بێگومان ماوه‌یه‌كه به خشكه‌یی و به نهێنی و ئاشكرا ده‌ستی ناوه‌ند و به تایبه‌تی موسته‌فا كازمی و هاوبه‌شه‌كانی خه‌ریكی داڕشتنی پیلانێكی سیاسی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ترسناكن له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وه‌ی زۆر كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت و ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی كار و نیازه‌كانیان زۆر ده‌كاته‌وه:
* ئابووری كوردستان داڕماوه و خه‌ڵكی وه‌كو ئه‌وكه‌سه‌ی لێهاتوه له تاو خنكانی خۆیدا چاوی له چڵه پوشهكهیه.
* زۆر كه‌س و لایه‌ن و خه‌ڵكی بێ مۆڕأڵ و بنه‌ما و پره‌نسیپ له پێناو گورزه‌یه‌ك پاره وده‌سه‌ڵاتێكی بچوك به گوژمهوه یارمه‌تیده‌ر و هاوكاری ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش له‌ئارادایه كه به هاوپه‌یمانیتی خه‌ڵكی بێ مۆڕاڵ و مهبدهوخودپهرست لیستی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌تی له كوردستانیش دابه‌زێنێت.
* ناكۆكی و نا یه‌كگرتوویی و ململانێی خۆفهوتێنی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و حزب و بنه‌ماڵه‌كانیان زه‌مینه‌ی هانابردنی خه‌ڵك بۆ ده‌ستی ده‌ره‌كی بێ له‌به‌رچاو گرتنی دوارۆژێكی نزیكی ره‌شتر و مه‌رامی ئه‌و كه‌سانه، زیاتر ده‌كات
* خه‌ڵكی چاوچنۆك و سه‌رمایه‌دار و سیاسی مایه‌پوچ و بێ مۆراڵ و پاره‌په‌رست و بێ مێژوو له ئێستاوه هه‌ڵپه‌یانه بۆ رازیكردنی كازمی و دهستراكێشانی و یارمه‌تیدانی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا.
* ئه‌وه‌ی ترسناكه ده‌ستی ده‌ره‌كی و رێنوێنی هه‌ندێك وڵاتی زلهێز و هاندانی سیاسی كازمیه كه ئه‌گه‌ری زۆری سه‌ركه‌وتنی ده‌خاته روو، ئه‌گه‌ر میله‌تی كورد هۆشیار نه‌بێت.
* هه‌ندێك له‌و ولاتانه‌ی له نسكۆكهی پێشوو به‌شدار بوون، ئه‌مڕۆش له قازانجیانه ده‌وڵه‌تی عیراق به ناوه‌ندێتی به‌هێز دروست بكه‌نه‌وه .
ئه‌وه‌ی روونه ئه‌مجاره ئاشبهتاڵهكه سه‌ربازی نابێت، به‌ڵكو هه‌وڵی دوورمه‌ودا هه‌یه بۆ به هێمنی و له‌سه‌رخۆ نه‌مانی ئه‌زمونه‌كه به رێگه‌ی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر فكر و بۆچونی تاكی كورد ده‌بێت .
بۆیه ئه‌ركی دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی كورد و كوردستانی ئه‌مڕۆ ره‌فتاری عاقلانه و كاری سیاسی و رێنمایی و ده‌رخستنی راستیه‌كانه بۆ خه‌ڵكی ئاسایی و خێرله‌خۆنه‌دیو و سه‌رگه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌رخستنی راستیه‌كانی ئه‌وه‌ی له ئارادایه، هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م پیلانه ترسناكه یان بۆ ئه‌وه‌ی بۆیان روون بێته‌وه و گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری ده‌سه‌لاتی هه‌رێم وایان لێ نه‌كات به بێ مه‌به‌ست فاكته‌ری یارمه‌تیدانی سه‌ركه‌وتنی دوژمنان بن یان هاوكاری هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی دوژمنی راسته‌قینه‌ی هه‌تاهه‌تایی كوردستان بكه‌ن و ده‌سه‌لاته گهندهلهكهش كه ئایندهی په‌نجا نه‌وه‌ی خۆیان ده‌سته‌به‌ر كردووه بێ‌باك بێت له ئاشبه‌تاڵێكی هێمنی ئه‌زمونێك كه ده‌ریایه‌ك خوێنی هه‌ژار و سه‌رگه‌ردانی كوردی بۆ رژاوه و وا ئێستا كۆمه‌ڵێك مافیا به‌ناحه‌ق ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه.