باشترین خۆ پارێزی هێرشکردنە

سامانی وەستا بەکر

عەرەب و تورک و فارس، هەمیشە لەهەموو کات و زەمەنێکدا  نەیارێکی سەرسەختی میللەتی کورد بوون، هەموو کات  دەستی داگیرکاریی و قۆرخکارییان درێژکردۆتە سەر موڵک و ماڵ و مێژوویی کورد.  زۆر لە مێژەوە کەرەستە بەنرخ و گرنگ و بەبەهاکانی کوردییان بردووە و بە ناوی خۆیانەوە لە مێژوودا یادداشتیان کردوون. هەمووکاتێکیش ویستووسیانە، ناوی کورد و کوردستان لەسەر نەخشەی جیهان بەتەواوەتی بسڕنەوە، هەوڵیشیاناوە مێژوو و زمانی کورد لەناو بەرن و بەتەواوەتیی ناوی کورد نەمێنێ و تەفرو تونا بکرێن.

ئەوەی ئێستا وە پێشتریش ڕووبەڕووی کورد ئەبێتەوانێ هەر درێژکراوەی ئەو مێژوویە کە تا ئێستا ڕێگربووە لە دروست بوونی کیانێکی کوردی سەربەخۆ، خۆ ئەگەر لە هەر کوردێک بپرسی هۆکارەکەی چیە ئەوا بێ سێ و دوو پێت ئەڵێ، ئاخر ئێمە دۆستمان نیەو دۆستی ئێمە تەنها چیاکانە! وەڵامێکی هەڵەو داماڵراو لە هێز و ترسنۆکانەو خۆ بەدەستەوەدان زیاتر هیچ واتایەکی تری نیە.

پێشتر هۆکارەکان هەرچیەک بووبن لە ڕێگری دروست بوونی کیانێکی سەربەخۆی کوردی ناگەڕێینەوە سەری چونکە زۆر باس کراوە، بەڵام بەداخەوە لە باس کردن تێنەپەڕیوەو تا ئەمڕۆش هیچ زانکۆیەک یان هیچ دەزگایەکی لێکۆڵینەوە هەڵنەساوە لێکۆڵینەوە بکات و هۆکارەکان بخاتە ڕوو پاشان چارەسەر و پێشنیار لە دوو توێی پەرتوکێکا بخاتە بەردەست خوێنکاران و لە فێرگەکانا وەک وانەیەک سودی لێوەرگیرێ یان لایەنی کەم لە پەرتوکخانەکا دانرێت و سودی لێوەرگیرێ.
بەڵام گرنگە لە ئێستایا سود لە هەڵەکانمان لە سەدەی بیست و یەکا وەرگرین وەک نزیکترین مێژوو، کە ئایا هۆکار چیە هەر کاتێک لە سەربەخۆی نزیک ئەبینەوانێ ئەوا پلانگێڕی لە دژمان ئەکرێ و بە چەندین ڕێگە ڕێگریمان لێئەکرێ تا کار ئەگاتە خاک داگیرکردن و کۆمەڵکوژیش.

 

ئەوەی ئاشکرایە کورد وەک نەتەوە هەر وەک چۆن خاکەکەی بەش بەش کراوە هەرواش زمان و کلتوری بەش بەش و لێکدابڕینراوە هەروەک چۆن هیچ بەروبوومێکیشی نەماوە کە یەکێک لە وڵاتانی داگیرکەری کوردستان سودیان لێوەرنەگرتبێ بە سودی نەتەوەکانی خۆیان لە ژێر ناوی تورکی و عەرەبی و فارسیا نەیخەنە ناو بازاڕەکانیانەوە وە هەندێ جاریش بازاڕی جیهانەوە.

لەوانەیە ئەم کارە بۆ هەندێ کەس سانا و ئاسان لێی بروانرێ بەڵام لە ڕاستای یەکێکە لە کۆڵەکە بنچینەیەکانی هێشتنەوەی هەر نەتەوەیەک و هەر ئەوەش وای کردووە ئێمە هەمیشە وەک بەرخۆرێک تەماشا کرێین و هیچ کاڵایەکی  وامانەبێ کە لە ژێر ناوی کورد یان کوردستانا تەنانەت لەناو بازاڕە ناوخۆییەکانیشا بفرۆشرێ هەڵبەتە مەبەستم میوەو سەوزە نیە کە ئەمانیش گرنگی خۆیان هەیە.

هەر لەو ڕوانگەیەوە ئەبینین کاتێ سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باس لە بوونی کورد ئەکا لە باشترین پیاهەڵدانا ئەڵێت (کورد شەڕکەرێکی باشن) کە لە ڕاستیا ئەمە نەک پیاهەڵدان نییە بەڵکو وەک بێ ڕێزیەکیش وایە چونکە ئەگەر ئەم پیاهەڵدانە بۆ نمونە لە پاڵ چەندین ووشەی وەک نەتەوەیەکی زیرەک، داهێنەر، بەرهەمهێن، زانست دۆست، ژیان دۆست ....هتد بهاتایە ئاسای بوو بەڵام ناساندن و پیاهەڵدانی کورد تەنها وەک شەڕکەر، ئەوا وەک یەکێک لە خێڵە سەرەتاییەکان کە لە جیهانی دەورووبەر دابڕاون تەنها توانایان پەلاماردان و شەڕکردنە کاتێک لێیان نزیک ئەبیتەوانێ ئەمانشوبهێنێ، هەر بۆیە کاتێک  سەرۆکی ئەمریکا دووبارە ئەڵێت کورد شەڕکەرێکی باشە بەڵام بەرامبەر چەک و پارە شەڕیان بۆکردووین ئیتر بێ ڕێزی و بەد ڕەوشتی بەرامبەر کورد وەک نەتەوە ئەگاتە ترۆپک، بۆیە ئەبێت کورد بگەڕێ بەدوای ئەوەی کە ناسنامەی خۆی لە جیهانا بە جۆرێکیتر داڕێژێتەوانی.

ئەوەی ئاشکرایە تورکە بە ئەسڵ مەنگۆلێ و تەتەرەکان کاتێ لە چینەوە ڕووینا کردە میزۆپۆتامیا و یۆنانستان لەگەڵ خۆیانا 


13/10/2019



وتارەکانی تری نوسەر