ته‌نها باسی ناو و دروشم و په‌یڕه‌و و پرۆگرام و قسه‌ی سه‌رزاره‌كی و دوور له پراكتیزه‌كردن ناكه‌م، باس له ئیدعای زۆر وشه و چه‌مك و ده‌سته‌واژه وئامانج و ئایدیۆلۆجیا و به‌ناو فه‌لسه‌فه‌ش ناكه‌م، ئه‌گه‌ر جیاوازیه‌ك له چۆنێتی ده‌ربڕین و باسكردنی سه‌رگوزه‌شته‌ی مێژووی لایه‌نه‌كه و سه‌ركرده‌كانی و چۆنێتی ره‌فتار و خۆهه‌ڵكێشانیان نه‌بێت و به هه‌وه‌س شیكردنه‌وه بۆ ره‌فتاریان نه‌كرێت و به‌هانه یۆ هه‌ڵوێسته‌كانیان نه‌هێنرێته‌وه، كتومت هه‌ر هه‌موویان له‌یه‌ك ده‌چن.
سه‌رجه‌م حزبه‌كان به چه‌پ و راست و ئیسلامی و سكیولار و به‌ناو نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تیانه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع و به‌كرده‌وه له هاوشێوه‌یه‌یی بوونیان به قه‌لب وقاڵبه‌وه مویه‌ك به‌به‌ینیاندا ناچێت، ده‌توانین بلیین:
* سه‌رجه‌میان بۆ سه‌ركردایه‌تی كار ده‌كه‌ن و ململانێ‌یان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی ی و حزبیه پێش هه‌موو شتێك.
*سه‌رجه‌میان به‌ناوی نه‌ته‌وه و نیشتمان خه‌ریكی خه‌ڵك خه‌ڵه‌تاندن و ئینتما بونیانن و ته‌نها كاری رۆژانه به‌ڕێده‌كه‌ن و وه‌كو كۆمپانیای بچوك و گه‌وره مامه‌ڵه له گه‌ڵ پێشهات و كاری رۆژانه‌یان ده‌كه‌ن و به پێی بنمایه و سه‌رمایه قازانجی رۆژانه‌یان بچوك و گه‌وره‌یان جیاده‌كرێته‌وه.
* سه‌رجه‌میان له په‌یوه‌ندیه‌كانیان به پێی توانا و زانینی یاریكردن به‌دوای قازانجدان و ئه‌وه‌ی بلێیت به‌رژه‌وه‌ندی باڵا و خه‌تی سور نه‌ته‌وه‌یی نیشتمانی بوونی نیه له بیر و ره‌فتاری هیچ لایه‌كیان.
* هه‌ر یه‌كه‌و رێچكه‌ی خۆی گرتووه و ئه‌وه‌ی خوا پێی ده‌به‌خشێت له بازرگانی و گه‌نده‌ڵی لادان له یاسا ده‌ستی ده‌كه‌ویت و ده‌سه‌لات ره‌حمی پێده‌كات به برا به‌شی سه‌ركردایه‌تیه‌كانیان ده‌یخۆن و بنكه‌ی جه‌ماریشیان تا دێت سفر ده‌بێت و هه‌ندێك ئه‌ندامی كه‌میان هاوبه‌رژه‌وه‌ندی نه‌بێت ئه‌ویش چاوه‌ڕێی هه‌له بگاته شیرینه‌كه هیچی تریان نیه.
* جۆری خه‌باتی سه‌رجه‌میان هاوشێوه‌یه و ته‌نها له كاتی نزیكبونه‌وه له مردن و كۆتاییهاتن، بۆ بوژانه‌وه‌ی خۆیان هه‌ڵوێستیك ده‌رده‌بڕن و ده‌یانه‌وێت بۆ خه‌ڵك بیسه‌لمێنن كه ئه‌وانیش ماون ئه‌گینا ململاێی راست و دروست و هه‌ڵوێستی حزبی راسته‌قینه له كوله‌كه‌ی ته‌ڕیشدا بانگی بۆ ناده‌ن.
* هه‌ر یه‌كه‌و به پێی رۆڵی له ده‌سه‌ڵات و مامه‌حه‌مه‌یی و شێخی ده‌رباری و ژماره‌ی كۆمپانیاكانی وتوانای دزین و ده‌ستكه‌وتی شێوه‌ی په‌یوه‌ندیه هه‌مه‌جۆره‌كانی، داهات په‌یدا ده‌كات.
* فكر و فه‌لسفه، ته‌نها به قسه و سه‌رزاره‌كی نه‌بێت ئه‌گینا به هیچ كلۆجێك جیاناكرێنه‌وه و ته‌نانه‌ت چه‌پ و راستیان زۆر نزیكن و قه‌ت زیان له‌په‌زه‌كانیان ناده‌ن.
* ئه‌وه‌ی ناخوێننه‌وه خه‌ڵك و به‌رژه‌وه‌ندی كوردستانه و هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر بنه‌مای قازانجی حزبی و كه‌سی و مه‌رجه‌كانی هێزی ده‌ره‌كی دیاری ده‌كه‌ن.
* هه‌ر یه‌كه‌و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی رۆشنبیری له ده‌وری خۆی كۆكردۆته‌وه و راگه‌یاندن و پڕوپاگه‌نده و بانگه‌شه ده‌كات و رێنماییه حزبیه ته‌سكبینه‌كان جیبه‌جێده‌كه‌ن و له قه‌یراندا دیانخه‌نه گه‌ڕ و به‌رگریان لێده‌كه‌ن.
