وێڕای ئەوەی هەموو سوکايەتی و بێڕێزيەك بەرامبەر بە بەها پيرۆزەکانمان رەتدەکەينەوە، دەبێ ئيمەی موسلمان ئاگادارتر بين لەوەی بکەوينە ناو پيلان و داوی ئەو جۆرە کەس و لايەنانەی گرتن و کوشتن و لە ناو بردنی کوردی موسلمان بە جيهاد و ئەرکی سەرشانيان دەزانن، نمونەی قاعيدە ، ئەردۆگان و داعش.
هەندێ راستی هەيە پێويستە لە بەر چاويان بگرين:
- ئيمە ناتوانين رۆژئاوا ناچار بکەين وەك خۆمان بيربکاتەوە.
-پێويستە بە ديالۆگ هەوڵی گەياندنی پەيامی خۆمان بدەين و راستيەکانمان بسەلمێنين، سەبارەت بە کۆماری فەڕنسا وێڕای جياوازيەکانمان دەبێ لە بيری نەکەين:
- لە بەرامبەر ئەو دەوڵەتەی کيمياباران، ئەنفالی کردين و سەدان مزگەوت و هەزاران قوڕئانی پيرۆزی سوتاند ساڵی ١٩٩١ هاتە دەنگ و بە پێشنياری فەڕەنسا ئەنجومەنی ئاسايش گەلی کوردستان و مزگەوت و پەيامی پێغەمبەر لە لە ناوبردن و سوتاندن پاراست.
دوای ريفراندۆم دەوڵەتە موسلمانەکانی تورکيا، ئێران و عێڕاق کۆك و هاودەنگ بوون لەسەر لەناوبردنی قەوارەی کوردستان، بەڵام سەرۆك ماکڕۆن هاتە دەنگ و بە پێشوازی کردنی لە سەرۆکايەتی حکومەت گەورەترين پەيامی پشگيری بۆ گەلی کوردستان بە هەموو لايەك گەياند.
-کاتێك تڕامپ گلۆپی سەوزی بۆ ئەردۆگانی بە ناو موسلمان هەڵکرد تا رۆژئاوا داگير بکا و ئەوەندە مافەش لە کوردان بسەنێتەوە کە بە خەبات و رووبارێك خوێن بە دەستيان هينا بوو، ديسان کۆماری فەڕەنسا فرياکەوت.
با بێين بەراوردێکی ئەو چاکانەی فەڕەنسا لەگەڵ چاکەکانی هەموو ولاتە برا مووسلمانەکانمان بکەين، ئينجا بڕيار بدەين !