زۆر بڕوا بە پاڵەوانبازە وەهیمیەکان مەکەن

رێبین هەردی
کاک عەدنان عوسمان لە نوسینێکدا باسی ئەوەی کردووە ئەتوانێت شانەمەیک لەسەر نالۆژیکی شتەکانی من بنوسێت..هیوادارم بینوسێت و کە شانەمەیکیم خوێندەوە بە وتارێکی بچوک وەلامی ئەدەمەوە کە چ پاڵەوانبازی و دژبەیەکی لە هەڵوێستەکانی ئەم برایانەماندا هەیە..ئەمە جاری واز لی دینم بۆ ئەو کاتەی شانامەکەی ئەنوسێت..دێمە سەرخاڵێکی دی کە ئەڵیت هەموو قسەکانی هەزارە و دوانی بەکارە..کورتیەکەی ئەوەیە من لەگەڵ ریفراندۆمی بازرانیم.
جا بۆ هەموو ئەو هاورێیانەش کە زۆر گلەییان لەو هەلوێستەی من هەیە بە ڕوونی بیڵێم: کەس خۆی هەڵنەخەلەتێنێت و کەسیش بە هەندێک پالەوانبازی سەر شانۆکە بە هەڵەدا نەچێت..جێگەی ململانی لەگەڵ بارزانی و سیاسەتی پارتی ناوخۆی کوردستان و شەقەماکانی هەریم و هەڵبژاردن و پەرلەمانی کوردستانە نەک ریفراندۆم..ریفراندۆم بکریت یان نەکرێت...دەنگ بە سەربەخۆی بدەیت یان نەدەیت یەک زەرە لە هیزە سیاسیەکانی ناو کوردستان ناگۆرێت. ئیمە ئیستا بەشیکین لە عێراق و هەریمێکن لەناو ئەم کۆمارەدا ...چی خراپەکاری و دەستدریژی بۆ سەرمافی خەلک کراوە لەوکاتەدا بووە کە ئیمە لەناو عێراقدا بووین، لەبەرئەوە هیچ کەس خەڵک نەخەلەتینێت بەوەی بە مانەوەمان لە عێراقدا کوتای بەم خراپەکاریانە ئەهێنێت. چ لە عێراقدا بمێنینەوە چ سەربەخۆ بین خراپەکاری و دەستدرێژی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات ئەمێنێت و هەرگیزیش لەناو ناچێت، گەر بەردەوام لەهەموو حاڵەتەکاندا دژی هەڵوێست وەرنەگرین و روبەری نارازیبوون، بەرامبەری گەورە نەکەین..مانەوە لە عێراقدا یەک زەڕە هاوکاری هیچ گوڕنکاریەکی دیموکراتی لە کوردستاندا نەکردووە تا ئیستا خەڵکانیک هەبن وابزانن بە جیابونەەوە لە دەستی ئەدەین.
لە وتەیەکی سەیرتردا کاک عەدنان عوسمان ئەڵیت لەسەر قسەکانی ترم تەنها ئەتوانیت بڵێت: کلام حق یراد بها الباگل. دەنا کەس قسەی لەسەر بەڵێ و نەخێر نیەو نەبوە لەسەر سەربەخۆیی.
خۆدزینەوە لە قسەکردن هەروا ئەبیت..دەی برای باش گەر لەسەر بەڵی و نەخێر نیە لەسەر چیە..ئەمە خۆدزینەوە نەبێت چیە؟ رەنگە ریفرادۆم بکرێت ..ئێ کە کرا لە سێ هەڵویست زیاتر لەبەر دەستا نیە..یان ناچیت بۆ راپرسیەکە و دەنگ نادەیت (کە خەڵکیکی زۆر رەنگە نەچن) و منیش بە هەلەی ئەزانم چونکە هەموو نەچونیک بەس ئەگەری تەزویرکردن بەرز ئەکاتەوە و هیچی تر..یان ئەچیت و ئەڵیت بەڵی یان ئەڵیت نەخێر..گەر لەم سێ شتە زیاتر هەیە با کاک عەدنان بۆمان باسبکات کە چیە؟..مرۆڤ کە ویستی قسە بکات وا باشە نەترسێت و بەروونی رای خۆی بڵیت نەک لە پشت هەندێک ریتۆریکی حەمەسەتبازیەوە یاری بە هەستی خەڵک بکات و وای پیشان بدات شتیکی گرنگی وتووە بەلام کە لیی ورد ئەبیتەوە هونەرە گەورەکەی ئەوەیە هیچی نە وتووە. بۆ بیرخستنەوە و بۆ ئەو تێنەگەێشتوانەش کە وائەزانن ئەم رایەی من تازەیە و پارتی کڕیومی بۆیە وا ئەڵیم..