* هه‌ر هه‌موویان چه‌ندیان پێ بكرێت به‌وانه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتن و ئه‌وانه‌ش به‌ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه خه‌ریكی داهات په‌یداكردنن، بۆ مانه‌وه هه‌وڵی ئیستغلالی وه‌زعی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری خه‌لك ده‌ده‌ن و بۆ مه‌رامی خۆیان ئه‌گه‌ر بتوانن به‌كاریان دێنن.
*هه‌ر هه‌موویان به‌گه‌وره و بچوكه‌وه، له نێوخۆی خۆیاندا خه‌ركی ته‌كه‌تولبازین و ئه‌وه‌ی ته‌كه‌توله‌كه‌ی گه‌وره‌تر بێت زاڵتره و ده‌تونێت به‌رژه‌وه‌ندی مادی هاوته‌كه‌توله‌كانی دابین بكات، ئه‌گینا ململانێی دروست و كیبڕكێی راسته‌قینه بوونی نه‌ماوه.
*هه رهه‌موویان ئه‌گه‌ر ئیدعای كۆمه‌ڵێك بابه‌تی هه‌ستیار بكه‌ن؛ له مه‌ڕ ئافره‌ت و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكیش وكریكار و هه‌ژار و بێده‌رامه‌ت، ته‌نها بۆ به‌كاربردنی نێوخۆیی كوردستانه و له‌سه‌ر ئه‌رز هه‌ر هه‌موویان هه‌مان بۆچون و ره‌فتار و كرده‌وه ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر ئه‌نتكێك جیاوزیشیان هه‌بێت ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر توانا و پێگه و قه‌باره و بۆچونی تاكه‌سی وه‌ستاوه نه‌ك جیاوازی فكری وفه‌لسه‌فی حزبه‌كه.
* له بواری ئامانجی ستراتیجی گه‌وره‌ی هاوشێوه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان وپه‌یوه‌ندی هه‌رێم و ناوه‌ندی عیراق، هه‌رهه‌موویان باكه له كوێوه هات له‌وێوه شه‌ن ده‌كه‌ن، نه‌ك باوه‌ڕبون به خودی ئامانجه‌كه.
* هه‌ر هه‌موویان ته‌نها كاری حزبیان له‌سه‌ر ته‌كتیك وه‌ستاوه و هیچ گرنگیه‌ك به‌ستراتیج ناده‌ن و بۆچونی خه‌ڵك به شێوه‌یه‌ك ده‌خوێننه‌وه و هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر ده‌رده‌بڕن كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ریان نه‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته زیانی بۆ پرسه گشتیه‌كه‌ش هه‌بێت.
* به‌خودی حزبه‌كان له‌سه‌ر ته‌وه‌ربه‌ندی و خۆبه‌ستنه‌وه به‌جه‌مسه‌ری لایه‌نه‌كانی كوردستان و دابه‌شبونیان به پێی به‌رژه‌وه‌ندی بۆ نێوخۆیی خۆیان، كاروباری حزبی به‌ڕێده‌كه‌ن، واته راسته گه‌ر بڵێین ئه‌مڕۆ سه‌رحه‌م حزبه‌كان دابه‌ش بوون به‌سه‌ر هه‌ردوو جه‌مسه‌ری پارتی و یه‌كێتیدا و زۆرجار ئه‌م دو ولهێزه رێگه به‌وانیتر پیشان ده‌ده‌ن.
* سه‌رجه‌م حزبه‌كان له ده‌سه‌لاتدان هره یه‌كه‌و به پێی قازانجی خۆی و ئه‌مه‌ش به پێی جه‌ماه‌ری و قورساییه‌كه‌ی و په‌یوه‌نده‌یكه‌ی به پارتی و یه‌كێتیه‌وه پێگه‌یان دیاری ده‌كرێت و، ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه بونی نیه و ئه‌گه‌ر جارناجارێك نوزه‌یه‌ك له‌مو له‌و به‌رز بێته‌وه بۆ كاری تایبه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و كه‌سیه یان ته‌كتیكێكه بۆ سه‌رنج راكێشانی یه‌كێك له زلحزبه‌كانی ده‌سه‌لات بۆ دابینكردنی داواكاریه كه‌سی و حزبیه‌كانیان .
ئه‌وه‌ی ئه‌م بۆچونه ده‌سه‌لمێنێت ئه‌وه‌یه كه نه‌مان و نه‌بوون و له‌ناوچونی هه‌ریه‌كه‌یان هیچ كاریگه‌ریه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر ره‌وتی ژیانی سیاسی وئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم نابێت، ئه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌مانیان قازانجی له زه‌ره‌ری زیاتر نه‌بیت.
ئه‌وه‌ی راستی بێت و به ڕاشكاوی باس بكرێت ئه‌وه‌یه كه له كوردستان حزبی راسته‌قینه و به پێوه‌ری سه‌رده‌مانه و به ناو و ناوه‌ڕۆك جزب بێت بوونی نیه، به‌ڵكو ده‌توانڕیت بوترێت گردبونه‌وه‌ی خه‌ڵكانێك یان چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ك یان بازنه‌یه‌كی ده‌سترۆیشوو و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی پاشكۆ و ده‌ربارن.
ئا ئه‌مه حاڵی سه‌رجه‌م حزبه كانه پێكه‌وه، چۆن متمانه‌ت به‌وه بێت كه ئه‌مانه بتوانن باری لاری كوردستان راست بكه‌نه‌وه و ئامانجی خه‌ڵك به‌دیبێنن و كوردستان بگه‌یننه مه‌نزڵگه‌ی ئارامی خۆی. بۆیه جگه له ناوه‌كانیان (له‌وه‌ش هه‌ندێكیان چونیه‌كن) ئه‌گینا كه‌س ناتوانێت به ئاسانی لێكیان جیابكاته‌وه