ديسان بۆنی شەڕێکی کورد- کورد دێ، ئاماژەکان پێمان دەلێن هەڵگيرسانی شەڕ لە ئان و ساتە و بڕياری لێدراوە.
ئێستا من قسەم لەسەر کێ حەق و کێش ناحەقە نيە، بەڵکو سەرنجم لەسەر زيان و قوربانی و مالوێرنيەکانی ئەنجامی شەڕەکەیە.
نە پارتی و نە پەکەکە لەو شەڕە براوە نابن و هيچ لايەکيان سەرناکەون، بۆيە هێشتا کارلەکار نەترازاوە و دەکرێ رێگری لێ بکرێ.
لە سەر هەردوولايان پێويستە دانبەخۆياندا بگرن و راستەوخۆ و ناراستەوخۆ رێگای ديالۆگ بگرنە بەر.
هێشتا دەرفەت ماوە دڵی داگيرکەران و ناحەزان بە رژانی خوێنی رۆڵەکانمان خۆش نەبێ.