پێش مانگێک هەر ئەم وتوێژەمان لەگەڵ اک عەدنان عوسماندا لە ماڵی بەهەشتی کاک نەشیروان کرد بە ئامادە بوونی هاورییانیکی زۆر لەوانە کاک کەمال رەئوف..ئەوکاتە کە هێشتا بانگەشە بۆ ریفراندۆم دەستی پی نەکردبوو گوتم کە دوو شت جیا بکەینەوە نەخیر بۆ ریفراندۆم بە نیازی دواخستن و هەلگرتنی بۆ ساتێکی گونجاوترە شتێکە و کە ریفراندۆمەکە کرا و نەخێر وتن بۆ سەربەخۆیی شتێکی ترە..لەیەکەمدا من هاورام هەموو هەوڵیک بدریت دوابخریت بۆ کاتیکی گونجاوتر...بەس بۆ قسە گەر برادەران بە قسەیان نەکردین و هەر ریفراندۆمەکایان کرد چی؟ ئای هەلوێست چی ئەبێت؟ ئەڵین نەخیر یان بەڵێ یان ناچین..دەی هەر لەو وتوێەدا بە سەرسەختی بەرگریم لەوەکرد کە من لەگەڵ ئەوەم گەر کرا دەنگ بە سەربەخۆیی ئیەدەم و هەلوێستەکانی ترم پی باش نیە..واتە بە شایەتی هەموو ئەو هاوڕییانەی لەو دانیشتنەدا بوون من هەر لەسەرەتای ئەم مەسەلەیەوە رام روون و دیار بووە.
بێگومان رەنگە ریفراندۆمەکە دوا بخریت و نەکرێت..برادەران کاریکی باش ئەکەن وا بکەن، چونکە وەک برادەرانی بەرەی نەخیر ئەڵین (و لەمەشدا راست ئەکەن) مەترسی گەورە هەیە روبەڕووی شەریک بینەوە کە دەرەقەتی نایەین. بەڵام گەر هەر کردیان و گوێیان بەم مەترسیانە نەدا من وەک خۆم نەخێروتن بە ریگر ناازانم لە هیچ پێشهاتێک کە ئەشیت بەهۆی ریفراندۆمەوە دروست ببێت..وا باشترە لە دۆخی وادا کە دیتە پێشی بە یەکوە بەرۆکی بەرەی نەخێر و بەرەی بەڵی ئەگرێتەوە لەیەک سەنگەردا بین..چونکە ناحەزەکانمان هەر لەیەک سەنگەردا دامان ئەنێین. لەهەموو ئەمانەش تیەپڕێت نەخیر وتن بمانەویت یان نەمانەوێت ئەچێتە خزمەت حوکمەتی عیراقەوە وەک ئەوە وایە بە دەستی خۆمان چەکیکیان بدەینە دەست بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە دژایەتی مافە رەواکانی گەلی کوردستانی پێ بکەن. نەخێر بەس دۆخی حوکمەتی عیراق لە دانستانی کورد و بەغدایە بەەیز ئەکات و ئەوەی لەم نێوەشدا زیان ئەکات مافەکانی خەڵکی کوردستانە نەک هیزێکی سیاسی دیاریکراو..ئێمە مافەکانمان بەدەست بێنین یان نا..هێزە سیاسیەکانی کوردستان وەک خۆیانن و وەک خۆیان ئەمینەوە..ئەوەی زیان ئەکات خەلک و مافەکانێتی. جێگەی سزادانی هیزە بەرپرسەکانی کوردستان هەڵبژاردنی ناوخۆی هەرێمی کوردستانە..خۆشبەختانە لەم هەڵبژاردنەدا لیستی جیاواز دروستبووە کە ئەتوانێت لە ریی دەنگدان بەوانەوە، سزای ئەو هیزانە بدەیت کە بە دڵت نین..لەم هەڵبژاردنەدا جگە لە هیزەکانی پشیوو چ کاک شاسوار و چ دکتور بەرهەم لیستیان هەیە و ئەتوانیت لە رێگەی دەنگدان بەوانەوە، سزای ئەو هیزانە بدەیت کە بە یروای تۆ باش نەبوون..

21/09/2017



وتارەکانی تری نوسەر