زۆرن ئه وانه‌ی له ناو ماندان که ده‌یانه‌وی ببنه دکتۆر، پارێزه‌ر یان ئه‌ندازیار. ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه نیه که هاوڵاتی باشن یان ڕێزی یاساکان ده‌گرن، به ڵکو بۆ ئه‌وه‌یه که سبه‌ینێ کلینیکێ دابنێن و پاره په‌یدا بکه‌ن به ده‌رمانی به‌سه‌رچوو، یاخوود پاره په ی‌دا بکه‌ن به بردنه‌وه‌ی که‌یسی ته‌ڵاق و ناساندنی تاوانبار وه‌ک بێ‌تاوان. ئه‌م سێ پیشه‌یه، وه‌کو هه‌موو پیشه‌کانی تر، پێویستیان به چه‌ند ساڵ خوێندن و بڕوانامه و دانپێدانان هه‌یه. ئه‌م سێ پیشه‌یه له باشترین پیشه‌کانن، و بکەرەکانیان له ده‌وڵه‌مه‌ندترین هاوڵاتیه‌کانن، ئیتر گرنگ نیه چه‌ند جار یاساکان ده‌شکێنرێن بۆ مه‌به‌ستی تاکه که‌سی. چیتر، گرنگ نیه ئاغای دکتۆر چه‌ند که‌س سەقه‌ت ده‌کات و چه‌ند تۆن ده‌رمانی به‌سه‌رچوو ده‌کاته قوڕگی کابرای دێهاتی قووڕ به‌سه‌رەوە.
ڕه‌نگه له دکتۆر، پارێزه‌ر و ئه‌ندازیاره‌کان ده‌وڵه‌مه‌ندتر دزه‌کان بن. هه‌ڵبه‌ت ووشه‌ی دز چیتر بێ ئه‌ده‌بی نیه و لادانیش نیه له داب و نه‌ریته‌کانی ڕابردوومان. لێره‌وه ده‌بێت چاوێک به داب و نه‌ریته‌کاندا بخشێنینه‌وه، ڕه‌نگه ئیتر پێویست بکات "دز و دزیکردن" بخه ینه ناو فه‌رهه‌نگی ڕۆژانه‌مان. بێگومان "دز" لێره‌دا ئه‌و دزه بچووکانه نیه که سی ئای ئه‌ی ئاسا زانیاری وورد له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان کۆده‌که‌نه‌وه، و هه‌ر کات به گوونجاویان زانی، هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ریان و ڕووت و ڕه‌جالیان ئه‌که‌ن. وا له منداڵی یارۆی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌که‌ن پاره‌ی له‌فه‌یه‌کی فه‌لافلیشی پێنه‌بیت. ژنه‌کانیان به ده‌ردێک ئه‌به‌ن که چیتر نه‌توانن سه‌یری ژنه هاوکلاسه‌کانیان بکه‌ن و ئیتر نەتوانن سه‌رپۆشی ئێرانی، مۆبایلی فیله‌ندی، سابوونی توورکی و ماکیاژی ئیتالی به‌کار بهێنن. له هه‌موو ئه‌مانه گرنگتر و ناخۆشتر ئه‌وه‌یه که چیتر ناتوانن سه‌یری ڕۆتانا کلیپ بکه‌ن، چوونکه ئاغای دز سه‌حنه فوول ئێچ دیه که‌یانی بردووه. ئیتر ده‌بێت به دیار زنجیره تورکیه‌کانی که‌ناڵه داماوه ناوخۆیه‌کانەوە ده‌بنیشن و شه‌وه‌کانیان بگه‌یه‌ننه کاتژمێر دووازده. ئه‌م جۆره له دزه‌کان ئه‌وه‌نده داماون که فریا ناکه‌ون شیشێ که‌باب له سه‌ر ئه‌و پاره‌یه بخۆن که به‌ده‌یان فێڵ و فه‌رەج به ده‌ستیان کەوتووه. پۆلیس و ئاسایش و هه‌تا ئینتەر پۆلیش هه‌وڵی ده ستگیرکردنیان ده‌ده‌ن. له ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژێکدا، ده‌ستگیریان ده‌که‌ن، و ده‌یان ساڵ له زینداندا رۆژ ده‌که‌نه‌وه. ئه‌گه‌رێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراوه که هه‌مان ئه‌و دزانه له دوای ئازاد بوونیان دووباره بگه‌ڕێنەوه سه‌ر پیشه کۆنه‌کانیان. ئه‌وەی جێگه‌ی تێڕامانه ئه‌وه‌یه که به‌رده‌وام دزی نوێ به تاکتیکی نوێوه دێنه مه‌یدان و جوانووی خۆیان تاو ده‌ده‌ن. ئه‌م جۆره له دزه‌کان کاریگه‌ریان که‌مه، و ته‌نیا زیان به که‌سێ یان کۆمه‌ڵێکی که‌م ده‌گه‌یه‌نن، و ژماره‌یه‌کی که‌م ده‌خه‌نه گریان.
