بریا ئه‌م كارته‌ی سه‌ربه‌خۆیی ته‌نها به‌ده‌ست پارتیه‌وه
نه‌بوایه و به ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌و نه‌بوایه و حزبه‌كانی تریش ئه‌گه‌ر بۆ موزایه‌ده‌ش
بوایه له پارتی زیاتر داوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان
بكرادیه‌و" له‌وێوه بارودۆخ و زه‌مینه‌كه‌یان شیبكردایه‌ته‌وه و به هه‌مان
شێوه‌ی پارتی له روانگه‌ی هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی حزبایه‌تیه‌وه ئه‌م
ئامانجه‌یان نه‌خوێندایه‌ته‌وه و ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییان نه‌كرادیه‌ته موڵكی
پارتی به ته‌نها . نه‌خێر ده‌بوو هیچ كه‌س و لایه‌نێك خۆی نه‌خاته خانه‌ی توركیا
و ئێران وعیراق، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی پارتی بازدان بێت به‌سه‌ر قه‌یران و
كێشه‌كانه‌وه پێش ئه‌وه‌ی به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی بێت، ده‌بوایه هه‌مووان به
یه‌كگرتوویی و ته‌بایی و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ وڵاتانی
نارازی و ده‌وروبه‌ر بكردایه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ناكۆكیشین، نه‌ك هه‌ر یه‌كه
و راو بۆچونی تایبه‌تی خۆی دوور له یه‌كێتی بیر‌و فیكری نه‌ته‌وه‌یی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ
ئه‌م پرسه چاره‌نوسسازه بكردایه .
ئێستا مۆدێلێكی نوێ له تۆمه‌تباركردنی خه‌ڵكه بێلایه‌نه‌كه
هاتۆته ئاراوه و ته‌نها پێوه‌ر بۆ راستگۆیی و بیری چاك و خراپ له روانین و
بیروبۆچون و هه‌ڵوێست له ریفرادنۆمدا ده‌پێورێت نه‌ك میژووی كه‌سه‌كه و بۆچونه
راسته‌كه‌ی، كه خۆی له بیری نه‌ته‌وه‌یی مرۆڤایه‌تی و دڵسۆزی بۆ هێنانه‌دی
ئامانج و ئاواته‌كانی گه‌له‌كه‌ی . لێره‌دامن به‌خۆم تا ئه‌مرۆ توشی چه‌ندین مشتومر و جۆره‌ها هه‌ڵوێستی
ئه‌م و ئه‌و بومه‌ته‌وه، كه ده‌توانم به چه‌ند كورته بنامه‌یه‌كی سه‌ره‌كی و
بنه‌ره‌تی ئه‌و بۆچونانه ریز بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنم داوای سه‌ربه‌خۆیی و هه‌ڵوێستی
راست و دوورمه‌ودا له‌مه‌ر سه‌ربه‌خۆیی زۆر دووره له راوبۆچونی حزبی و ته‌سكبینیی
به‌رژه‌وه‌دخوازانه‌ی ئه‌م و ئه‌و بۆیه ده‌ڵێم :
*سه‌ربه‌خۆیی موڵكی هیچ حزبێك نیه و ئه‌گه‌ر پارتی ده‌یه‌وێت
به‌م بۆچون و ره‌فتاره تازه‌ی به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كاندا باز بدات ئێمه له روانگه‌ی
باوره‌بونمان به سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان هه‌یه و ده‌زانین پارتی به شێوه‌یه‌ك ناچاربووه ئه‌م هه‌ڵوێسته
ده‌نوێنێت كاكه برا .
