ئایا صۆفیا و رێنسانس

شادمان مەلا حەسەن

لە ناوەڕاستی سەدەی پازدەهەم ئەوروپا لەسەروبەندی قۆناغێكی تازە بوو بەناوی رێنسانس واتە بووژانەوە و دەرچوون لەسەدەكانی ناوەڕاست و دەست پێكردنی قۆناغێكی تر ,تازە چاپخانە داهێنرا بوو ,چاپخانە شۆڕشێكی گەورەی تازە بوو لە بلاوكردنەوەی كتێب و خوێندەواری لەو كاتەدا ساڵی 1453 توركە موسلمانەكان بە شمشێر و مەترەلۆز و مەنجەنیق توانیان سەركەونە سەرشورە بەرزەكانی قوستەنتینیە و داگیری بكەن .ئایا صۆفیا رەمزی كەنیسەی ئەرسۆدۆكس و دەوڵەتی بێزەنتینی بوو .عوسمانیەكان تەنها توانیان بەچەند تابلۆیەكی لە دار دروست كراو ناوی پێغەمبەری ئیسلام و خەلیفەكانی راشدین لە چەند سوچێكی ئەم شاكارە گەورەیە هەلواسن ئەویش لە نزمایی نەوەك لە بن مێچی كەنیسەكە .ئایا صۆفیا بووە مزگەوت .قوستەنتینیەش بووە ئیستەمبۆل . بەلام ئیسلام كۆتایی هات لەگەشەكردن .چونكە ئیسلام ئەگەر بۆ رۆژهەڵاتی كەونار خۆی گونجاندبوو ,بەلام بۆ ئەوروپا هێشتا زۆری مابوو خۆی لە فەلسەفەی یۆنانی و پاشماوەی كەلتوری رۆمانی بدات .

 

ئەوێ رۆژێ هەرچی دەوڵەمەند و پیشە گەر و زانای بێزەنتیینی و قوستەنتینە هەبوو بەهەموو دەست نووسەی كە هەبوو بەرەو رۆژئاوا رۆیشتن ,ئەوانە بوونە خالێكی بەهێزی بەگوڕكردنی رێنسانس .ئەوروپا ملی پێ,ەنا پاش ماوەیەكی كەم قەرسەنەی ئەوروپی گەیشتە ئەندەنوسیا و فلیپین و خوارووی ئەفریقا و هیند و چین .دواتر دۆزینەوەی ئەمەریكا و ئوسترالیا .رێنسانس بەدوای خۆیدا جگە لە دۆزینەوەی ئەو هەموو سەرزەمینە تازەیە ریفۆرمی لە ئاینی مەسیحی اهێنا دواتر سەدەی رۆشنگەری بەدوای خۆیدا هێنا . سەروەری دەوڵەت و شۆرشی شكۆمەند و شۆڕی فەڕەنسی لە ئەنجامی سەدەی رۆشنگەری لەدایك بوو .دواتر شۆڕشی پیشەسازی دەستی پێكرد .لەوسەر ئەوروپیەكان بە كەشتی گەورە و شەمەندەفێر و فڕۆكە و فابریكەی گەورە هاتنەوە ,توركە موسلمانەكانیش هەر لەسەر پشتی ئەسپ و بە شمشێر و تفەنگی كۆنە مابوونەوە .

 

لەماوەیەكی كەم كلك و گوێی دەوڵەتی عوسمانیان كرد ,ئەوەی بەشێك لە دەوڵەتی بۆ تورك پاراست عەقلی ئەو تۆرانیەتە بوو كە كورد بۆی دانابوون خوێنی ئەو كورد ساویلكانەش بوو كە بۆ خەلیفە و سولتان ئاگریان گرتبوو . كاتێ ئەوروپیەكان هاتنەوە تورك بەدەستی خۆی ئایا صۆفیای كردەوە كەنیسە و دواتر مۆزەخانە .ئەگەر ئەمڕۆ ئەردۆگان جارێكی تر ئایا صۆفیای كردەوە مزگەوت بۆ ساویلە هەلەخەلەتاندن ,بەلام لەبەرامبەردا راهەژانێكی تری ئەوروپای كردەوە.هەمیشە كار كاردانەوەی هەیە .كاردانەوەش دەكەوێتەوە سەر بەهێزی ئەوەی كاری بەرامبەر كراوە .ئەگەر شێربێت و یاری بەكلكی كرابێ بەدلنیایەوە كەلبەی شێر تیژ و كاریگەرە و خوێناویە و زەحمەتە لەو یاریەی بەكلكی كراوە لێبووردە بێت.


17/07/2020



وتارەکانی تری نوسەر