ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه كه‌مه‌دا بینیمان زۆرینه‌ی خه‌ڵك
له نێوان پشتگیری كردن و دژایه‌تی ره‌های ریفراندۆم بوون، به دانانی مه‌رج بۆ پیاده‌كردنی پرسه‌كه
له لایه‌ك و به‌حزبیكردنی بێ قه‌یدوشه‌رت
له لایه‌كی تره‌وه بۆچونه‌كان ده‌رده‌كه‌وتن . ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵته‌نگیه ته‌نها له روانگه‌ی
حزبایه‌تی و ئینتیمای هه‌مه‌جۆری لهخوارگیانی نیشتمانیه‌وه قسه له‌م پرسه نه‌ته‌وه‌ییه یه‌كلاییكه‌ره‌وه ده‌كرێت و، هه‌ر
یه‌كه‌و به پشتخانی ئایدیۆلۆجی و حزبی
تایبه‌تی خۆیه‌وه هه‌ڵوێست ده‌نوێنێت . پرسیاره‌كه له‌وه‌دایه كه ئایا وه‌ك
سیاسه‌ته نێوخۆیی و ململانێی حزبیه‌كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته هه‌ستیار
و چاره‌نوساز و ستراتیجیه‌دا له لایه‌ن ههموانهوهبكرێت یان به‌كاردانه‌وه‌ی ههمهجۆر
و به راوبۆچونی پێشوه‌خته و هه‌ڵوێست و په‌یوه‌ندیه حزبی و كه‌سیه ناكۆك و
ئاڵۆزه‌كان لێی بروانین؟
سێ راوبۆچون هه‌ن :
یه‌كێكان: به ره‌هایی و بێ مه‌رج و له پێناو هه‌ندێك
مه‌به‌ستی حزبی و شه‌خسی ته‌سك و خۆقوتاركردن له قه‌یرانه‌كان و به مه‌به‌ستی ده‌رچون
به روویه‌كی سووره‌وه له‌م وه‌زعه‌ی كه كوردستانی تێخستووه و به ته‌نها و
دوور له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كان و به‌م
زه‌مینه زۆرنالهبار و لاواز و پر مه‌ترسیه‌دا به‌هه‌ر نرخێك بێت ده‌یه‌وێت
ریفراندۆمه‌كه بكات؛ بێ ئه‌وه‌ی نهرێنیهكانی پشت ئه‌م هه‌ڵوێسته و پاش ئه‌نجام
دانی ئه‌م یرۆسهیه بخوێنێته‌وه و ته‌نها به ته‌كتیكی رۆژانه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا
ده‌كات، جا ئه‌گه‌ر ریفراندۆم له پێناو ریفراندۆمدا بێت به‌ته‌نهاش و هیچ هه‌نگاوێكی
له‌مه‌ر سه‌ربه‌خۆیی به‌دوایدا نه‌یه‌ت ئه‌و پشتی ریفرادنۆمهكهی له باری حزبیه‌وه
مه‌به‌سته نه‌ك ده‌رئه‌نجام و ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی پاش ریفراندۆمه‌كه .
دووه‌میان : خوازیاری پیاده‌كردنی پرۆسه‌كه‌ن به‌و مه‌رجه‌ی
بۆ سه‌ربه‌خۆیی بێت و بۆ مه‌رامی حزبی و خۆڵ كردنه چاوی خه‌ڵك و بۆ ئاامانجی ته‌سكی
ململانێ نێوخۆییه‌كان و خۆ قوتار كردن له زه‌لكاوه هه‌مه‌چه‌شنه حزبیه‌كان نه‌بێت،
كه به دروستكردنی ئه‌م قه‌یرانه زۆر
ئاڵۆزانه‌وه خه‌ڵكیان توشی نه‌هامه‌تی
كردووه و ته‌نها مه‌به‌ست و هه‌ڵوێستی ئه‌م جۆره خه‌ڵكانه له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌ل و دوارۆژ
و ئاواته‌كانی شه‌هیدانی گه‌لی كوردستان و ئه‌ركه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌كه‌یه، ئه‌مانه‌ش
چه‌ند جۆرێكن له خه‌ڵكی رۆشنبیری بێلایه‌ن و تاكوتهرای دڵسۆزی خه‌باتگیر و به‌شێك
له كادرانی هه‌ندێك له حزبه‌كان كه ده‌یانه‌وێت له‌م باره‌وه به میانره‌وی
پرسه‌كه یه‌كلایی بێته‌وه و دوار ۆژی میله‌ت نه‌بێته قوربانی هه‌نگاوێكی هه‌ڵه‌ی
ئه‌م و ئه‌و كه‌سی بێت یان حزبی و به تۆكمه‌یی پرۆسه‌كه ئه‌نجام بدرێت .