*ئه‌گه‌ر تۆیه‌ك له روانگه‌ی حزبایه‌تی ته‌سك و شتی تری
كورتبین و دوور له ئامانجه گه‌وره‌كه‌ی هه‌مووان و به عه‌قڵی ئه‌نتی پارتیه‌وه
دژی سه‌ربه‌خۆیی ره‌فتارده‌كه‌یت و گوفتار ده‌ده‌یت، ئه‌وا ئێمه دوور له‌و شته
ته‌سكانه و به گه‌وره‌یی و فراوانی ئه‌م پرسه چاره‌نوسسازه ده‌یخوێنینه‌وه و
ئه‌گه‌ر به‌ناچاریش بێت دوژمن و داگیركه‌رانی كوردستانیش بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
هه‌ڵوێستی ئه‌رێنی بنوێنن وره‌فتار بكه‌ن نه‌ك پارتی وه‌ك حزبێكی كوردستانی، ئه‌وا
به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵیاندا ده‌بین .
*ئه‌گه‌ر تۆیه‌ك ته‌نها بۆ كاری حزبی و دژایه‌تی ئه‌م و ئه‌و و هه‌ندێك شتی
كاتیی قۆناغه‌كه به‌رامبه‌ر به پارتی ده‌وه‌ستیت و پارتی و سه‌ربه‌خۆیی
كوردستانت بووه به یه‌ك ئامانج، ئه‌وا ئێمه له رۆژگاری ئاسایی‌دا دژ به ره‌فتار
و گوفتار و كاری موحافزكارانه‌ی پارتی و ته‌نانه‌ت به هۆكاری مه‌یلێكی بچوكی حزبه‌كه‌مان بۆ پارتی كه به‌رپرسیارێتیه‌كمان
تێدا هه‌بوو بێ یه‌ك و دوو بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئیمتیازاته شه‌خسیه‌كان وازمان
هێنا و به‌جێمانهێشت، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌وگوفتاره تایبه‌تی و ره‌فتار و كرداره‌مان دژ به به‌رژه‌وه‌نیه تایبه‌تیه
كه‌سیه‌كه‌مان بوو .
* ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڵوێستێك له روانگه‌ی حزبگه‌ری و
شارگه‌ری و سه‌ركرده‌گه‌ری و هه‌ر شتێك گه‌ری بێت و له دژی سه‌ربه‌خۆیی بكه‌وێته‌وه،
ئه‌وه به‌ڵێ من دژیم و كوردستان یه‌ك كوردستانه و هیچ شوێنێك ئه‌گه‌ر پیرۆزیش
بێت ناكه‌مه قوربانی یه‌كێتی و یه‌كبونی خاكی كوردستان و ئه‌م عه‌قلیه‌ت و بۆچونه‌ش
به ره‌فتار ده‌بێت نه‌ك ته‌نها به قسه و ئیدیعای بێ جه‌وهه‌ری ئه‌م و ئه‌و .
* به‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش وه‌ك نه‌وه‌كانی پێشوتر ره‌فتار
بكه‌ین و هیچ قوربانیه‌كی ئه‌وتۆ له‌پێناو دوارۆژی نه‌وه‌كانی داهاتومان نه‌ده‌ین
و ته‌نها بیر له ئێستا بكه‌ینه‌وه، ئه‌وا له‌دوارۆژدا هه‌مان ره‌خنه‌ی ئه‌مرۆمان
دێته‌سه‌ر و نه‌وه‌كانی داهاتوو لۆمه‌مان ده‌كه‌ن .
