به بۆنه‌ی گیانسپاردنی خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان
مسته‌فا وه‌كو هاووڵاتیه‌كی ئه‌و هه‌رێمه پرسەو سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و كه‌سوكار
و دۆست و هه‌وادارنی دەكه‌م،كاك نه‌وشیره‌وان مستەفا وەکو کەسایەتیەکی سیاسی ساڵانێكی
دورو درێژ له بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كورد و له ئەزموونی حوكمرانی باشووری كوردستان
بەشداربووەو ڕۆڵی هه‌بووه، وه‌كو هه‌موو سیاسیه‌كان خاوەن جەماوەری خۆی بووە هه‌م
هه‌واداری هه‌بووه و هه‌م كه‌سانێكیش له‌گه‌ڵی هاوڕا نه‌بوون، کەئەوەش سروشتی ژیان
وسیاسەتە .
به‌ڵام دڵنیام زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی هاوڕا
نه‌بوون به مه‌رگی ئه‌و خۆشحاڵ نه‌بوون،به تایبه‌ت له‌و دۆخه هه‌ستیار و مێژووییه‌دا
دڵسۆزانی نه‌ته‌وه و نیشتمان خوازیاری ئه‌وه بوون كاك نه‌وشیروان كۆچی دوایی نه‌كردبوایه
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو ڕێكخه‌ری بزاڤێكی سیاسی له هه‌رێم ڕۆلی له چاره‌سه‌ر كردنی كێشه
سیاسیه‌كان و له ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌بووایه.
ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كه‌سه
نزیكه‌كانی كاك نه‌وشیروان، زیاتر له‌و كاته‌ی كه ئه‌و له ژیاندا مابوو ده‌رك به
هه‌ستیاری بارودۆخه‌كه و به‌رپرسیارێتی سه‌رشانیان بكه‌ن،كوردستانیان هیوای زۆریان
به‌و كهسایەتیە شایستانەی نێو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و گشت لایه‌نه سیاسیهكانیتر هه‌یه
كه گۆڕان و وه‌رچه‌رخانێكی پێویست ئه‌نجام بده‌ن لە چەقبهستووی سیاسی‌دا بەمەبەستی
چاره‌سه‌ركردنی گشت كێشه و گرفته سیاسیه‌كانی هه‌رێم ،به ڕێگای دیالۆگ و دانوستاندنی
سیاسی ڕاسته‌قینه و به دور كه‌وتنه‌وه له هێرشی میدیایی بۆ سه‌ر یه‌كتری.
پێم وایه كێشه و گرفته سیاسیه‌كانی هه‌رێم به‌و
شێوه‌یه كه هه‌موو هه‌ڵه و كه‌مووكوڕییه‌كان به ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ و له
هه‌موو شوێن و له هه‌موو بۆنهیهكیش بخرێنه ئه‌ستۆی لایه‌نێكی سیاسی وه‌كو پارتی
چاره‌سه‌ر نابن و شێوازێكی ناڕاست و ناته‌ندروسته .
به‌رده‌وامی دان به‌و شێوازه نادروسته‌ی تاوانبار
كردنی پارتی به ڕه‌هایی خزمه‌تی كوردستان ناكات، چونكه ئه‌وه پارتی نیه كه به
ته‌نیا به‌رپرس بێت له هه‌موو كێشه و گرفته‌كان ، هاوڕای گشت ئه‌و دڵسۆزانه‌م كه
ڕه‌خنه‌ی بنیاتنه‌ری بابه‌تیانه له پارتی و گشت لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌گرن ، له
دڵه‌وه دژی گهندهلین وحه‌ز به ریفۆرمی سیاسی و ئابوری و كارگێڕى ده‌كه‌ن و ته‌نیا
قسه ناكه‌ن و خاوه‌ن كردارن ، به‌ڵام زۆر هه‌ڵه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وا بیر بكه‌نه‌وه
كه حزبێكی گرنگ و به‌هێزی سیاسی وه‌كو پارتی به هێڕشی ناڕه‌وا زۆر لاوز ده‌بێت و
له نێو ده‌چێت، پارتی ڕه‌گ و ڕیشه‌ی قوڵی له نێو كۆمه‌ڵگای كوردستان داكوتاوه و
پارتی بوون بۆ به‌شێكی زۆر له كوردستانیان بووه‌ته فه‌رهه‌نگی كوردایه‌تی و سه‌ربه‌خۆیخوازی
و ده‌وڵه‌تسازی، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌ركی پارتی و پارتیه‌كان له هه‌مووان قورستره و ده‌بێت
گیانی لێبورده‌یان زۆرتر ، كار و تێكۆشانیان زیاتر و زمانی دیالۆگ و نوسینیان جوانترین
بێت و بێڕێزی به كه‌س نه‌كه‌ن.
ئه‌ركی دڵسۆزه ڕاسته‌قینه‌كانی نێو گشت لایه‌نه
سیاسییه‌كانه كه ڕێگه له‌و شێوازه هێڕشه ڕاگه‌یاندنه مه‌ترسیداره كه زیانی
زۆری بۆ ئێستا و داهاتووی گه‌لی كوردستان هه‌یه بگرن،ئه‌و شێوازه كه‌سانێك په‌روه‌رده
ده‌كات كه ده‌رونیان پڕ بێت له ڕق و كینه و ڕێز له هیچ پیرۆزییه‌كی نه‌ته‌وه و
نیشتمان نه‌گرن .
پێم وایه لەو قۆناغەدا ، وەکو کورد پێویستیمان
به قۆستهنهوهی هه‌موو بۆنه خۆش و ناخۆشه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌كتری نزیكتر
بین و خاڵه هاوبه‌شه‌كان بكه‌ین به بنه‌ما و ته‌با بین، هه‌روه‌ها پێویستیمان به
قبوڵ كردنی یه‌كتری و ڕێكه‌وتنێكی هه‌مه لایه‌نه و پێكه‌وه تێكۆشان هه‌یه بۆ پاراستنی
كوردستان و بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی.