وه‌ك ده‌بینین،ماوه‌یه‌كی دریژ به‌سه‌ر كاریگه‌ری و كارلێكی زۆرێك له بیر‌و بۆچونه‌كانی
سه‌ركرده‌ی خاكی و نه‌مر نه‌وشیروان موسته‌فادا له ناو هاوكێشه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا
نه‌رۆیشتووه، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له رێوره‌سم
و ناشتنیدا، تا راده‌یه‌كی باش شێوه سیاسه‌ت
كردنێك به مردنه‌كه‌یه‌وه دیاربوو، ئه‌مه‌ش وای له زۆرێك كردووه بڵین تاوه‌كو ئه‌مرۆ میراتگرانی له بزوتنه‌وه‌ی گۆران له
سه‌ر بیركردنه‌وه و فكر و فه‌لسه‌فه و ره‌وتی ژیان و خاكیبون و رێگه‌ی دروست ی
ئه‌و زۆر به جوانی نه‌رۆیشتون . وه‌ك چۆن پێشتر ره‌خنه و قسه له‌سه‌ر حزب و خه‌ڵكی
تر ده‌گیرا، كه كار له‌سه‌ر پیرۆزكردنی شه‌خس ده‌كه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی میله‌ته‌كه
ده‌خه‌نه گۆمی ئاوه‌وه، كه‌چی وا دیاره به خۆیان كار له‌سه‌ر ئه‌و راوبۆچونه‌ی
كه له خزمه‌ت خه‌ڵك و هه‌ژاراندا بێت به خۆیان ناكه‌ن و په‌یمانه‌كانیان نهابه‌نه
سه‌ر و ته‌نانه‌ت پابه‌ند نابن به زۆرێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی نه‌مر نه‌وشیروان
موسته‌فاوه . ئه‌وا ئه‌مرۆش به رازاندنه‌وه و به مه‌زار كردن و نزرگه و شتی
روكه‌ش و شكلیات، ده‌یانه‌وێت له‌پێناو مه‌به‌ستی لاوه‌كی كه هیچ په‌یوه‌ندی به
به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌وه نیه، ئارامگه‌ی كاك نه‌وشیروان برازێننه‌وه .
ئه‌گه‌ر به ناشتنی كاك نه‌وشیروان له گرده‌كه له هاورێ شه‌هیده
هه‌ژارو خه‌ڵكه كه‌م ده‌رامه‌ت و خاكیه‌كانی رۆژانی سه‌خت و شۆرشیان جیاكرده‌وه و، به هه‌ر مه‌به‌ستیك بێت چی بۆ
قازانجی هه‌مه‌جۆری بزوتنه‌وه‌كه‌ی بێت، یان بۆ ئاسایش و ئارامی و رێگه‌گرتن له
شتی نه‌خوازراو بێت، یان به ره‌هایی له پێناو سیاسه‌تدا بوبێت و ئه‌و بواره نه‌بوبێت
كه له‌گه‌ڵ هاورێ ساده و ساكار و هه‌ژار و خێرله‌خۆنه‌دیوه‌كانیدا بنیژرێت و خه‌ڵكی
به ئاسایی وه‌ریگرتبێت . به‌ڵام وا ئه‌مرۆ خه‌ریكن به هه‌مان ره‌فتاری سه‌ده‌كانی
پێشوو و به پیرۆزكردنی گۆر و ئارامگه و مردندۆستی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گۆر و
ئارامگه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كدا بكه‌ن كه له ژیانیدا قه‌ت باوه‌ری به‌م ره‌فتارانه
نه‌بووه و ئێستاش به‌م كرده‌وه سیاسیه دوور له ناخ و بیر‌و فكره‌ی ئه‌ودا، ئه‌گه‌ر به‌خۆیان بزانن یان نا ئازاری
روحیی ده‌ده‌ن و، ئه‌وا په‌رده‌یه‌كی ناروون ده‌خه‌نه نێوان خۆی و هه‌ڤاڵانیه‌وه
و جیای ده‌كه‌نه‌وه و له دونیا بینی ئه‌و
ده‌ده‌ن و بۆ مه‌رامی تایبه‌ت ره‌فتاری دژ به بیر‌و باوه‌ر و بۆچونی ئه‌و ده‌وه‌ستن.
دیاره ئه‌گه‌ر باری ئابووری بزوتنه‌وه‌كه
كاریگه‌ری خۆی هه‌بێت له سه‌ر ره‌فتار و مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ قۆناغی پاش نه‌شیروان
موسته‌فادا، چی له رووی له‌به‌رچاوگرتنی دابونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه بێت یان
وا فه‌رز بكات له هه‌ندێك بۆچونی نه‌مر بده‌ن و ته‌نانه‌ت له باری میراتگریه‌وه
هه‌نگاوی ناروون بنێن، یان شتێك بكه‌ن كه كتومت و راشكاوانه دژ به ئیدعای پێشوتریان بێت، ئه‌وا زوڵمێكی گه‌وره
له خۆیان پێش جه‌ماوه‌ری گۆران و بیروبۆچونی كاك نه‌وشیروان ده‌كه‌ن . به كرده‌وه
و هه‌نگاوی به‌ده‌ر له رێچكه‌ی تایبه‌ت به نه‌وشیروان موسته‌فا به‌دوور ده‌بن
له ئامانجه‌كه‌ی و رێگه‌كه‌ی به‌رده‌ده‌ن .
من وه‌ك خه‌ڵكێكی بی لایه‌ن، پاڵپشتی هه‌ر لایه‌نێك ده‌كه‌م كه به
واقعیانه له خزمه‌ت چینی چه‌وساوه‌دا بێت . كاك نه‌شیروان به ره‌فتار سه‌لماندی
كه له‌گه‌ڵ هه‌ژاراندایه، هیودارم میراتگره حزبی و بنه‌ماڵه‌ییه‌كه‌ی وه‌ك خۆی
مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن . بۆیه تكام وایه دیزاینی ئارامگه‌ی كاك نه‌وشیروان ساده
و ساكار بێت و تایبه‌ت نه‌بێت و له گۆڕی هاورێكانی جیاوازتر نه‌بێت و ئه‌و ده‌نگانه‌ش
كه داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن كوره‌كانی بێنه پێشه‌وه، بۆ چاپلوسی نه‌بێت كه كاك نه‌وشیروان
نه‌فره‌تی لێ ده‌كرد .