کاک رێبوار کەریم، یەکێتی ئیتر هێڵی سەربەخۆی سیاسی دیاریدەکات

عادل عەلی

کێشمە کێشەکان لە نێوان لایەنەکانی براوە لە دوایین هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان لە هەمبەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت،لەسەر ئاستی دانیشتن و گفتوگاکان بگرە لەسەر ئاستی میدیاکانیش،ئەو راستیەی زیاتر بەرجەستە کرد کە ئیدی لایەنەکان روپۆشی جیاوازی و بەرژەوەندییەکانیان لە رووی سیاسی و حزبییەوە  زۆرتر رونکردەوە.یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک هێزێکی کارا لە گۆڕە پانەکەو لە پرۆسەی سیاسی هەرێم و عیراقدا گەر لە ماوەی رابردودا شتێک سازشی کردبیت لە ژێر ناوو بیانووی ئەوەی نەزمی گشتی و بەرژەوەندی وڵات نەشوێت ،کە بە دڵنیایی نەک سود بەڵکو زیانێکی زۆریشی کردووە. لەو جۆرە سیاسەت و مامەڵەیەدا.

لە دوای کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەکان و پەسەند کردنی ئەنجامەکانی و دەسپێکی گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ،یەکیتی لەبەررۆشنایی ئامانجەکان وبەرنامەکانی خۆیدا ئاستی گفتوگۆکانی بردۆتە پێشەوەو مامەڵەی کردووە.ئەم جۆرە لە مامەڵە نوێیە کاردانەوەی بەرچاوی لێکەوتۆتەوە..کە ئەمجارە بەشداری لە حکومەت و بەڕێوەبردنی وڵات دەبێت مۆراڵ و ئاستێکی دیکە بەخۆوەبگرێت.نەک هەرئارایشێکی نوێ بەڵکو دەبێت سەر لەبەری بەشدارییەکان پێناسە بکرێنەوەو شەراکەتی راستەقینەو ناوەندی بڕیاری سیاسی شەفاف بێت..بەمەش جۆرێک لە مسداقیەتی سیاسی ئەگەرێتەوە بۆ پرۆسەی سیاسی و هەژموون و قۆرخکاری جێگایەکی بۆ نامێنێتەوە.ئەم جۆرە لەبیرکردنەوەوکارکردن بۆ داهاتوی یەکێتی خۆشبەختانە لە کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی نەک هەر راستیەبەڵکو پلاتفۆرمی قۆناغی ئێستای یەکیتیە..

ئەم ستایلە لە سیاسەتی یەکێتی جۆرێک لە شۆکی دروستکردووە هەم بۆ ناوەندی بریاری پارتی و هەم بۆ قەلەم بەدەستەکانی بۆ نمونە رێبوار کەریم وەلی ،کە هەمیشە لە کاتی بەسەرچووداشێرو خەت بۆ رەوتی روداوەکان ئەکات و ئەکەوێتە فاڵگرتنەوە.ئەڵبەتە ئەو ئیعازەش کە وەیدەگرێت بە شێوازەکەی خۆی  داڕشتنی بۆ دەکات و وەک هەموو جارێک و وەک کەڵەشێری ناوەخت ئەخوێنێت و کای کۆن بە با دەکات..ئەم جۆرە لە نوسین لە هەلومەرجی بردنە پێشەوەی رەوتی روداوەکاندا نەک خزمەت بەئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و سیاسی و پرۆسەی سازان ناکات بەڵکو دڕدۆنگی زیاتر و دورکەوتنەوەی زیاتر ئەخولقێنێت لە نێوان لایەنەکان و نیەتی پێکەوەیی دور دەخاتەوە..
پیاهەڵدانی گۆرانە لەم سەروبەندەدا کە وەک خۆی باسی دەکات فریاد رەسە بۆ پارتی و پارتی نابێت ئەو پیاوەتیەی گۆران لەبیر بکات،ئەکەوێتە بەرد وەشاندن و هەڵدانەوەی لاپەرەکانی بریارە ناعەقلانییەکەی ریفراندۆم کە شانزەی ئۆکتۆبەر هۆکار بووە بۆ سەرنەگرتنی ئەو بریارە مێژوییە وەک خۆی دەڵێت.

..رێبوار وەلی ئەم جۆرە لە سەربەخۆیی سیاسی و فیکری یەکێتی پێ هەزم ناکرێت و ئەو حزبێکی دەوێ هەمیشە گوێرایە ڵ و پارێزەری بەرژەوەندی حزبەکەی ئەو بێت ، ئینجا ئەولایەنە پیاوی باشەو حەقە پارتی چاکەکەی لەبەرچاو بێت...ئەمرۆ یەکیتی بەرگری لەبیرکردنەوەو هێڵی سیاسی خۆی دەکات و پاشکۆ نییە ئەوە راستیەکەیە نەک بەستنەوەی ئەم پرسە بەکارەکتەرێکی دیاریکراوەوە.ئەوە لایەنی بەرامبەرە سیاسەتی وڕک  گرتن پێرەو دەکات و لێی دەبێتە گرێیەکی دەروونی چونکە بە قسەی نەکراوەو قسە شێکێنراوەو دنیا وێران بووەو ئیتر ئەویش مان و وڕک دەگرێت و دڵیان چاک نا بێتەوە ..ئەم جۆرە سیاسەت کردنە لە راستیدا دواکەوتوو ترین مۆدێلی سیاسەتەو لە شەڕی سەر تەنور دەچێت..ئەو سێ رسکێن و داپاچینەی رێبوار وەلیش لەم کاتە هەستیارەدا جگە لە هەڵرشتنی رق و کینە بەرامبەر بە یەکیتی و نیشاندانی شکۆک بوون هیچی دیکە نییە..ئیتر سەردەمی ئەوەیە بەشداری و سیاسەت کردن بچێتە قۆناغێکی نوێ و ئاریشێکی نوێ بدرێتەوە بە پرۆسەی سیاسەتکردن.

 هەر بۆیە کاکە رێبوار گیان هەم بە سلوکەت و هەم نەختێک هێواشتر بنوسەو ورد بەرەوە تکایە......

19/02/2019



وتارەکانی تری نوسەر