به سلێمانی كردنی دهۆك
رێبوار كەریم وەلی
خۆپێشاندانی مامۆستایان به پشتیوانیی ئۆپۆزیسیۆن و به‌تایبه‌تیش یه‌كگرتووی ئیسلامیی له دهۆك و هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه‌ى بادینان، میلاده؛ ئه‌وه یه‌كه‌مجاره له كوردستاندا، ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر حكومه‌ت له سلێمانییه‌وه سه‌ر هه‌ڵنادات و له دهۆك كه سێ له‌سه‌ر چواری ده‌نگده‌رانی هی حزبی حاكمن، دێنه سه‌ر جاده.
لێدوانه‌كانی فه‌رهاد ئه‌تروشى پارێزگاری دهۆك جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوون؛ خۆپێشاندان و پشتگیریكردنی حزبه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی له خۆپێشانده‌ران وه‌كو تاوانێك وێنا كرد! پێده‌چوو یاسای خۆپێشاندان و گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی نه‌خوێندبێته‌وه كه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه و به‌تایبه‌تیش ئه‌و بڕگه‌یه‌ی كه په‌یوه‌سته به مۆڵه‌تدان. ئینجا ئه‌گه‌ر كوردستان له باری نائاساییدا بووایه، هه‌موو تهبریرهكان قبوڵ بوون، به‌ڵام مادام په‌رله‌مان كار ده‌كات و كۆده‌بێته‌وه، كه‌واته هه‌موو شتێك ئاساییه!َ
ئه‌گه‌ر جاران سلێمانی پاژنه‌ی ئاشیلی یه‌كێتی بووبێت، ئه‌مجاره دهۆكیش پاژنه‌ی ئاشیلی پارتییه، به تایبه‌تیش كه پارتی دوای لافاوه‌كه‌ی ئه‌مساڵ، هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی زاخۆشی دیت كه ئاماده نه‌بوون ته‌نانه‌ت هاوكاریی مرۆییش وه‌ربگرن! گووتیان سهدهقهمان ناوێ.
سه‌یر له‌وه‌دایه كه قه‌ت پارتی به‌و هه‌موو نفوز و رابردووه‌ی له سلێمانی نه‌یتوانیوه ببێته خاوه‌نی به‌ره‌یه‌كی ناڕازی له‌و ده‌ڤه‌ره، كه‌چی یه‌كێتی ده‌توانێ له بادینان ئه‌وه بكات، كه‌واته قه‌ڵاكه مه‌حكه‌م نییه. وه‌ك چۆن هه‌موو سۆرانییهك یه‌كێتی نییه، مانای وایه هه‌موو بادینییهكیش پارتی نییه.
به ده‌ست خۆت نییه نوكته‌ی كابرای ئه‌مه‌ریكی و رووست بیرده‌كه‌وێته‌وه؛ ئه‌مه‌ریكی: ئێمه ئه‌وه‌نده ئازادین له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی قسه به سه‌رۆكی خۆمان ده‌ڵێین، رووس: ئێمه‌ش ئه‌وه‌نده ئازادین له‌به‌رده‌می كرێملن جنێو به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ین! حه‌وت مانگه پشتیوانی له خۆپێشاندانه‌كانی به‌غدا ده‌كه‌ین و ئیدانه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین. فارس جوانیان گووتووه: "مریشكی دراوسێ قازه!".
19/05/2020
وتارەکانی تری نوسەر