*ئه‌گه‌ر له‌و باوه‌ره‌دا بین كه پارتی له‌گه‌ڵ جه‌وهه‌ری
ئامانجه‌كه‌دا راست ناكات و ئه‌م بێنه‌وبه‌رده‌ی ته‌نها له‌پێناو قوتاركردنی خۆیه‌تی
له‌م وه‌زعه ناله‌بار و قه‌یرانه‌ی خۆی و میله‌ته‌كه‌ی توش كردووه، ده‌ڵێم؛ با
ململانێ و كیبركێكه له پێناو باشترین بێت نه‌ك ئامانجی پیرۆزی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌گه‌ر
به زاره‌كیش بێت ره‌تبكه‌یته‌وه و بۆ ده‌یان ساڵی تر هیچ كه‌سێك جورئه‌تی ئه‌وه
نه‌كات ناوی سه‌ربه‌خۆیی بێنێت و خه‌ڵكی تر پێمان خۆش بن و نه‌توانین فزه بكه‌ین
و له ده‌رئه‌نجامدا خوێنی شه‌هیدان به فیرۆبروات و تا ماوین نه‌وێرین نزیكی ئه‌م
جۆره ئامانجانه بینه‌وه كه قوربانیه‌كی
كه‌ممان بۆ نه‌داوه" بۆیه باشتر وابوو ئه‌م كاره‌ته له‌ده‌ست پارتی به
خودی بابه‌ت كارته‌كه ده‌ربێنن نه‌ك دژی بوه‌ستین و به‌هه‌منا شێوه‌ی دوژمنان ره‌تیبكه‌ینه‌وه و لاوازی
و نه‌بونی بیری نه‌ته‌وه‌یی یه‌كگرتوو و په‌رشوبڵاویمان بۆ نه‌یاران بسه‌لمێنین .
بۆیه، ئه‌وه‌ی بابه‌تیانه ئه‌م پرسه بخوێنێته‌وه و
به دوور له شته تایبه‌تیه حزبی و كه‌سیه‌كه‌و به‌وردی لێ بروانێت و هه‌موو نیازه‌كانی پارتی بخوێنێته‌وه و ته‌نها ده‌رئه‌نجامی
له‌به‌رچاو بێت و ده‌زانێت كاردانه‌وه و شكستهێنان له‌م هه‌ڵوێست و بۆچونه چی ده‌گه‌یه‌نێت
و زیانه‌كه‌ی بۆ میله‌ته‌كه به گشتی و دوارۆژه‌كه‌ی و هه‌ڵویستمان بۆ ئاینده‌ی
ململانێی دوژمنان چۆن ده‌بێن. بۆیه ده‌بیت له نێوان دوو بژارده یه‌كێك هه‌لبژێرین؛
یان تا هه‌تایه دووربین له وڵاتی سه‌ربه‌خۆی خۆمان و ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی
وئابووری خۆمان له رووبه‌رێكی ته‌سكی ناوچه یان شارێك كورت كه‌ینه‌وه و بیبه‌ستینه‌وه
به به‌رژه‌وه‌ندیه هه‌مه‌جۆره ته‌سكه‌كانه‌وه و له هیچ بۆچون و ره‌فتارێكماندا
نه‌وه‌ی داهاتوومان له‌به‌رچاو نه‌بێت، یان ده‌بێت به یه‌كگرتوویی و هاوكاری و خوێندنه‌وه‌ی
پرسه باڵاكه وه‌ك خۆی دوور له بیری ته‌سكی قۆناغه‌كه مامه‌ڵه بكه‌ین و سه‌رجه‌م
لایه‌نه‌كانی بخوێنینه‌وه.
ئێمه‌ش له‌م روانگه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی
كوردستانداین و له‌باوه‌ره‌داین كه پرسێكی گه‌وره‌ی ئاوها زۆر قوربانی پێویسته و
وه‌لانانی زۆر شتی ده‌وێت، ئه‌گینا كه‌س به‌قه‌د ئێمه خۆی به‌دوور نه‌گرتووه له
حزبی موحافزكار و بنه‌ماڵه‌یی و ته‌نانه‌ت رۆژێك پارتیمان به هیچ مه‌به‌ستێك نه‌به‌ستۆته‌وه
و به‌ڵگه‌شمان زۆره و ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئێمه بناسێت باش ده‌زانێت كه ته‌نها
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان له بیروبۆچونی نه‌ته‌وه‌یی و دڵسۆزیه‌وه بۆ خوێنی شه‌هیدان
نه‌ك بۆچونی ته‌سكی ئێوه‌مانان كه ته‌نها له كونی ده‌رزی ئاسای بیری كه‌سی و حزبی و، له‌به‌رچاونه‌گرتنی ئامانجه گه‌وره‌كه‌ی
كوردستانه به گشتی .