سیێه‌میان : ئه‌میش به بۆچونی حزبی ته‌سك و به كاردانه‌وه‌ی
ئه‌وه‌ی به پشتخانی ئایدیۆلۆجی و حزبی و هه‌ڵوێست و رێره‌وی په‌یوه‌ندیه پێشوه‌خته‌كان،
ده‌یه‌وێت له ركابه‌ریدا كارتێك نه‌داته ده‌ست لایه‌نی بانگه‌شه‌كاری ریفراندۆم
و بێ ئه‌وه‌ی ئه‌رێنیه‌كانی پشت ئه‌م هه‌ڵوێسته بخوێنێته‌وه و ته‌نانه‌ت بێ
دیراسه‌ت و وردبونه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نی پرۆسه‌كه بانگه‌شه‌ی
شكستهینانیشی ده‌كات .
بۆیه له‌م تێكههڵپژان و پشێویه‌ی حزبه‌كان له تێكه‌ڵكردنی
ریفراندۆم و هه‌وڵی پشتگیریكارانی و نه‌یارانی له دوو لاوه ده‌ردانی زۆر سه‌لبی ده‌بێت بۆ پرسی گه‌وره‌ی گه‌لی كوردستان و دوا رۆژه‌كه‌ی :
یه‌كه‌م : هه‌روا و بێ زه‌مینه سازی ودوور لێكتێگه‌یشتن و ته‌بایی و به‌هه‌ر نرخێك بێت و
بێ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كان هه‌نگاو بنرێت، جگه له ده‌رئه‌نجامی نه‌زانراوی
پاش پرۆسه‌كه هیچ شتێك به‌رده‌ست نابێت و، په‌یوه‌ندی نێوخۆیی و دهرهكهیكانیش
ده‌چنه قۆناغێكه‌وه هیچ شتێكیان لێ نابینینه‌وه جگه له‌وه‌ی خۆمان ده‌خه‌ینه
ده‌ستی قه‌ده‌ر نه‌بێت .
دووه‌م : هه‌روا
بێ دراسه‌ت و خوێندنه‌وه‌ی خاڵه ئه‌رێنیه‌كانی پرۆسه‌كه و به مه‌رامی حزبی و
عینادی و هه‌وڵدان بۆ ئیستغلال كردنی هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ر و بێ پشت به‌ستن به
پاڵنه‌ری نیستمانی و له حزبایه‌تی باڵاتر و ته‌نها له‌پێناو خواستی ململانێ حزبیه‌كان
و كه‌له ره‌قی هیچ شتێك سهوزناكهن و ملهتیش به ده‌ردی گه‌وره ده‌برێت . واته
خوێندنه‌وه‌ی ریفراندۆم به نرخی ململانێ حزبی رووت و به پێ په‌ویه‌ندی و گوێ نه‌دان
به هیچ ئامانجێكی له حزبایه‌تی گرنگتر و له روانگه‌ی دژایه‌تی ئامانجی نه‌یاران
و له‌بیر كردنی قازانجی پشت پرۆسه‌كه، ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستی حزبی نه‌یاریش بكرێت،
چاڵهكهش قولتر ده‌كاته‌وه و زهلكاوهكهش خه‌ستر ده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌ش
دووباره كردنه‌وی هه‌ڵه‌ی پێشینانه و له‌به‌رچاو نه‌گرتن و عیبره‌ت وپه‌ند وه‌رنه‌گرتنه
له مێژوو .
