١٨ی شوبات ساڵ ڕۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتی لاوان ویه‌كێتی قوتابیان كه ئه‌و كات به (یه‌كێتی لاوان وقوتابیانی كوردستان) ناسرابو بۆیه دوای ٦٦ ساڵ له‌دامه‌زراندنی ئێستا دورێكخراوی جیان وهه‌ریه‌ك نوینه‌رایه‌تی دوبه‌شی زیندوی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن له‌سه‌رده‌مێكی ئاڵۆزدا ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی قورسی ئه‌خلاقی ده‌خاته سه‌ر شانی هه‌ردو ڕیكخراو بۆ بهشداریییهكی دروستی سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی وزانستی بۆ خزمه‌تی ئه‌م قۆناغه ئه‌گه‌ر بهچاویلكهی ئێستا سه‌یری ئه‌و سه‌رده‌مه نه‌كه‌ین كه ئه‌م ڕێكخراوه‌ی تێدا دروست بوئهوا شكۆمهندیهك ده‌خوێنینه‌وه له‌و مێژوه‌دا چون ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌رده‌مێكی قورس و دژوار له‌سیاسه‌ت دژوار له‌ئابوری دژوار له پێشمه‌رگایه‌تی ئاله‌و كاته‌دا یه‌كێتی لاوان وقوتابیان شانیان دایه ژێر ئه‌و باره سه‌خته‌و نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م لاوان وقوتابیانی كوردیان كرد‌و به‌رپرسانه ئیداره‌ی خه‌باتی سیاسی و رێكخراوه‌ی و پێشمه‌رگانه‌ی كرد له‌و قۆناغه‌دا كه‌واته بۆ مانه‌وه‌ی ئهوشكۆمهندی ومێژوه پرشنگداره ئه‌م رێكخراوه له‌گه‌ڵ یادكردنهوهدا پرۆسه‌ی بیركردنه‌وه ش بخه‌نه سه‌ر ڕێگا پرۆسه‌ی پرسیاركردنه پرسیار له‌وه‌ی بزانن له‌چی ئێستایهكدان ئایا چۆن ده‌توانن ئه‌ومێژوه شكۆمه‌ندییه به‌خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ درێژه پێبده‌ن نه‌ك چه‌ق ببه‌ستێ ئه‌مه‌ش به‌ڕێگای به‌خۆداچونه‌وه وههڵسهنگاندنێكی دروست بۆ دوینێیهكی نزیك وبره‌ودان به‌بواری فكر‌و مه‌عریفه‌و چاندنی گیانی خۆشه‌ویستی له‌ناو ریزه‌كانی خۆیان وتێكڕای قوتابیان و لاوانی كوردستان و گۆشكردن به‌گیانی پێكه‌وه هه‌ڵكردن دروستكردنی فه‌زایه‌ك بۆیه‌كتر قبولكردن له‌كوردستان ئه‌مه‌ش ده‌بێت له خۆیانه‌وه ده‌سپێبكه‌ن چونكه ئه‌ركی ئه‌م قۆناغه له‌م زه‌مه‌نی ته‌كنه‌لۆجیاو تێكه‌ل بونی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان پێویست ده‌كات له‌سه‌ریان به‌ره‌و تێگه‌شتن به‌مانا باڵاكه‌ی به‌ره‌و باڵاتر بڕۆن به‌و مانایه‌ی له‌ئاراسته‌ی زمان و له‌ئاراسته‌ی بیركردنه‌وه بۆ دروستكردنی نه‌وه‌یه‌كی دروست و ته‌ندروست لهجیهانبینیاندا بۆ هه‌مو كایه‌كان. به‌م بۆنهیهوهپیرۆزبایی له‌لاوان وقوتابیان ده‌كه‌م بۆساڵیادی دامه‌زراندیان به‌هیوای بۆڕاگرتنی ئه‌و مێژوه پرشنگداره له ئێستایه‌كی به‌هێزدا بۆ ئاینده‌یه‌كی جوانتر ئاماده‌كه‌ن بهناوهرۆكێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی دورله ڕواڵه‌ت یادی كه‌نه‌وه‌و بیریشكهنهوه.