کاک مەسرور زۆر را شکاوانە دوا .. بەلام....

شەماڵ عەبدلوەفا



ئەوەی بەرێزتان وەک سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ئاماژەتان پێ دا بە بۆنەی جەژنەوە ئەو قسانە بوو کە زیاتر لە ١٥ سالە خەلکە دلسۆزەکانی ئەم ولاتە دەیکەن ، رۆشنبیرە بە ئەمەکەکانی ئەم ولاتە دەیکەن ، میدیا جوان و سەربەخۆکان دەیکەن ، خەلکی سەر شەقام وبرسی دەیکەن و کێ دلسۆزە بۆ ولات دەیکات ، بۆ گوێتان لێ نەگرتن؟

 
نەوشیروان مستەفا ھەر لە دوای راپەرینەوە لە بەرەوە بە ھێمنی لە ناو خەلک و یەکێتیدا دەیکرد ، تا کار گەیشتە ئەوەی دەنگی لێ بەرز بێتەوە و ھێزێک دروست بکات ، بۆ ئەوەی رێ لەمە بگرێ کە ئێستا ئەگوزەرێ ، بۆچی بە قسەتان نەکرد؟
واتان دەزانی ئەمانە ھەمووی دژو دوژمنتانن و خۆتان دلسۆزی ئەم ولاتەن و کەسی تر نا، کە گوێتان لە کەس نەگرت تا گەیاندتانین بەم رۆژە.

 
گۆران کە چووە حکومەت بۆ جاری دووەم بۆ ئەمە بوو ، گوێمان لێ بگرن ، زەرەر ناکەن ، گەر لەبەر خەلکیش نەبێ لەبەر مانەوەی خۆتان .

 
بە ناو دوژمنەکانی ولات !! راستیان کردو بە قسەتان نەکردن!!!

 
ئێوە گوێتان لە کەس نەگرت

 
ئێوە دابەش بون بەسەر نەیارەکانی ھەرێم ، لایەنی دەرەکی مامۆستاتان بوون تا بەم دەردەیان بردن .

 
ئێوە بون بە بەردە بازی ولاتانی دەورو بەر، ئێستا ئێوە باشترین وەرگێڕی دابەش کردنی تازەی کوردستانن، ئێوە باشترین وەرگێڕی شەری چاڵدێرانن ، ئێمە تا ئێستا ھەموومان لە خەیمەی سەفوان داین .

 
بەرێزتان شتێکتان وت تا ئێستا کەس نەیوێراوە شتی وا بلێت، لەمەدا دەست خۆشیت لێ دەکەم و لەوانەیە تۆ کەمترین بەرپرسیارێتیت بەرکەوێت .

 
بەلام بەرێزتان بەدەر لە وتنی راستییەکان بەمە ویستت بە شێوەیەکی نا راستەوخۆ ئامۆزاکەت بکەیتە بەرپرسی یەکەم لەم نەھامەتییە:-

 
ویستت خۆتی لێ دەربکەی بەلام کەوتیتە ھەلەیەکەوە کە :

 
١-بەرێز کاک مسعودیشت کردە ژێر گەورەترین بەرپرسیارێتی مێژویی کە ماوەیەکی ھێجگار زۆر بەرپرسیاری یەکەمی ئەم ھەرێمە بوو.

 
٢-خۆشت لە شوێنێکدا بووی کە ئاگات لە ورد و درشتی ئەم ھەرێمە ھەبوو ، بۆ قسەت نەکرد؟

 
٣-خۆت و کاک مسعود و ئامۆزاکەت ھەرسێکتان پارتی و لە یەک بنەماڵە ناکرێت ئاگاتان لە ورد و درشتی ئەم ھەرێمە نەبێ

 
٤-یەکێتی یش شەریکی راستەقینەیە ، ئەوانیشتان کردە شەریکەبەشی گەندەڵی و نارێکی حکومرانی ولات .

 
بۆ گوێتان نەگرت ؟ واتان ئەزانی ئەمانە ھەمووی دوژمنی ولاتن خۆتان نەبێت .


26/05/2020



وتارەکانی تری نوسەر