ئه‌گه‌ر پارتی له‌به‌رچه‌ندین هۆكاری خودی و به‌تایبه‌تی بازدان به سه‌ر كێشه و قه‌یرانه‌كاندا ده‌ستی بۆ ریفراندۆم بردبێت، به‌ڵام ناكرێت خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت نه‌یاره‌كانی پارتیش هه‌ڵوێستی راستوره‌وا له‌مه‌ر پرسه گشتی و ره‌هه‌نده نیشتمانیه‌كان به شتی تایبه‌تیه‌وه ببه‌ستنه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی دوژمنانی گه‌لی كوردستانیش به قازانج بۆ میله‌ته‌كه‌مان بكه‌وێته‌وه نابێت ره‌تبكرێته‌وه . له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌نده كوردستان نوقمی ململانێی حزبی كراوه، سه‌ریان له خه‌ڵك تێكداوه و به زه‌حمه‌ت چاك له خراپ جیاده‌كرێته‌وه، به‌داخه‌وه‌م كه زۆرێك له رۆشنبیرانیش به‌و ده‌رده براون و هه‌وڵی رێنوێنی هه‌ڵه‌ش به‌گه‌لی كوردستان ده‌ده‌ن . لێره‌دا دوور له درێژدادری و ململانێی حزبی و كێبركێی پۆپۆلیستانه، ئه‌م چه‌ند خاڵه به‌سن كه وامان لێبكات له‌گه‌ڵ ریفراندۆمدا بین :
1-له رووی كاته‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌یزانین ته‌نانه‌ت پیاده‌كردنی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان زۆر دواكه‌وتووه، به‌ڵام هه‌مووان باش ده‌زانن كه له‌م وه‌زعه ئاڵۆزه و شه‌ری داعش و ناكۆكی ناوچه‌یی نێوان ده‌وڵه‌تان، ئه‌م ئامانجه و كاته‌كه‌ی فه‌راهه‌م نه‌بێت ئه‌وا له داهاتوویه‌كی نزیكدا به گۆرینی بارودۆخه‌كه و فه‌راهه‌مبونی نیمچه ئارامی و ئۆقره‌یی وڵاتانی ده‌وروبه‌رو ناوه‌ندی عیراق، ئه‌وا هیچ بوارێك بۆ ئه‌م ئامانجه چاره‌نوسسازه نامێنێت .
2- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌باوره‌دا نین كه كتوپر گه‌لانی سه‌رده‌ستی ئه‌م وڵاتانه‌ی له‌مه‌ر خۆمان ته‌نانه‌ت له داهاتویه‌كی دووریشدا بگۆرێن بۆ خه‌ڵكێكی ئازاد و مرۆڤدۆست وڵاتێكی دیموكراسی و پێشكه‌وتووی عه‌یار بیستوچوار و بورای ئه‌وه‌مان بده‌ن بۆ مافی ره‌وای خۆمان به شێوه‌یه‌كی دیموكراسی داواكاری و حه‌قی ره‌واو ته‌نانه‌ت راوبۆچونی تایبه‌ت به چاره‌نوسمان ده‌ربرین .
3- كه‌س له‌وباوه‌ره‌دا نیه كه گه‌لانی ئه‌م وڵاتانه و ده‌سه‌ڵاته‌كانیش كه زاده‌ی بیر‌و رۆشنبیری و مێژوو و دابونه‌ریتی ئه‌م گه‌لانه‌ن بگۆرێن بۆ هاوشێوه‌ی گه‌لانی ئه‌وروپا و به روحیه‌تی مرۆڤدۆستیه‌وه مافی گه‌لانی تر له‌به‌رچاو بگرن .
4- بارودۆخی خودی هه‌رێمی كوردستان له وه‌زعێكدایه كه ناكرێت چاوه‌رێی ئه‌وه‌ی لێبكرێت له داهاتویه‌كی نزیكدا وا رێكبخرێته‌وه كه ته‌بایی و یه‌كریزی و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی وای تێدا دروست بێت كه به‌یه‌ك ده‌نگ و هاورای یه‌كتر بریاربده‌ن و راست‌و چه‌وتی هه‌ڵوێسته‌كان به زانستیانه یه‌كلابكه‌نه‌وه و توێژینه‌وه‌ی دروستی له‌سه‌ر بكه‌ن، بۆ دیاری كردنی هه‌ڵوێستێكی یه‌كانگیر له‌مه‌ر پرۆسه‌یه‌كی چاوره‌نوسسازی وه‌ك ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، بۆیه له‌م كاته باشتر نابینینه‌وه، ئه‌گه‌ر زۆر یه‌كگرتووش بین .
