هەرێمی کوردستان لە دووڕیانێکی مەترسیدار !

ئارێز عەبدولآ

لە هەر ڕوانگەیەکەوە بارودۆخی ناوخۆیی کوردستان هەڵسەنگێنین، بە داخەوە دەبینین لەوپەڕی خراپیدایە، گیرۆدەی قەیرانە سیاسی، یٔابووری، کارگێڕی، تەندرووستیەکان بووە. کەچی، لایەنە بەرپرسەکان یٔۆباڵەکەی دەخەنە یٔەستۆی قەیرانی تەندرووستی جیهانیی و بەغدا! 

 
من نازانم یٔەوانە هەر هەندەی لێ تێدەگەن و وای دەبینن، یان خەڵکی بە مێگەل و دەبەنگ دەزانن؟!

 
دیارە نەک هەر کوردستان بەڵکو زۆربەی وڵاتان لە کات و هەلومەرجی جیا جیادا توشی قەیران دەبن، بەڵام چۆنێتی ڕوو بە ڕوو بوونەوە و دەستنیشان کردنی هۆکارەکانیان جیاوازە. هەر وڵاتێک توانی پەنجە لەسەر هۆکارەکانی قەیرانەکانی دابنێ دەتوانێ بە یٔاسانی و بە نزیکترین ڕێگا لێی دەربازبێ، بە پێچەوانەوە یٔەو ڕژێمانەی لە پێناوی مانەوە و نیشاندانی یٔەستۆ پاکی خۆیان گەلەکانیان چەواشە دەکەن، پەنجەی تۆمەت و تاوان بۆ پیلانەکانی دەرەوە درێژ دەکەن هەمیشە قەیرانی وڵاتەکانیان قوڵتر کردۆتەوە. 

 
ساڵانی ڕابردوو پێگەی هەرێمی کوردستان لە ڕووی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان، یٔابووری، سیاسی و سەربازی لە یٔاستێکی زۆر باڵا دا بوو بەڵام خەمساردی و بێباکی، گەندەڵی و سەرەڕۆیی، بێسەروبەرەیی بەڕێوەبردن و سەقەتی سیستمی حوکمڕانی کوردستانیان بەم ڕۆژە گەیاند. یٔەوەی دیاریشە تا یٔێستا نەک هەر یٔومێدی هەستانەوە و بوژانەوە نییە، بەڵکو مخابن لە پوکانەوەشە. 

 
سەیرە، دەسەڵاتدارانی یٔەم وڵاتە لە جیاتی گەڕان بەدوای هۆکارە ڕاستەقینەکان تەنیا لە پێناوی مانەوەیان لەسەر کورسی دەسەڵات ڕۆژ دوای ڕۆژ بارودۆخەکە خراپتر دەکەن. یٔەوان نایانەوێ باس لە هۆکارە ڕاستەقینەکان بکەن، چونکە لە لایەک خۆیان بەرپرسیاری یەکەمن، لە لایەکی دیکەش دەبێ چاکسازی ڕاستەقینە بکەن، یان دەستبەرداری دەسەڵات بن. بێگومان چاکسازی ڕاستەقینەش نەک هەر لە بەرژەوەندیان نییە، بەڵکو ناتوانن جگە لە قسە و دروشم خۆشێ لە قەرە بدەن، چونکە سیستەمە حوکمڕانییەکە هێندە سەقەت، گەندەڵ و تێک یٔاڵاوە لە هەر لایەکەوە دەستی لێبدەن تەنیا بەسەر سەری خۆیاندا دەشکێتەوە. یٔێستا هەرێمی کوردستان لە دووڕیانی پوکانەوە و داڕماندایە. فەرموون سەیرکەن:

 
- حکومەت مووچەی فەرمانبەرانی پێ نادرێ.

 
- قەیرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا هەیە.

 
- متمانە لە نێوان خەڵک و دەسەڵات نییە.

 
- سیستەمی بەرگریی وڵات لەوپەڕی بێهێزی دایە.

 
- قەیرانێکی سیاسیی ناوخۆیی گەورە هەیە.

 
- دامودەزگاکانی دەوڵەت نەک هەر لە یەکتری جیا نین، بەڵکو بە شێوازی جیاواز ، بەڵام بە یەک ناوەڕۆک لە خزمەتی بەرژەوەندیی و سیاسەتی دەسەڵاتداراندان. 
- تا دێ یٔێران فشارەکانی لەسەر هەرێم زیاتر دەکا.

 
- تورکیا بە بیانوی لێدانی پەکەکە خەریکە نیوەی کوردستان داگیر و وێران دەکا. 

 
- حکومەتی عێراق خۆی خستۆتە سەر پشت و یٔامادە نییە بە دڵی حکومەتی هەرێم بکا. 

 
یٔەو هەرێمەی لە ڕابردوودا مەرجی دەسەپاندنە سەر عێراق، ڕێز و هەیبەتێکی گەورەی لە هەرێمەکە و جیهان هەبوو، یٔەمڕۆ لە سایەی یٔەو دەسەڵاتەی چەندین ساڵە تەنیا قسە دەکا و گوێ لە هاویٔاوازەکانی خۆی نەبێ ناگرێ بەو دەردە چووە. من پێم وایە کاتی تۆمەت بەخشینەوە و یٔۆباڵ خستنە یٔەستۆی نەیاران و نا حەزانی گەلی کوردستان نییە، چونکە یٔەوان لە بنەڕەتەوە چاکە و چارەی یٔێمەیان ناوێ، بەڵام یٔایە چی دەکەوێتە یٔەستۆی خۆمان و بە چ ڕێگایەک لانیکەم باری یٔەو قەیرانانە لەسەر گەل و وڵات سوک بکەین؟

 
کاتێک من باسی یٔەو هەموو قەیرانانە دەکەم مانای وا نییە هەموو دەرگاکانی دەربازبوون داخرابن، بەڵکو هێشتا دەرفەتی گەورە و فراوانیش لە پێشن، یٔەگەر دەسەڵاتداران لە پێناوی بەرژەوەندیی میللەت دەستبەرداری بەشێک لە بەرژەوەندییە تایبەتیەکانی خۆیان و کورسیە لەقۆکەکانیان ببن. 


13/08/2020



وتارەکانی تری نوسەر