سێیه‌م : به‌م شێوه‌یه جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم،
جگه له گه‌رانه‌وه‌ی وه‌زعی كوردستان و شه‌كستی گشتی و ملكه‌چی بۆ نه‌یارانی كورد
و گه‌رانه‌وه‌ی بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م هیچ سه‌وز نابێت .
بۆیه هه‌ڵوێستی تایبه‌تی و كه‌سی خه‌ڵكی كوردستان به
دوور له ململانێی حزبی، یه‌كێكه له پێویستیه‌كانی ئه‌م پرۆسه‌یه به نه‌یار و
پشتگیریكاری ریفرندۆمیشهوه . ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش به لێكنزیكبونه‌وه ی هه‌مووان
ده‌وێت كه به لێبورده‌یی و گهوهرییو تهنازولكاری ده‌كرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش
پێویستی به كۆبونهوهیكی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی هه‌موانه، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه خاڵی هاوبه‌ش و ئاستی ناوه‌راست له
چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ل پرسێكی گرنگی وه‌ك ریفراندۆمدا .
بۆیه، به تایبه‌تی زۆر پێویسته له‌سه‌ر هه‌ردوو لایه‌نی
به‌رامبه‌ر یه‌ك و كه‌له‌ره‌ق و له
خۆبایی كه بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بێنه پێشه‌وه ئه‌وانیش خۆیان له گۆران و پارتی ده‌بینێته‌وه له‌م كاته‌دا
هه‌نگاوی ریشه‌یی بنێن :
یه‌كه‌م : هه‌ردولا به چاره‌سه‌ری ناوه‌راست رازی بن كه
به‌هه‌ر شێوازێك بووه كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكرێت به شێوه‌یه‌كی یاسایی بریار
له‌سه‌ر ریفراندۆم بده‌ن وه‌ك بابه‌تێكی گرنگی میله‌ت نه‌ك بكرێته موڵكی كه‌س و
حزبێك و، شتی لاوه‌كی و هه‌نگاوی گه‌وره و ئامانجی گرنگ به شه‌خسه‌وه نهبهسنهوه
.
دووه‌م : كیشه لاوه‌كیه‌كانی تر ئه‌گه‌ر نه‌گه‌نه ده‌رئه‌نجام
بخه‌نه دوای ریفراندۆم و به سندوقی ده‌نگدان میله‌ت یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، به‌و
مه‌رجه‌ی ریفراندۆم ته‌نها نه‌بێته كارتێك به‌ده‌ست لایه‌نی ده‌سه‌لاتدار و بۆ
موزایه‌ده به‌كاری بێنێت و هه‌موان له‌سه‌ر
ئه‌وه رێكبكه‌ون كه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراوی ئاشكرا بێت یان نهێنی بریار له‌سه‌ر
سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ن، نه‌ك وه‌ك
كاترێك بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ لانه‌كانی تر به‌كاربێت .
سێیه‌م: بژێوی خه‌ڵك و ده‌رامه‌ت و مه‌عاش و پێویستیه
گرنگه‌كانیان دابین بكرێت، كه ده‌توانرێت ئه‌م هه‌نگاوه بنرێت وجگه ململانێی حزبی هیچ شتێكی تر رێگه‌ی لێنه‌گرتووه
.
بۆیه له‌م كاته‌دا
زۆر پێویسته كۆببنه‌وه لێكنزیك ببنه‌وه و كاری زۆر گه‌وره له كاتێكی زۆر كه‌مدا
ئه‌نجام بده‌ن و میله‌ت ئاشت بكه‌نه‌وه ودوور بكه‌ونه‌وه له بهردهستهیی ئه‌م
و ئه‌و، ئه‌مه‌ش به عه‌قلی گه‌وره و سه‌ركرده‌ی راسته‌قینه و بیر فراون ده‌كرێت،
كه ئه‌مرۆ زیاتر له هه‌ر رۆژێكی ترمان پێویسته و هه‌نگاوی واقعی و دوور له خه‌یاڵ
به سه‌عاتێك ئه‌نجام ده‌درێت .