حکومەتی هەرێم لە نێوان رووخان و چاکسازیدا!

ئارێز عەبدولآ

سێیەم-  پەرلەمان

 
یەکێک لە دامەزراوە نیشتیمانییە گرنگەکان پەرلەمانە. پەرلەمانی راستەقینە چەتری دیموکراسی، یٔازادی، یٔاشتی و پێکەوە ژیانە و خودی خۆشی زادەی دیموکراسیە، بەڵام لە وڵاتە دیکتاتۆری، تۆتالیتاری و دوا کەوتووەکان پەرلەمان هەمیشە وەک کەرەستەی پڕوپاگەندە و مۆر لێدەری کارو کردەوە بەجێ و نابەجێ کانی دەسەڵاتن.
پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردراوە و حزبی جۆراو جۆریشی تێدان، کەواتە جۆراو جۆریەکەی خاڵی بەهێزن، بەڵام بەداخەوە تا یٔێستا یٔەو دامەزراوە نیشتیمانییە نەیتوانیوە یٔەرک و ڕۆڵە مێژووییەکەی خۆی وەک پێویست بگێڕێ. واتە پەڕلەمانەکەمان گرنگە و کاری زۆر گەورە و باشیش دەکا، بەڵام لە جێبەجێ کردنی یٔەرکەکانی سەرشانی بەتایبەت لە بواری چاودێریکردندا مایەی بەزەیی پێداهاتنەوەیە. 
پەرلەمان سێ یٔەرکی گرنگی لەسەر شانن:

 
١- یاسا دانان.  
لەو بوارەدا ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە.
٢- پەسەند کردنی بودجە.
بەداخەوە چەندین ساڵە نە گفتوگو و نە پەسەندی دەکا. (حکومەت هەڕەمەکی داهاتەکانی بەبێ یاسا خەرج دەکا!)
٣- چاودێریکردن.

 
کۆمسیۆن و پەرلەمانتاران لەو بوارەشدا یٔەسپی خۆیان تاودەدەن، بەڵام کاریگەریان تەنیا لەسەر کاروباری کارگێڕیی و کێشە لاوەکیەکانی هاوڵاتیان هەیە. کەچی، بابەت و بوارە گرنگ و ستراتیژیەکان هەمیشە لەو دیو دەرگا داخراوەکانەوە لەلایەن حکومەتەوە بەبێ باکی بەڕێوە دەبرێن! 

 
 یٔەگەر پەرلەمان خاوەنی هێز و دەسەڵاتی سەربەخۆی خۆی بێ یٔەوا ناکرێ هیچ بوارێک لە بوارەکانی حکومەت دوور لە چاوی پەرلەمان بەڕێوە ببرێن. 
کاتێک یٔێمە لە یٔەرک و مافەکانی پەرلەمان ورد دەبینەوە، دەبینین تا یٔێستا:

 
- نەیتوانیوە لە رووبەڕووبونەوەی گەندەڵیدا رۆڵێکی کارا بگێڕێ!
- نەیتوانیوە زانیاری تەواو لەبارەی داهاتەکان وەدەست بخات!
- نەیتوانیوە زانیاری لەسەر هەندێ بابەتی گرنگی وەک رێککەوتنی پەنجا ساڵەی نێوان هەرێم و تورکیا وەدەست بێنێ، لە کاتێکدا دەبوو یٔەو رێککەوتنە لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەند کرابایە، چونکە بابەتێکی ستراتیژی گرنگە!
- نەیتوانیوە سنورێک بۆ زێدەڕۆیی و داگیرکاری زەوی و زاری گشتی دابنێ!
- نەیتوانیوە وەزیرێک بگۆڕێ یان بەرپرسێکی باڵا رووبەرووی سزا بکاتەوە. یٔایا وڵاتی یٔێمە شامی شەریفە! 

 
زۆر بە کورتی، گەندەڵی یٔەو دیاردە ترسناکەیە کە هەموو کەسێک هەستی پێ دەکا، کەچی بەهۆی تۆڕە مافیاییەکان پەرلەمان نەیتوانیوە رووبەڕووی ببێتەوە.
بوونی یٔاراستەی سیاسی جیاواز، یٔایدۆلۆژیا و بۆچوونی جیاواز لەناو پەرلەمان کارێکی پیرۆز و یٔاساییە و ڕەنگدانەوەی یٔەو جیاوازیانەش لە دارشتنی یاسا و رێساکان گرنگە. واتە ململانێی سیاسی و هزری لە ناو پەرلەمان زیندویێتی و نوێنەرایەتی راستەقینەی کۆمەڵانی خەڵک دەردەخا، بەڵام ناکرێ لەسەر  رووبەڕوو بونەوەی گەندەڵی و بەدوا داچوونی کارەکان ململانێ هەبێ، چونکە گەندەڵییە دارایی و کارگێڕییەکان بە بچوک و گەورەیانەوە نایاسایین چاو لێپۆشینیان پاساو هەڵنەگرن.
یٔەگەر پەرلەمان رۆڵی خۆی بگێڕێ و تەواوی یٔەرکەکانی سەرشانی جێبەجێ بکا، یٔەوا دەسەڵات لە روخان دەپارێزێ و متمانەی نێوان هاوڵاتییان و دەسەڵات دروست دەکاتەوە. بە پێچەوانەشەوە گەندەڵی جەستەی نەک هەر حکومەت، بەڵکو هەرێمی کوردستانیش دادەڕزێنێ و لە کۆتاییدا بەسەر هەموواندا دەروخێ.

 

09/12/2020



وتارەکانی تری نوسەر