سیناریۆی ڕەش....؟

د.محمد علی

یٔەگەر ڕەخنەگرتن و ناڕازیبون لە دۆخی گۆڕان (سیناریۆی ڕەش) بێت، یٔەوا :


ـ ناکۆکیەکانی ساڵانی شەستی مەکتەبی سیاسی پارتی و دروستبونی یەکێتی نیشتمانی (سیناریۆی ڕەش ) بو؟
-دروستبونی یٔاڵای شۆڕشی کاکی مونەزیر و ڕەخنەگرتنیان لەیٔەدای یەکێتی (سیناریۆی ڕەش) بو؟
-ناڕازیبونی باڵی ڕیفۆرم و جیابونەوەیان لە یەکێتی نیشتمانی (سیناریۆی ڕەش) بوە؟ 
-دروستبونی گۆڕان و ڕەخنەگرتن لە حکومڕانی ھەرێمی کوردستان (سیناریۆی ڕەش) بوە...؟!
-دەیان نمونەی تریش.....


کەمێک دەستبەرداری دەروێشایەتی بۆ حیزب و بەرژەوەندی پەرستی ببن، یٔەوسا تێیٔەگەن لە سروشتی ململانێ و ناڕەزایەتیەکان. 


یٔەگەر (سیناریۆی ڕەش) ھەبێت و ڕاستبێت، یٔەوە یٔەوانەن: بەنوسینی نامەیەکی درێژ یٔیستیقالە دەکەن و بڕیاریش دەدەن وتارێکی توند دژی نەوشیروان مستەفا بنوسن. بەڵام دواترو بەبێ یٔەوەی یەک وشەی نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیان جێبەجێبکرێت، بەپێدانی پۆستی بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی پەشیمان دەبنەوەو وتارەکەش نانوسن.

25/07/2020



وتارەکانی تری نوسەر