هه‌ر له سه‌رەتای سه‌رهه‌ڵدانی پیشه‌سازی شتێكی زانراوه كه گه‌وره‌ترین شۆرشی پیسبونی زه‌وی له‌گه‌ڵیدا سه‌ری هه‌ڵدا، لاریمان له گه‌ورەیی و باشی ئه‌م شۆرشه مه‌زنه‌ی پیشه‌سازی نییه و ناشبێت له‌روانگه‌ی خزمه‌تكردن به مرۆڤایه‌تی، به‌لام لەگه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌وره‌ترین دیكتاتۆری كه‌ونه كه به‌رده‌وام هه‌ره‌شه‌یه له‌سه‌ر ژینگه‌ی جیهان.
هه‌ر له‌گه‌ل زۆربونی كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنان و به‌رهه‌م هێنان، كارگه‌كان، ژماره‌ی دانیشتوان، ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون، ژماره‌ی ئۆتۆمۆبێل به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ... زیانگه‌یاندن به زه‌وی رووی له زیادبوونكردووه و هه‌تاوه‌كو ئه‌م ژمارانه زیاترببن زیانی زیاتر به‌رزه‌وی ده‌كه‌وێت و هێواش هێواش چینه‌كانی زه‌وی به‌ره‌و گه‌رمبونی زیاتر و به‌رگه‌هه‌وای ده‌كه‌وێته ژێر مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌وه كه واده‌كات له‌كۆتایدا زه‌وی به‌ره‌و له‌ناوچون ببات.
گه‌رمبوونی زه‌وی: به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری كارگه، كۆمپانیاكانی پیشه‌سازی، ژماره‌ی دانیشتوان، بونی ئۆتۆمۆبێل به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، رۆژ به‌رۆژ چینه‌كانی زه‌وی گه‌رمترده‌بن و به‌رگه‌هه‌وای زه‌ویش له‌م زیانه مرۆیه گه‌وره‌ترین گورزی به‌رده‌كه‌وێت، چونكه هه‌تاوه‌كو ئیستاش نه‌توانراوه هاوسه‌نگی له‌نێوان زه‌وی شان به‌شانی هه‌موو كارگه، كۆمپانیاكانی وه‌به‌ر هێنان و به‌رهه‌مهێنان فلته‌رێكی ژینگه پارێزی دابهێنرێت كه زه‌وی له‌م مه‌ترسیه مرۆییه بپارێزیت، هیچ نه‌بێـت قه‌ره‌بووی ئه‌م زیانه گه‌وره‌یه‌بكرێته‌وه له‌پێناو مانه‌وه‌ی زیاتری مرۆڤ و بونی ته‌ندروستیه‌كی باش بۆی،كۆمپانیاكان پشكی شێریان به‌رده‌كه‌وێت له وێرانكردن و دارماندنی زه‌وی .
گه‌شه‌كردنی كۆمپانیاكان : به‌راورد به سه‌ره‌تای سه‌رهه‌لدانیان (یه‌ك – نه‌وه‌د) فه‌رقیان كردووه هه‌م له‌رووی فراوان بوونی قه‌باره و هێزی كار، هه‌روه‌ها وه‌به‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی زیاتر,كردنه‌وه‌ی لق و پۆپ له‌هه‌موو ناوچه‌كانی جیهان به‌تایبه‌تی كۆمپانیاكانی ده‌رهێنانی (نه‌وت و گاز، مادده‌كانی تری ژێرزه‌وی) و كۆمپانیاكانی بیناسازی و كه‌سه‌رته خاوه‌كان و هیتر,كه بێگومان هیچ كام له‌م كۆمپانیایانه,هیچ جۆره پارێزه‌رێك (فلته‌ریكی 100%) یان نییه له‌پێنا پاراستنی ژینگه‌ی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی,بۆیه ئه‌وه‌ش دوباره به‌زیان بۆرووی زه‌وی و به‌رگه هه‌وای ده‌شكێته‌وه، كه‌بێگومان هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ش مرۆڤه.
