناڵی نەوجەوان هەڵۆ گەرمیانی کە لەسەر تۆمەتیکی  سوکی  دژە تیرۆر گیراوە ،ئازاد بکات؟ کە دوو مانگ هەر بەبێ بڕیاری دادوەر گیرابوو،بەڕەچاوکردنی  ئەوەی کە  نەوچەوان تەنها لە تاوانێکدا کە سزاکەی ئیعدام بێت و لەسەرو چواردە ساڵەوەبێت ئەبێ بگیرێت. 

خەلکی بێ پشت و پەناو بێلایەن و دەرەوەی یەکێتی و پارتیش با بۆخۆیان  پاڵپشتی بۆخۆیان پەیدا بکەن یان با هەر لەورگی خۆیان بەن.

06/01/2019



وتارەکانی تری نوسەر