ترەمپ وێنە هەرە درەوشاوەکەی سیستەمی سەرمایەداری!

ئارێز عەبدولآ

لە ھەلومەرجە نالەبارە ناوەخۆی و جیھانیەکانی ھەشتاکانی سەدەی رابردوو وێڕای خەباتی دژوار لە پێناوی رزگاری نیشتیمان و ئازادی گەل، خۆشمان بە بیرو باوەڕی مارکسیزم - لینینیزم و سۆسیالیزمی زانستی پەروەردە دەکرد.

 

تاکو کاتێک رزگار دەبین ئاڵای یەکسانی و دادپەروەریش لە وڵات بەرز بکەینەوە. ئەو فەلسەفەیە لە سەرتاسەری جیھان باوی ھەبوو، تیۆرێکی شۆڕشگێرانەو چەکی بیرو باوەڕ بوو، لەو پێناوەدا جۆرەھا کتێبی ئەو بوارەمان دەخوێندنەوە.

 

لە ناو ئەو کتێبانە ئیمپریالیزم دوا قۆناغی سەرمایەدارییە زۆر سەرنجی رادەکێشام، بەڵام تا ترامپم لەسەر کورسی سەرۆکایەتی ئەمەریکا نەدی ماھیەتی سیستەمی سەرمایەداریم بەو شێوەیە نەناسی، بۆیە دەڵێم ترامپ وێنە ھەرە درەوشاوەکەی سەرمایەداریی ئیمپریالیزمیە. 

 

ھیوای چاک بوونەوە بۆ تڕامپ دەخوازم، لە ھەمان کاتدا ھیوادارم گەلی ئەمریکا لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوودا بەئاگا بێتەوە.


05/10/2020



وتارەکانی تری نوسەر