کێ پۆپۆلیستە؟ گفتۆگۆیەک لەگەڵ کەمال چۆمانی

سەرکەوت شەمسەدین
سەرەتا پێمگرنگە ئەوە رونبێت کە تۆمەت و ناوزراندن بەرامبەر هەر کەس و نوسەرێک لەلایەن هەرحزب و گروپێکەوە بکرێت نیشانەی ئیفلاسی سیاسی و ئەخلاقییە و بەردەوامیدانە بە ئەزمونی شکستخواردوی بۆگەناوی حزبی کوردی و هیچ بەرهەمێکی نیە. من بۆخۆم یەکێکم لەو کەسانەی چ ئەوکات وەک رۆژنامەنوس و چ ئێستا وەک سیاسی روبەروی ئەم بۆگەناوی بەناو سیاسییە بومەتەوە و رۆژانەش روبەروی دەبمەوە، بەڵام ئەمە هەگیز کۆڵم پێنادا. 
یەکێک لە بنەماکانی نەوەی نوێ گێرانەوەی ئەخلاقە بۆ سیاسەت، ئەوەی پارتی و یەکێتی قێزەونیان کردوە ئێمە سەرلەنوێ بنیاتی بنێینەوە. بۆیە هەرکەس دژی ئەم بنەمایە کاربکات ئەوە دژی نەوەی نوێ کاردەکات و پێویستە رێگری لێبکرێت، بەڵام بەهۆی بونی پەیجی زۆر و زەوەندی ساختە زەحمەتە راست و دروست لەیەکتر جیابکەیتەوە، چەندان پەیج و ئەکاونتی ساختە دروستدەکرێت بۆ مەبەستی جیاواز.

سەبارەت بە بابەتی پۆپۆلیزم، هەم کەمال و هەم بەشی هەرەزۆری نوسەران و رەخنەگران لە کوردستان تەنانەت لە ئاستی دونیا زۆر بەهەڵە قسە لەسەت پۆپۆلیزم دەکەن وە تەسنیفکردنی هێزەکان بە پۆپۆلیست بەتەواوی هەڵەیە. باشترین کتێب کە کۆمەکمان بکات بۆ تێگەشتن لە پۆپۆلیزم کتێبەکەی "یان ویرنەر مۆلەر "ە بەناوی "پۆپۆلیزم چییە؟" 
سەرنجی نوسەران بۆ ئەم کتێبە رادەکێشم کە زۆر گرنگە بۆ تێگەشتن لە چەمکی پۆپۆلیزم وە چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەین وە ئایا پۆپۆلیزم مەترسییە؟ من تەنیا سەرنج دەخەمە سەر پێناسەکە کە بەراوردکردنی بەدۆخی کوردستان. 

مۆلەر ئاوا پێناسەی پۆپۆلیزم دەکات:
1. دژی نوخبەی سیاسی و واقیعی باوە.
2. دژی فرەیی یە (فرەیی ئاینی، قەومی، مەزهەبی، سیاسی)
3. کۆمەڵگەی مەدەنی سەرکوت دەکات
4. بەڵێن یان کار بە سیستمی دامەزراندن (پێدانی هاندانی مادی) گشتی دەکات بۆ کرینی وەلائی دەنگدەر.
5. بانگەشەی ئەوە دەکات تەنیا ئەو نوێەری راستەقینەی خەڵکە

واتە بۆ ئەوەی کەسێک یان هێزێک وەک پۆپۆلیست بناسێنی دەبێت ئەم پێنج مەرجە یان چوار مەرجیان لانیکەم تێدابێت. 
ئەوە هەڵەیەکی کوشندەیە کە تەنیا لەبەر ئەوەی هێزێک سیاسی دژی واقیعی باو و نوخبەی سیاسی بێت وەک پۆپۆلیست سەیر بکرێت، چونکە هەمو هێزێکی نەیار لەرێگەی رەخنە و رەتکردنەوەی واقیعی باو دەگاتە دەسەڵات و هیوا بۆ خەڵکی دروستدەکات. رەتکردنەوەی واقیعی باو لە زۆر کاتدا زەرورەتە.
بۆ نمونە هەندێ کەس ترەمپ و بێرنی ساندەرس بە پۆپۆلیست ئەژمار دەکەن چونکە دژی نوخبەی حاکمن، بەڵام ترەمپ دژی فرەیی یە و دژی کۆچبەرە و تەنیا خۆی بە شەرعی دەزانێت.
لە کاتێکدا بێرنی ساندەرس پشگیری کۆچەبەران، و دژیرەگەز پەرستی یە و پشگیری کۆمەڵگەی مەدەنی و میدیا یە و دژی کۆمپانیا زەبەلاحەکانە. چۆن دەکرێت ئەم دوانە هەردوکیان بە پۆپۆیست 

بۆیە هەڵەیەکی گەورەیە هێزێکی سیاسی تەنیا لەبەر ئەوەی دژی نوخبەیە بەڵام باوەری تەواوی بە پێکەوە ژیانە، باوەری با دەمازراندنی خەڵک نییە بۆ کرنی وەلائ، باوەری بەوە نییە تەنیا ئەو نوێنەری خەڵکە بە هیچ جۆرێک ناچێتە چوارچێوەی هێزێکی پۆپۆلیستەوە.

ئەومەرجانەی سەرەوە وەک پێناسەی پۆپۆلیست بە تەواوی لە پارتی یەکێتی دا بونی هەیە و پۆپۆلیستی راستەقینە بریتییە لە پارتی و یەکێتی، نەک هێزێک کە خەونی وەرگرتنی دەسەڵاتی هبێت وواقعی باو رەتبکاتەوە.

لەم سۆنگەیەوە دروستکردنی پردی سماقوڵی، چاککرنی یاریگا، دروستکردنی پرۆژەی بچوک بۆ گەنجان، کردنەوەی خولی بەهێزکرنی توانای گەنجان نەک پۆپۆلیزم نییە بەڵکو بەشێکی گرنگی کاری سیاسی و کێبرکێی دیموکراسی یە.

19/03/2019



وتارەکانی تری نوسەر