ریفرۆمی سیستەم، یان ڕوخاندنی؟

ئارێز عەبدولآ

گەندەڵی بە ھەموو جۆر و شێوازەکانیەوە ھەر ھەبووە و ھەر دەشبێ، بەڵام گەندەڵییەک لێرە و لە وێ، لە کونە تاریکەکان شتێکە و دیاردەی گەندەڵیش شتێکی تر. کاتێک لە ناو سیستەم گەندەڵی نامۆ و بێزراو بێ نەک ھەر مەترسیێکی گەورەی نییە، بەڵکو ڕوو بە ڕوو بوونە و بنەبڕ کردن، یان سنوردار کردنی کارێکی ئاسانە. 

 

باشە، ئەگەر گەندەڵی لە دیاردەوە بوو بە سیستەم یان سیستەمی حوکمڕانی بە تێکڕا گەندەڵ بێ چۆن چارەسەر دەکرێ؟ 

 

من پێم وایە سیستەمی حوکمرانی لە کوردستان گەندەڵ بووە، واتە گەندەڵی ھەژموونی بەسەر دەسەڵاتەوەیە نەک بە پێچەوانە. کار گەیشتۆتە ئاستێک ھەموو ئەوانەی لە ناو سیستەمەکە رووبەڕووی گەندەڵی دەبنەوە نامۆن  و ڕاویش دەنرێن!

 

ئەزموونە مێژوویەکان سەلماندوویانە، ھەموو سیستەمە حوکمڕانیە گەندەڵەکان بە زەبری ھێزی ناوخۆیی یان ھەڕەشە و ھێرشە دەرەکیەکان ڕووخاون، یان ڕوخێندراون. ئایا ئەو سیستەمە حوکمڕانییەی ئێمە چۆن و تا کەی بەرگە دەگرێ؟ 

 

لێرەدا دەپرسم، ئایا سیستەمی حوکمڕانی کوردستان ڕیفۆرمی تێدا دەکرێ و ڕاستە ڕێ دەبێتەوە، یان بە دەردی ئەزموونە مێژووییەکان دەچێ. 


25/04/2020



وتارەکانی تری نوسەر