ببورن..ئێمە شکستمان هێنا!

ئارام سەعید


یٔەو وانەیەی دەبێت لەم خۆپیشاندانانەی یٔەمجارەوە وەربگیرێت یٔەوەیە خۆپیشاندەران چیتر بروایان بەو کردە یٔاشتیانەیە نیە کە سالانێکی زۆرە بەردەوامە و یٔاکامی یٔەوتۆی نەبوە، یان دەریٔەنجامی نارەزایەتیەکانی ساڵانی رابردوو بۆ یٔەو نەوەیە بوە کە گوروتینی یٔەوانی بەکارخست و کردیە سوتەمەنی بۆ خۆیی و لەپاڵیدا حەسانەوە.
 مرۆڤ چی چاوەروان بکات لە سی ساڵ تاڵانی و دزی، لە شەڕ و مالوێرانی، سی ساڵە یٔەو ناوانە دوبارە دەبنەوە کە لە دەسەڵاتدان،  هەر یٔەو دەموچاوانەن، نارەزاییان بەتالکردەوە لەمانای خۆی، گەنجێتی نەوەیەکیان کوشت، هەژار و نەداریان کرد، یٔەم کردەوانە چی بەرهەم دەهێنێت جگە لەو توڕەییە کە پێی وایە دەبێت هەمو دامو دەزگاکان بسوتین و یٔەوانە چیتر موڵکی گشتی نین ، پێیان وایە یٔیتر سەردەمی قسەکردن بەسەرچوەو هیچ نەماوە بگوترێت، ساڵانێکی زۆرە خۆپیشاندانی یٔاشتیانە دەکرێت و بێ یٔەنجام بوە بۆیە یٔەم جارە خۆپیشاندەران درکیان بەوە کرد نەوەی شەستەکان و حەفتاو هەشتاکان شکستیان هێناوە لە گۆڕینی یٔەم دونیایەو چیتر نابیت گوێیان لێ بگیرێت و یٔامرازەکانیان بەسەرچوە.  

 

سوپاس بۆ یٔێوە كەبیرتان خستینەوە شكستمان هێناوە.. ببورن لەشکستی نەوەی یٔێمە کە نەمانتوانی یٔەو گۆڕانکاریە بکەین، یٔیمە فریومان خوارد وامانزانی دەتوانین بیگۆڕین... 

 

 هیوادارم ئێوەش فریونەخۆن.

 

یٔەم رەوتەی نارەزایی دەربڕین پێیان وایە سیحری خۆپیشاندانی یٔاشتی بەتاڵ بۆتەوە، بەمەش زمانی زەبروزەنگ دێتە پێشەوە، یٔەمەی لە یٔێستادا هەیە چاوەڕوانکراو بوو. یٔەو هەموو نووسین و قسانەی کە کراوە بۆیٔەوە بووە یٔەمە ڕوونەدات. بێگومان سوتاندن و وێرانكردن چارەسەر ناكات، بەڵام کە روویدا یٔیتر قسەکردنی نەوەی رابردوو تا رادەیەک زیادەیە.  

 

 لەم نەوەیەدا یٔەو دابەشبونە یٔایدۆلۆژی و حزبیەیان بۆ گرنگ نیە کەلەسەردەمی یٔێمەدا موقەدەس بوو، بەلایانەوە زۆر گرنگ نیە تۆ یٔیسلامیت یان مارکسی یان نەتەوەیی، یٔەوەی بەلای یٔەوانەوە گرنگە سیاسی تا چەند راستگۆیە! تاچەند بەڵینەکانی یٔەتوانێت خەونەکانی یٔەوان بەدیبهێنێت، چۆن داهاتویەکی باشیان بۆ دابین دەکات... 

 

نەوەی یٔیمە بەشێکی فریوی خوارد،بەشێک دوای پلەو پۆست کەوت،بەشێکی رۆیشت و سەری خۆی هەلگرت،هەندێک بیدەنگ بوەوخۆی یٔەخواتەوە....سەرنجی سەرکردەکانی ناو خۆپیشاندانەکانی ١٧ ی شوبات بدەن هەموو یٔەو نمونانە دەبین. نەوەی نوێ رقیان لەو نەوەیە کەبەرگری لە چەند خیزانێک دەکەن خۆیان بە کورسیەکەوە بەستۆتەوەو بەری نادەن و رێگە چۆڵ ناکەن، دەریٔەنجام یان دەبێت راکەن و رێگای یٔیجە بگرنە بەر یان پەلامار بدەن و بارەگاکان بسوتێنن، لەنێوان یٔەم دوو بژاردەیەدا  چیتر ماوەتەوە؟ یان رێگای تر هەیە؟

 

یٔەم نەوەیە رەنگە خەونەکانی نەوەی رابردویان زۆر بۆ گرنگ نەبێت ، یٔەو مەسەلانەی نەوەی رابردوو یٔامادە بوو خۆی بدات بە کوشت لەپێناویدا لای یٔەمان بایەخی نیە، یٔەو گوتاری کوردایەتیەی دەیان ساڵە بەهەزاران قوربانی لێکەوتۆتەوە لای یٔەم نەوەیە بایەخی نیە و یٔەنجامەکەی ماڵویرانی بوە بۆیان.. 

 

بۆیە دەپرسم  یٔایا قسەکردن هیچ بایەخی ماوە یان یٔیتر کاتی بێدەنگیە بۆ نەوەی رابردوو ؟


18/12/2020



وتارەکانی تری نوسەر