ئه‌گه‌ر ریفراندۆم نه‌بوایه‌

سەرکەوت شەمسەدین


- ئه‌گه‌ر ریفراندۆم نه‌بوایه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مریكا رێگه‌ی به‌ شه‌ركردنی سوپای عێراق دژی پێشمه‌رگه‌ نه‌ده‌دا و به‌ڵكو به‌پێی رێكه‌وتنه‌كان و به‌ هاوبه‌شی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ و سوپاوه‌ به‌رێوه‌ ده‌برا.

- ئیداره‌ی كه‌ركوك و ناوشار به‌ته‌واوی به‌ده‌ست كورده‌وه‌ ده‌بو ه‌گه‌ڵ هێزی هاوبه‌شی ئاڵتونی عێراق وه‌ك پێشتر.

- كوردستان به‌رده‌وام ده‌بو له‌ فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی خۆی و به‌شێك له‌ نه‌وتی كه‌ركوك به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆییانه‌ و حكومه‌تی عێراقیش ئاماده‌نه‌بو هه‌نگاو له‌ دژی بگرێته‌ به‌ر چونكه‌ له‌ روی داراییه‌وه‌ قازانجی عێراق بوو كورد خۆی نه‌وتی خۆی بفرۆشێت (توركیاش قازانجی له‌مه‌دا بوو).

- فرۆكه‌خانه‌كان كراوه‌ده‌بون و ئیداره‌ی فرۆكه‌خانه‌ و خاڵه‌ نوسه‌رییه‌كان له‌ده‌ست كورد ده‌مایه‌وه‌ و عێراق هه‌ر باسیشی نه‌ده‌كرد

- ئه‌مریكا لایه‌نداری كوردی ده‌كرد له‌ به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی نزیك له‌ ئێران و هه‌وڵی هاوپه‌یمانی كورد و عه‌بادی ده‌دا

- هاوكاری سه‌ربازی بۆ پێشمه‌رگه‌ و ئه‌و چه‌كانه‌ی عێراق ده‌یكری پشكی كوردیشی لێ ده‌درا به‌ فشاری ئه‌مریكا

- زیاتر له‌ یه‌ك میلیار دۆلار بۆ راهێنانی پۆلیس و ئاسایشی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دابینده‌كرا وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ دوای نه‌مانی داعش (ئێستا ته‌نیا پاره‌كه‌ به‌ عێراق ده‌درێت وه‌ بریار له‌ده‌ست عه‌بادییه‌ كه‌ به‌شێك له‌ پۆلیسی كوردستانیش راهێنان بیانگرێته‌وه‌ یان نا).

- هێزی پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش به‌ته‌واوی له‌ژێر كۆنترۆڵی كوردستان ده‌بو وه‌ په‌یوه‌ندی دبلۆماسی كوردستان زیاتر گه‌شه‌ی ده‌كرد وه‌ نمیچه‌ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ.

- عێراق و كوردستان وه‌ك دوو ته‌ره‌فی گرفت له‌ عێراق ته‌ماشا ده‌كرا نه‌ك وه‌ك ئێستا هه‌مو دونیا پشتیوانی عێراقه‌ بۆ سه‌پاندنی ده‌ستور.

سوده‌كانی ریفراندۆم

- شكستی یه‌كجاری ریتۆریكی ناسیۆنالیستی/ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ و قه‌ومچییه‌كانی ناو حیزبه‌كان و ناو نوخبه‌.

- شكستی ئیمپارتۆریه‌تی درۆینه‌ی نه‌وت و ئابوری خۆبه‌خۆ و چه‌ته‌گه‌رایی نه‌وت

- كۆتایی هاتنی پاشاگه‌ردانی كورد (یه‌كێتی و پارتی) له‌ كه‌ركوك و تاڵانكاری نه‌وتی كه‌ركوك

- رێگاخۆشبون بۆ دورخستنه‌وه‌ی سیاسیه‌ ته‌قلیدی سواوه‌كانی پارتی و یه‌كێتی له‌ ده‌سه‌ڵات به‌ به‌كارهێنانی چه‌كوشی ئه‌مریكا

- رێگاخۆشبون بۆ كۆتایی هێنان به‌ مفته‌خۆرانی حیزب و بندیوار به‌ به‌كارهێنانی چه‌كوشی عێراق

- رێگاخۆشبون بۆ سازكردنی ریفۆرمی ریشه‌یی له‌ كوردستان و بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری كوردستان به‌دور له‌ ده‌ستی مافیاكانی نه‌وت

- شكستی به‌ قوربرسبونی كوردستان و هه‌نگاویش هه‌یه‌ بۆ كۆتایی هێنان به‌ چه‌كداری حیزبی و هه‌واڵگری حیزب

*ئیدی وه‌ك فاروق ره‌فیق وتی "ئێستا ئیتر نیوه‌شه‌وه‌" و پێویسته‌ ئاماده‌بین بۆ گزنگ ئه‌ویش بۆ ماڵئاوایی یه‌كجاری له‌ سیاسی و حیزبی ته‌قلیدی دۆراو.

چه‌ندین خاڵی گرنگتر هه‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ش ئه‌توانن زیادی بكه‌ن.


16/11/2017



وتارەکانی تری نوسەر