ئەم ترسە چ پر سێکە بۆکورد

فارس نەورۆڵی

ھەندێك ترس ھەیە دەبێتە پرسێکی گشتی وھەندێکیش دەبێتە پرسێکی تایبەتی ، بۆیە کۆمەڵە پرسیارێک دروست دەکەن، ئەو پریسیارانەش وەڵامی جیایان دەبێت چونکەپرسیارەکە لەترسێکی گشتییەوەسەرچاوەی گرتوە.ھەندێك پرسیاریش پێویستیان بەیەک وەڵامە.

 
ئێمە ئێستا لەزەمەنی کۆرۆناداین، کە چرکەساتێکی ترسناکە، ئەگەرچی ئێستا لە سەر ئاستی جیھان بوەتە پرسێکی سیاسی وبازرگانی لەنێوان دەوڵەتە زلھێزەکان، لەم دۆخەقەیراناویە جیھانیەدا کەزۆرشت بەدوای خۆیدا دێنێت، دەبێت کورد جیاواز لەھەردەوڵەتێکی دیکە مامەڵە لەتەک ئەم ترسەدا بکات، چونکە ئێمەلە زۆر لاینەوە  گەلێکی ھەژار و بێپشتوپەناین. باری دارایی وتەندروستیی حکومەتیش لەوئاستەدانیە بەرگەی چڕبونەوەی شەڕەکە بگرێت. خۆئەگەر سەیری ئامارەکانی توشبوان بکەین لەجیھاندا، جێگای سەرسوڕمانە جیھان بەوھەمو پێشکەوتنە زانستیەوە لەبەرەدەمی ئەم پەتایەدا دەسەوسان وەستاوە .کەواتە دەبێت  ئێمەی کورد ئەم ترسە وەک پرسێکی میلی وگشتی سەیربکەین ودورلەئەقڵی شارچیەتی وحیزبی ڕوبەڕوی ببینەوە، دورلە ئیستیغلالکردنی دۆخەکە بۆشکاندی یەکتر، یان حکومەت یان حیزب چونکە  ئەم ترسە هەمومانی تەنیوە، بۆیە دەبێ ھەمومان ڕوبەڕوی ببینەوە .

 
ئەمەبەرپرسیارییەتییەکی ئەخلاقییە، دەبێتمامەڵەی ئاکاری لەتەک بکەین، ئاکاریش بریتییە لەوبەھاو ئایدیایانەی کەھەڵسوکەوتی مرۆڤ ئاراستەدەکات بۆ چاکەو دورلە خراپە. لێرەدا سیاسەت وئەخلاق ئامانجیان دەبێ بەیەک کە تێڕوانینێکی ھاوبەش وپێشوەختیان ھەبێ بۆژیان و ئاستەنگ وقەیرانەکان، کەواتە ئەرکی ھەمومان ئەرکێکی ئەخلاقی سیاسیە، کە پێکەوە دژی ئەم دوژمنە بوەستینەوە.

 
ئەم قۆناخە دەتوانێ فەزیللەت ببەخشێ وڕەزیلەتیش ببەخشێت، چ دەرفەتێکە بۆدەوڵەمەندەکان بتوانن فەزیلەت بەدەس بێنن، ھاوکارییەکی ئەو دۆخەبکەن. چەند ڕەزیلەتیشە بۆکەس ولایەنێک ئەودۆخەبەکاربێنێ بۆلێدانی حزبی وشارچییەتی، بۆیەدەبێ ئەوترسە وەک پرسێکی گشتی مامەڵەی لەگەڵ بکەین دوئامانج بکەینە کارو ئاکارمان لەم قۆناغەدا، ئەویش بردنەوەی ئەم شەڕە ودابینکردنی موچەو گوزەرانی خەڵکە.



23/03/2020



وتارەکانی تری نوسەر