كێ وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە؟

د. بەکر سدیق
 با لە مێژووی دوور لێگەرێین ، لە شۆرش و قوربانیەكانی هەرە نزیك  ، تێرامێنین . لەم بەشەی باشوری كوردستاندا ، ماوەیەك ، لە ژێر ناونیشانی ، جەلالی و مەلاییدا ، خوێنی هەزاران ، هەژار ، رژایە ناو مێژوویەكی بەتاڵەوە . لە حەفتاكانی سەدەی رابردوودا ، شۆرشێك ، هەڵایسان و هەرەسی ، پایەی بڕیای كەسێك و بنەمالەیەكی دیاریكراوبوو . لەدوای هەرەس ، شۆرشێك پر لە قوربانی ، هەڵایساو  ، بەكارەساتی هەلەبجەو ئەنفالێكی نەتەوە كوژ ، كۆتایی هات .  لە نەوەدەكانی سەدەی رابردوشدا ، راپەرین ، لە بری ، لەخەم رەخسانی هەژاران ،جوت خێزانی حیزب و خزم ، شەری ناو خۆیان بۆ ئێمە بەدیاری هێناو ، روبارێكی تر لە خوێنی لاوەكانمان ، راپەرینی خوێناوی كرد .ئەمیان ئێرانی دەهێناو ئەویان 31ی ئابی تۆماركرد ، ئەمیان لەگەل بەغدا ئاشت دەبوەوە ، ئەمیان توركیای بۆ كەپكی حەمەداغا هێنا . ئەو رۆژەی كە بریاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەولەتی ناسراو بە ( نەوت بەرامبەر بەخۆراك) جێبەجێكرا ، نوخبە حوكمرانەكانی ئێمە ، لە كۆمپانیا ی حیزب و خزمدا كورتبونەوە ، پارەی ئەو بریارە ، نیوەی چوە نا و باخەڵ و بانكە دروستكراوەكانی حیزبەوە .كۆشك و تەلاری دەستەی جوت خێزانی حیزب و خزم ، بەرەو ئاسمان باڵایان كرد . كە دەسەڵاتی بەعسیش هەڵوەشا ، حیزب و خزم ، تاوانی شەری ناو خۆیان  لە ملی ئێمە هاڵاندو ، پەرلەمان و حكومەت و پشكەبەشەكانی كوردیان ، لەبەغدا ،  وەك غەنیمە لە نێوان خۆیاندا ، دابەشكرد . دیگەلەش هەر بەسنوری نێوانمان مایەوە .
كاتی بەغدا مووچەی بڕی ، بە ناوی ئابوری سەربەخۆ ، مامۆستاو فەرمانبەرانیان ، ب ، بەسكی برسێتییەوە ، حەواڵەی مەبادا دەكرد . كە جار جاریش دەهاتنە سەر شەقامەوە .بەشەقتێهەڵدان و گوللە ، دیانناردنە مالەوە .
كە داعش هات ، بەناوی ریفراندۆمەوە ، خوێنیان لە جەستەمان بەرداو ، روبارێكی تریان لە خوێنی پێشمەرگە بەرپاكرد . لە ریفراندۆمێكی درۆزنانە و لە 16یەكی ی ئۆكتۆبەریشدا ، خاك و خەڵكی ئێمەیان فریوداو ، خاكیان هەراج كردینەوە .
دوای ریفراندۆم و 16ی ئەو ئۆكتۆبەرە نەگریسەش ، كەوتنەوە جنیودان بەیەكتری لە میدیاو ، بەیەكەوەش ، دەرگای قفڵدراوی پەرلەمانیان بۆ حوكم و گیرفانی خۆیان و ، گەرانەوە بۆ باوەشی ئیتیحادی ،وەكو دوبرا ، كردەوە . كاتێ بەغدا بریاری هەڵبژاردنی دا ، هەردو حیزبی خزمە پایەدارە پاوانكارەكان ، بەجوتە ، كەوتنە وێزەی خەڵكی هەژارو ، بەساختەكاریەكی نوێچەشنی تر ، بەدزینی دەنگی دەنگدەران و بە بێمنەتی ، موچە برَینیكەی بەغدایان ، وەلاوەناو ، بۆ وەزارەتێكی سیادی و نەسریەكەی سەرەك كۆمار ، ڕویان لە مالیكی و عەبادی كردەوە.
لە رابوردوو ، و لە ئێساشدا ، ئەمیان بەوی تر دەڵێ ئێرانی و ئەویان بەوی تر دەڵێ ، عوسمانی . ئەویان توركیا دێنێتە سۆران و سەری رەشی پێ دەپارێزێ و هەربەتەمای دووشەشی دەولەتی كوردی ، سەنەدی ریفراندۆمەكەمان لێ دەكاتە تاپۆی رەشی عوسمانیەكان و دەیخاتە ناو باخەلیەوەو ، بەوی تردەلێ ، 16ی ئۆكتۆبەرت جوانە . ئەویان دەلێ ، تۆركیای فاشیست داگیركەرەوPKK  دۆستی ئێمەیە و هەر لایەكیش بەرەو رومان ببێتەوە  ، PKK و خزمان ئامادەی بەرگریمانن ! 
ئەوەش رونە كە بریاری پاوانكاریی ، لە ناو لە پی دەستی ئەم دوو هێزە دایە لە حیزب و خزم .  كە  بەڕوكار ، نەیارو  ، بە كردەوەش ، شەریك و برابەشی حوكم و پارەو نەوت و سامانی ئەم دیوو ئەو دیوی دێگەڵەن .لەم لاشەوە ، حیزبە دەنگدزراوەكان ، چانسی ئەوەیان هەیە كە بریاری بەرەی مومانەعەیان كەوتۆتە بن دەست و ،  راناپەرمون  هەنگاوێكی كردەیی هەلێنن ، كە ئەم بێدەنگی و خامۆشیەی ، باڵی بەسەر دۆخی سیاسی و ئابوری و كۆمەلایەتی هەرێمەكەماندا كێشاوە ، بشكێنن  . كە هیچ نەبێ ، لە جیاتی هاتنە سەر شەقام ، خەلك و خۆیان ، دوكان و بازار و فەرمانگەكان دابخەن و بە مانگرتنێكی بێدەنگانە ، گوشارێك لە سەر ئەم دەسەلاتە بێباك و فیرعەونیەدا ، دروست بكەن ! ئەوەی لە وولاتی ئێمە ، دەسەلاتی پاوانكار پیادەی دەكات ، لە هێنانی دەستی بێگانەو لە شەراكەتی دزی و حوكمرانی حیزب و خزم و لە ساختەكاری و بێ بایەخكردنی تاك و كۆی كۆمەڵگا ، لە دنیادا ڕوی نەداوە ! سەڕەراش ، نەخەلك و نە حیزبەكانی بەرەی خەڵك ، ئەجیندایەك بۆ هەڵشاخان و قووتاربون لە م دۆخە سیاسیە ئالۆزەی كوردستاندا ، ناخەنەڕوو . بۆیە بێدەنگییەكی قووڵ ، باڵی بەسەر دۆخی داتەپیووی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی هەریمەكەماندا كێشاوەو دۆخی وڵاتەكەمان چەقی بەستوە . كەسیش نیە وەلامی پرسیاری ئەو بێدەنگیەی خەڵك  لە ئاست ئەم گروپە فیرعەونەی دەسەلاتدا ، بداتەوە ؟! 




05/06/2018



وتارەکانی تری نوسەر