مرۆڤ زیانبه‌خشترین بونه‌وه‌ری زه‌وییه بۆ زه‌وی و فچا‌و: بێگومانین له‌وه‌ی كه مرۆڤ زینده‌وه‌رێكه چاكه‌خوازه هه‌میش خراپه له بونیه‌تی داهه‌یه، بۆیه به‌رده‌وام شێوێنه‌ر و تێكده‌ری هه‌موو ئه‌م شتانه یه كه له ده‌وروبه‌ر یان ده‌ستی پێیبگات ئه‌گه‌ر هاتوو له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌بێت، تاوه‌كو ژماره‌ی مرۆڤه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی زیاتر بێـت زیانگه‌یاندن به‌زه‌وی رووی له هه‌لكشان ده‌كات و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه راسته، مرۆڤه‌كان پێچه‌وانه‌ی زینده‌وه‌ره‌كانی تری زه‌وی كه ئه‌وان له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه سود به زه‌وی و هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی كه له‌سروشتدا بونیان هه‌یه دهگه‌یه‌نن، به‌لام مرۆڤ زیان به‌هه‌موو بونه‌وه‌ری سروشت ده‌گه‌یه‌نێـت ته‌نانه‌ت خودی مرۆڤ خۆشی.زیانه‌كانی مرۆڤ زۆرن كه‌بێت و به‌وردی و شێنه‌ی له‌سه‌ریان باسبكه‌یت زۆری له‌سه‌ر ده‌وترێـت و كۆتایش نایه‌ت به‌لام ئه‌وه‌ی ئاشكرایه ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ قابیلی گۆرانكاریه له بیر و هۆش و لایه‌نی چاكه‌و خراپه‌ی,ئه‌م جۆره گۆرانكریه‌ش هه‌ردووكی كاریگه‌ریان بۆ زه‌وی هه‌یه چ كه چاكه كار بێت سود به‌زه‌وی ده‌گه‌یه‌نێت چ كه خراپه‌كار بێت زه‌وی ده‌شێوێنێت,بۆیه‌مرۆڤ به‌به‌راورد به‌زینده‌وه‌رانیتر گه‌وره‌ترین دوژمنه بۆ زه‌وی.
ئاژه‌ڵه‌كان سودبه‌خشن بۆ زه‌وی : ئاژه‌له‌كانیش زینده‌وه‌رێكن له زینده‌وه‌ره‌كانی سه‌ر ڕووی زه‌وی به‌شێوه‌ه‌یه‌كی گشتی ئاژه‌له‌كان بونه‌وه‌رانی ژینگه دۆست و زه‌وی پارێزن هه‌ریه‌كه‌یان به شێوه‌ی خۆی، چونكه موماره‌سه‌ی ژیانی ئاژه‌له‌كان له‌سه‌ر زه‌وی له‌كه‌لك و سودی زه‌وی ده‌شكێته‌وه و خودی زه‌ویش پێویستی به‌م جۆره موماره‌سه‌یه هه‌یه كه هه‌ر له‌خواردنی زینده‌وه‌رانی جیاواز له‌خۆیان و خواردنی (له‌وه‌ڕ)و فرێدانی پاشماوه‌یان كه په‌ینێكی گرنگ و پێویسته بۆ رووه‌كه‌كان.
گرنكی دره‌خته‌كان (رووه‌كه‌كان)بۆ زه‌وی : دره‌خته‌كان گرنگترین زینده‌وه‌رن بۆزه‌وی و به‌سه‌ره‌كیترین زینده‌وه‌ر داده‌نرێت بۆ سروشت و دابینكردنی كه‌ش و هه‌وایه‌كی پاك و ئارام, دره‌خته‌كان له‌جیهاندا گرنگتیرنی شته‌كانن كه مرۆڤ په‌نایان بۆده‌بات له‌پێناو پاراستنی سروشت له‌م هه‌موو فه‌زاحه‌ته‌ی پێیده‌كرێت، هه‌ر له دابینكردنی هه‌وای پاك و پاراستنی له (ره‌شه‌با, ته‌پوتۆز، پته‌وكردنی ژێرخاك به‌هۆی ره‌گه‌كه‌یه‌وه، دابینكردنی خۆراك، زوو شیبونه‌ی له‌سه‌ر و ژێری زه‌وی ....) بۆیه ده‌توانم بلێم دره‌خته‌كان رۆحی ژینگه‌یه‌كی پاكن,دره‌خته‌كان لەكه‌ش و هه‌وایه‌ك بۆ كه‌شو هه‌وایه‌كیتر و له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كیتر جیاوازن، رووه‌كه‌كان له‌سه‌ر رووی وشكانی سه‌رزه‌وی و به‌شێكیش له‌ژێرئاودا بونیان هه‌یه.
هه‌رێمی كوردستان توشی ئه‌م لێشاوه فه‌زاحه‌تیه بووه به‌ده‌ست مرۆڤه‌وه : سالانێكی زۆره هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست خراپی ژینگه‌كه‌یه‌وه ده‌نالێنێت، بووه‌ته یه‌كێك له‌وناوچانه‌ی جیهان كه گۆره‌پانێكی شێوێنراون له‌رووی ژینگه‌ییه‌وه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه‌ئه‌وه‌یه مردوویی رۆحی نیشتمان په‌روه‌ری و دلسۆزی و ئینتمایه بۆ پاراستن و پارێزگاری كردن له خاك و ژینگه‌وسروشتی كوردستان.
