‎جیاوازی نێوان ئەخلاقی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و حیزبە تەقلیدیەکان

سەرکەوت شەمسەدین
‎لەو کاتەی کە جوڵانەوەی نوووی نوێ توشی داخستن یان دەستگیرکردنی سەرۆک و ئەندامانی دەبێت، یاخود بەرپرسەکانی جوڵانەوەکە توشی لێدان و توندوتیژی دەبن، هێزەکانی تر نەک پشتیوانی جوڵانەوەکە ناکەن، بەڵکو تۆمەتیشیان بۆ دروست دەکرد.

‎کەچی دوای ئەم بێهەڵوێستیەی ئەم لایەنانە، هێشتا نەوەی نوێ بە ئەخلاقەوە رەفتار دەکات، ئەخلاق دەگێڕێتەوە بۆ سیاسەت، لە هەر کوێ زوڵم هەبێت دژی دەوەستێت،بێ گوێدانە بەرژەوەندی حیزبی، یاخود ئاخۆ حیزبێکی تری سیاسی سودمەند بێت یاخود نا.

‎ئەو کاتەی گۆڕان تۆمەتی بۆ نەوەی نوێ هەڵدەبەست رۆژی هەڵبژاردنەکانی ١٢ ی ئایار و دەیوت کە تەزویری بۆ کراوە، نەوەی نوێ لە بری جنێو و وەڵامدانەوە، بەیاننامەی پشتگیری بۆ بزوتنەوەی گۆڕان دەرکرد دژی هەڵکوتانە سەر بارەگاکانی لە لایەن یەکێتیەوە.

‎ئەو کاتەی پەیامنێری کۆمەڵی ئیسلامی دەیوت دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید لە خۆپیشاندانەکانی مانگی ١٢ ی ساڵی رابردو سیناریۆیە، ئەوا نەوەی نوێ پشتگیری تەواوی سەلیم شوشکەیی دەکات و رێنادات یاسا بۆ بەرژەوەندی حیزب بەکار بێت.

‎نەوەی نوێ لە ١٠ ساڵی داهاتودا فێری ئەم حیزب و سیاسیە تەقلیدیانەی دەکات کە حیزبایەتی مانای خزمەت، مانای مەبدەئی راست، مانای چارەسەرکردنی کێشەی هاوڵاتیان، مانای چاندنی خۆشەویستی، نەل دروتسکردنی کێشە بۆ هاوڵاتیان و چاندنی رق و دوبەرەکی.

‎راستە ئێوە ٥٠ ساڵە سیاسەت دەکەن، بەڵام ئەمەتان کردوە کە کردوتانە،کوردستانتان بەمڕۆ گەیاند، وڵاتتان وێران کرد و سیاسەتتان کردوە بە گۆمێکی "بۆگەن" و واتانکردوە خەڵکی جدی و خاوەن مەبدەئ توخنی کاری سیاسی نەکەوێت.‎جیاو

26/07/2018



وتارەکانی تری نوسەر