5- له‌كاتێكدا بگه‌ینه دوا قۆناغی مانه‌وه‌ی داعش و بنبركردنی ده‌ستی عیراق و دسه‌ڵات و ئه‌و وڵاتانه‌ی له پشتیه‌وه‌ن ئه‌وه‌نده واڵاده‌بن كه نه‌ك هه‌ر ناوێرین باسی ریفرانۆم بكه‌ین به‌ڵكو داواكری و فه‌رمانی ئه‌وان له‌م وه‌زعه‌مان خراپتر به‌سه‌ردا دێنن و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری زاڵبونی هێزی ناوه‌ند به‌سه‌ر هه‌رێمدا زیاتر ده‌بێت له سه‌رجه‌م رووه‌كانی سیاسی و عه‌سكری و ئیداری و داراییشه‌وه .
6- گه‌رانه‌وه له بریاری ریفرانۆم ده‌بێته هۆكاری دارمانێكی ده‌روونی و سیاسی و به‌ردانی وره و، روحی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و ده‌كه‌وینه حاڵه‌تی هه‌ست به ژێر ده‌ستیی و رازیبون به هه‌ر بریارێكی ناوه‌ند .
7- ئه‌گه‌ر خودی بریاره‌كه به ناچاری و به‌هۆكاری خودی حزبیه‌وه ده‌ركه‌وتووه به‌ڵام به ناچاری له‌قازانجی گشتی بكه‌وێته‌وه هیچ زه‌ره به كه‌س نادات .
8- به‌راورد به قازانج هیچ كاتێك زه‌ره‌ری ریفراندۆم له قازانجی زیاتر نابێت، ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆكارێكیشه‌وه بكرێت و هه‌ر مه‌به‌ستێكی حزبی و كه‌سیشی له‌دواوه بێت، بۆیه به ئه‌نجامدانی ئه‌گه‌ر قازانجیشی نه‌بێت زه‌ره‌ری نابێت، ئه‌گه‌ر وه‌ك كارتێكیش به‌كار بێت و له‌به‌رامبه‌ر لایه‌نی باڵاده‌ست له‌قازانجی گشتی ده‌كه‌وێته‌وه .
9- به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم سه‌ركرده‌ی سه‌رجه‌م حزبه‌كان به پارتیشه‌وه ده‌كه‌ونه هه‌ڵوێستێكه‌وه كه بواری گه‌رانه‌وه‌یان نابێت و ده‌كه‌ونه ژێر به‌رپرسیارێتیه‌كه‌وه كه ناتوانن خۆیان لێ بدزنه‌وه .
10 – نمونه‌ی زۆرمان له‌به‌رده‌سته كه ئه‌گه‌ر له یه‌كه‌م جاریشدا له جۆی ئه‌م پرۆسه‌یه به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی نه‌هاتبێت، به‌ڵام دواجار هه‌ر گه‌لانی خاوه‌ن ئیراده له خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی و له رێگه‌ی ریفراندۆمه‌وه به ئامانج گه‌یشتوون .
11-له‌وباوه‌ره‌دا نین كه بارودۆخی نێوخۆیی كوردستان و په‌یوه‌ندی لایه‌نه‌كان به شێوه‌یه‌ك بێت دوور له فه‌رمانی ته‌وه‌ر و جه‌مسه‌ره‌كانی ناوچه‌كه بجوڵێنه‌وه، بۆیه ده‌ستێوه‌ردان رێگه نادات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زه‌مینه‌سازیه‌كی وا بكرێت ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ریفرانۆم ه‌لمرۆ باشتر بێت‌و مه‌یسه‌ری بكات .
بۆیه به هۆكارگه‌لێكی تر و له‌به‌رچاو گرتنی واقعی ئه‌مرۆی ناوچه‌كه و خوێندنه‌وه‌ی هاوكێشه‌كان و وردبونه‌وه و له‌به‌رچاو گرتنی وه‌زعی تایبه‌تی و گشتی هه‌رێمی كوردستان و عیراق، تا دوابكه‌وین بواری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كه‌متر ده‌بێته‌وه .
من لێره‌دا قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وانه نیه كه باوره‌یان به ده‌وڵه‌تی كوردی نیه و له ناخه‌وه عیراقچین، ئه‌وان ئازاندن له راوبۆچونی خۆیان و فكر و ئایدۆلۆجیا و عه‌قیده‌یان، كه به بنه‌ما باوره‌یان به ده‌وڵه‌تی كوردستان نیه، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ریان به‌وه‌یه كه كوردستان هه‌موو بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تبونی هه‌یه و تا ئێستا تاكه میله‌تێكه غه‌دری لێكرابێت و بێ ده‌وڵه‌ت بێت . بۆیه پێویسته به هه‌موو تواناوه له‌گه‌ل ریفرادنۆم و ده‌نگدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی و دروستبونی ده‌وڵه‌تی كوردستان بین .