به‌داخه‌وه‌م تاوه‌كو ئیساش له‌كوردستان به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌تایبه‌تی ناهۆشیاری و نارۆشنبیری تاكی كوردی ئه‌م هه‌رێمانه له‌ئاستێكی هێنده نزم، ناهۆشیاری و لاوازدایه كه شوێنه‌واره‌كه‌ی خه‌ریكه له‌سه‌ر كه‌له‌سه‌ری نه‌وه‌ی داهاتوش (تاتۆ )ده‌كات، چونكه ناهۆشیاری پاراستنی ژینگه له هه‌موو كون و كه‌له‌به‌رێكی نیشتمانی كوردستان دیاره و له‌هه‌موو مالێك و تاكێكدا هێنده لاوازه ته‌نانه‌ت نه‌ك پاراستنی به ئه‌ركێكی (مرۆیی، نیشتمانی، دینی، ئینسان دۆستی رۆشنبیری، عاقلانی و وه‌فا،...)نازانێت به‌لكو لای وایه پاراستنی ژینگه شتێكی شه‌رمه‌زاری و ماندوبونه به زه‌ویه‌وه و به‌گرنگیه‌وه سه‌یری ئه‌م ئه‌ركه مرۆییه گرنگه ناكات كه لای ئیمه هیچی كه‌مترنیه له پاراستنی نیشتمان به هێزی سه‌ربازی، چونكه شۆرشی ئێمه‌له ناوخۆی نیشتمانه به پاراستنی ژینگه و پاكوخاوێنی و فه‌راهه‌مكردنی كه‌شێكی پاك و بێگه‌رد و پوخت، ئه‌وانیش له‌ده‌ره‌وه پارێزگاری ده‌كه‌ن، ئیمه‌و ئه‌وان ده‌توانین سروشتێكی ته‌ندروست و ژینگه‌یه‌كی پاكی هه‌میشه‌ی بونیاتبنێێن، بۆیه پێویسته به‌هه‌موومان كۆلنه‌ده‌ین و له‌م شۆرشه مه‌زنه به‌رده‌وامبین بۆداهاتوومان .
چیبكرێت تاوه‌كو نه‌وه‌ی داهاتوو ژینگه دۆستبن: له‌به‌ره‌وه‌ی تاكی كورد به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ناهۆشیاره به‌رامبه‌ر به‌ژینگه‌ی ولاته‌كه‌ی و ته‌نانه‌ت هه‌ست به‌وه‌ش ناكات كه ئه‌وه یه‌كێكه له‌ئه‌ركه هه‌ره‌گرنگه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی، بۆیه پێویسته له‌رێگه‌ی دانانی سستمێكی په‌روه‌رده‌ی تۆكمه و شۆرشێكی مه‌ده‌نی گه‌وره و دروستكردنی ده‌یان و سه‌دان رێكخراوی ژینگه‌ی چالاك و كردنه‌وه‌ی ده‌یان ( وۆركشۆپ و سیمینارات و كۆنفرانسی ژینگه‌ی و دیبه‌ستی تایبه‌ت هه‌ر جاره و له‌بوارێكی تایبه‌تی ژینگه‌یدا)، به‌مه‌به‌ستی هۆشیاری زیاتری تاك به‌م ئه‌ركه مرۆییه,ئه‌وه‌ی گرنگه و پێویسته زۆر به‌وردی له‌لایه‌نی په‌روه‌رده‌ییه‌وه هه‌نگاوی بۆبنرێت و چاودێری باشبكرێت جیلی (نه‌وه)ی داهاتوه له‌رێگه‌ی سسته‌می په‌روه‌رده‌وه مه‌نهه‌جێكی پوختی هۆشیاری ژینگه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاكانی داخلبون به (باخچه‌ی ساوایان) تاوه‌كو ته‌واوكردنی زانكۆ، چونكه به‌راستی كه نه‌وه‌یه‌كی ژینگه پارێزی ته‌ندروستمان نه‌بێت نیشتمانێكی خاوێن و ولاتێكی سه‌وز و گه‌لێكی ده‌رون ئارام وسروشتێكی جوانمان نابێت.
بۆیه پێویسته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌سه‌ر گرنگی ئه‌م لایه‌نه به‌وردی پێداچونه‌وه بكات و سه‌نگی لایه‌نی ژینگه‌ی به‌جدی دیاری بكات و كرداری جدی بنوێنێت و هه‌ولی هه‌زمكردنی كارێكی له‌مشێوه‌یه به تاكبه‌تاكی كۆمه‌لگه بدات، چونكه پاراستن و چاكردن و دۆستایه‌تی سروشت نه‌ك ته‌نیا په‌یوه‌ندی به‌چینێك یان جیلێكه‌وه به‌لكو په‌یوه‌ندی له‌هه‌موو بونه‌وه‌رانی سه‌رزه‌ویه‌وه هه‌یه و بۆیه پێویسته ئیتر خه‌لكی له‌وه بگات كه (هۆشــــــــــــــــــیار بێت) به پاراستنی سروشتی كوردستان و پاكراگرتنی ژینگه‌كه‌ی چونكه یه‌كێكه له هه‌ره ئه‌ركه پیرۆزه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی هه‌موو مرۆڤێك.
*پارێزه‌ری ژینگه (سروشت)