داگیرکاری تورکیاو هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێم !

ئارێز عەبدولآ



قەرارەی هەرێم بۆ گەلی کوردستان هێندە گرنگە دەبێ هەموومان وەک بیلبیلەی چاو بیپارێزین، بەڵام پاراستنی یٔەو قەوارەیە هەر تەنیا بەپێی پێویستیی و حەز و نزا ناکرێ، بەڵکو دەبێ حکومەت و لایەنە سیاسیەکان هەموو رێکارەکانی یٔەو پێویستییە بگرنەبەر. 

 
یٔێمە باش لە سیاسەت و ستراتیژیەتی دەوڵەتی تورک تێدەگەین، پیلان و کردارەکانیشی لەناو خودی تورکیاو لە رۆژیٔاڤا و باشور هێندە زەقن شرۆڤەکردنی ناوێ. لەبەر یٔەوەی تا یٔێستاش بۆی چۆتەسەر رۆژ دوای رۆژ پیلان و پلانەکانی لە دژی مافە رەواکانمان گەورەتر و چڕتر دەکاتەوە. 

 
چەندین ساڵە لە زەوی و یٔاسمانەوە بۆردومانی ناوچە سنورییەکان دەکا و بەو هۆیەشەوە وێڕای شەهید و بریندار بوونی سەدان هاوڵاتی سڤیل، دەیان گوندیشی خاپور و وێران کردون، بەڵام هێرش و پەلامارەکانی یٔەمجارەی هەر تەنیا سەربازی نین، بەڵکو مەرامێکی سیاسی گەورەتریشی هەیە. بۆ یٔەو مەرامەشی:

 
١- بەهەر شێوەیەک و هەر هۆکارێک بێ یٔەمریکای بێ دەنگ کردوە.

 

٢- لەگەڵ یٔێران هەماهەنگی هەیە.

 

٣- بارودۆخی نالەباری عێراقی قۆستۆتەوە. 

 
٤- یٔەگەر بەڕێککەوتن بێ، یان نا حکومەتی هەرێمی بێ دەنگ کردوە.

 
یٔەو داگیرکاری و پەلامارانەی تورکیا یٔەگەر لەلایەک پێشێلکردنی یاسا نێودەڵەتیەکان و سەروەری خاکی عێراق و هەرێم بێ، لەلایەکی دیکە یٔەوەندەی بۆ دوارۆژی خودی یٔەو هەرێمە بێدەنگە مەترسیدارە هەرگیز هێندە بۆ پەکەکە نا، چونکە:

 
- مانەوەی هێزەکانی تورکیا دەبێتە دومەڵێکی شێرپەنجەیی سەر جەستەی هەرێم.

 
- بێ دەنگ بوونی حکومەتی هەرێم لە یٔاست یٔەو داگیرکاری و پێشێلکاریانەی تورکیا هانی حکومەتی عێراق دەدا کە هێزەکانی بەرەو ناو هەرێم و ناوچە سنورییەکان بجولێنێ.

 
- یٔێستا لە ناوەندە سیاسی راگەیاندنەکانی عێراق دەنگێکی گەورە دەبیسترێ کە دەڵێن: بۆچی حکومەتی هەرێم رێگە بە سوپای داگیرکەری تورکیادەدا، بەڵام رێگە بە سوپای نیشتیمانی عێراقی نادا؟!

 
کەواتە هەبوونی هێزەکانی تورکیا لەسەر خاکی کوردستان مەترسیدارە و لە دوا رۆژیشدا یٔەگەر لە لایەن عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە  ناچاریش بە پاشەکشەکردن بکرێ، یٔەوا بەبێ گەڕانەوەی هێزەکانی عێراق ناوچەکە چۆلناکا و گەرەترین بیانوشی داوەتە دەست یٔەو عێراقەی کە دوای خەبات و قوربانیدانی سەد ساڵەی گەلەکمان یٔەم هەرێمەمان لێ وەدەستهێناوە، یٔەمڕۆش یٔەو بە نوێژی نیوەڕۆ ستراتیژیەتی هەڵوەشاندنەوەی جێبەجێ دەکا.

 
بە دڵنیاییەوە پێشێلکاری و سیاسەتە دوژمنکارانەی تورکیا یٔاییندەی قەوارەی هەڕێم بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەبا. بۆیە بێ دەنگبوون لێی لە خیانەتی نیشتیمانی بترازێ هیچی تر نییە. 


17/06/2020



وتارەکانی تری نوسەر