د. محەمەد عەلی
بەدڵنیاییەوە تیرۆرکردنی ھشام ئەلھاشمی کردەیەکی دڕندانە و نامرۆڤانەیە و بهههموو پێوهرهكان تیرۆری سیاسی و بێدەنگکردنە.
بەڵام ئەم ھەمو کوردە (مرۆڤدۆست و دیموکراتە!) لەکوێن و لهكوێ بوون لەبەرامبەر:
-تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان و کاوە گەرمیانی و سۆرانی مامە حەمە و عبدولستار شەریف.
-ئازاردانی جەستەیی و مەعنەوی و زیندانیکردنی بەناھەقی چەندین چالاكوانی ههرێمی كوردستان.
- دهستیگركردنی نایاسایی و دەڕپەڕاندنی چەندین چالاکوان لە ھەولێری پایتەخت.
-ناشیرینکردن و بەکارھێنانی دامەزراوەکان لەلایەن دەسەڵاتی کوردیەوە بۆ ستەمکاریی و ئەجێندای حیزبیی و بنەماڵەیی.
-برسیکردن و بڕینی موچەی ههزاران فەرمانبەری ھەرێم.
-گرتن و ڕفاندن و ئازاردانی خۆپیشاندەران.
زۆرێک لەوانەی (بەبەپرسەکانیشەوە)، فرمێسکی تیمساح بۆ ھشام دەڕێژن، خۆیان ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەشێکن لە کردە بهد و ناشرینیەکانی ھەرێم. بەشێکی تریان لەدەزگاکاکانی حیزب و شاشەکانەوە، سەرقاڵی پاساو ھێنانەوەن بۆ ئەو کردە نامرۆڤانانەی حیزب و دەسەڵاتی کوردی.
ھەڵوێست لەبەرامبەر ستەمکاریی و ناعەدالەتیی، بەپێی کات و شوێن و بەرژەوەندی و ئینتیمای سیاسیی و ئهتنی و ئایینی لەتناکرێت، ئەگەر ئهمه کرا، ئەوە مەسەلەکە بەرگریی نییه لە ئازادی و عەدالەت، بەڵکو نمایش و دوڕوییەکی بێمانایە.