مه‌به‌ستی من زیاتر دزه گه‌ووره‌کانه. مه‌به‌ستم له "گه‌ووره" ئه وانه نیه که قاته ئیتاڵیه کانیان قیاسی 4 یان ئه‌وانه‌ی قیاسی پێیان 45 ه. دزه گه‌وره‌کان، لێره‌دا، ئه‌وانه‌ن که بەڕۆژی نیوەڕۆ به ملیۆن دۆلاری نازدار ده‌دزن و ده‌یان هه‌زار که‌س ده‌خه‌نه سه‌ر جاده و هه‌ژاریان ده‌که‌ن. ئه‌مانه زۆر خۆشبه‌ختن و خۆشده‌ژین. به ده‌رزه‌ن فلیپینی خزمه‌تیان ده‌که‌ن، و سه‌یاره‌ی لینکۆڵنی ئه‌مریکی ده‌ئاژوون، و جله‌کانی به‌ریان به‌رابه‌ری مووچه‌ی ده‌یان فه‌رمانبه‌ری تازه دامه‌زراوە. مانگی دوو هه‌فته له سووریا و لوبنان به سه‌رده‌به‌ن، و ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مووچه‌ی مانگانه‌یان سه‌د به‌رامبه‌ری مووچه‌ی ده‌یان کارگووزاره. ئه‌م دزانه ئازادی ئازاده‌کانن، و له سه‌رووی هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌وه‌ن که خۆیان بۆ خۆیان و خه‌ڵکی داده‌نێن.
دزه گه‌ووره‌کان هێنده‌ی ئه‌نجێلینا جوولی و هیفا وه‌هبی له‌سه‌ر ته‌له‌فیزۆنن، و ده‌م له‌هه‌موو باسێ ده‌ژه‌نن، و سنگ وه‌ک مریشکی به ڕازیلی ده‌ر ده‌په‌ڕێنن. دزه‌کانی ووڵاتی من خاوه‌نی هه‌موو پارچه‌زه‌وویه‌کی ڕوکنن، و ئه‌وه‌نده چاوو له‌ڕوون که به‌نووکه‌یه‌کی ئایفۆنه‌کانیان ستراتیژترین پڕۆژه‌ی حکومه‌ت ڕاده‌گرن، و له جێگه‌کەی، مۆڵ، مزگه‌وت و نایتکله‌پ دروست ده‌که‌ن. شتیکی زۆر سه‌یر سه‌باره‌ت به‌م دزگه‌له ده‌کرێت تێبینی بکرێت؛ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه دزه‌کان ده‌یان ڕاوێژکار و وه‌زیری له‌خۆیان دزتریان هه‌یه که بۆیان ده‌وه‌ڕن. ئیتر دزه‌کان ئازاد، ده‌وڵه‌مه‌ند و خۆشه‌ویستن. به‌جۆرێك خۆشه‌ویستن که که‌س قوودرەتی ئه‌وه‌ی نیه ده‌ست بۆ کۆنتڕۆلی ته‌له‌فیزۆنه‌که‌ی ببات کاتێك ئاغای دز له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن قسه له‌سه‌ر ئابووری فه‌ڕه‌نسا ده‌کات یان باسی ئه و ڕۆژانه ئه‌کات که هیشتا نه‌ی ئه‌زانی کورسی چیه و لوبنان له‌کوێیه.
من نازانم له که‌یه‌وه دزەکانم خۆشده‌وێت، به‌ڵام منیش ده‌مه‌وێت ببم به دز و هاوکاروانی پر له خۆشی دزه‌کان بم. له مێژه خه‌ریکی خویندنم، به‌ڵام وه‌کو ده‌ڵێن" کێ به‌خوێندن بوه به‌پیاو وه‌ک دزه‌کان!". ئیتر، منیش ده‌مه‌وێت ببم به دز! به‌س دزێکی گه‌ووره؛ گه ووره به جۆرێک که خه‌ڵک ناویان بردم، یه‌که و ڕاست هه‌ستنه سه‌رپێ. هه‌ڵبه‌ت قورسه ببی به‌دز ئه‌گه‌ر له خانه‌واده‌یه‌کی به‌ڕێزی دز نه‌بیت یان له ئه‌کادیمیای یه‌کێک له دزه له پێشینه‌کانه‌وه ته‌خه‌روج نه‌کردبێت. به‌داخه‌وه زه‌ماله‌ی خوێندن له‌و ئه‌کادیمیایانه ته‌نیا بۆ دۆستانی ده‌رباره. هه ڵبه‌ت به درێژایی خوێندن بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌کالۆریۆس و ماسته‌ر و هتد...، پێویستت به پاره نیه. ئه‌مه بێ مایه‌ترین کاسپیه. ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره که واز له عه‌داله‌ت، ئه‌خلاق، داب و نه‌ریته‌کان بێنین که من گومانم هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌بوبێتمانن. که‌واته له‌کۆتایدا جێی خۆیه‌تی که هه‌وڵبده‌ین ببین به دز، و له‌م بواره‌وه، خزمه‌تی گه‌ل و وڵات بکه‌ین و چاکه‌ی دایکی شه‌هیده‌کان بده‌ینه‌وه و رۆحی شه‌هیده‌کان شاد بکه‌ین.