بەڕاست هەرێمێکی دی؟

ئارێز عەبدولآ

دوای قوربانییەکی زۆر و مێژووییەکی پڕ لە خەبات و چەرمەسەری تا توانیمان  قەوارەی هەرێمی کوردستان وەدەست بێنین، بەڵام یٔێستا گوێم لە هەندێ دەنگ دەبێ، کە باسی جیاکردنەوەی سلێمانی یاخود دروستکردنی هەرێمێکی دی دەکەن. دەزانم دروستبونی یٔەو دەنگانە لە خۆڕا  نییە، بەڵام یٔایا بەڕاستی جیاکردنەوەی سلێمانی لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بەگشتی و سلێمانی بە تایبەتییە؟ 

لە رابردودا یٔێمە تامی دوو یٔیدارەییمان تاقی کردۆتەوە و دەستکەوتەکانی یەک یٔیدارەییشمان بینیون، یٔایا دەکرێ لەبەر کەموکورتیەکانی دەسەڵات و گەندەڵی یٔێمە یٔەو دەسکەوتانەی تێکەڵکردنەوەی هەردوو یٔیدارەکە نادیدە بگرین؟

 کاتێک بیر لە بابەتی جیاکردنەوەی سلێمانی دەکەمەوە چەندین پرسیار بە مێشکمدا گوزەر دەکەن:

- یٔایا دروستکردنی هەرێمێکی تر دەرمانە بۆ چاردەسەرکردنی هەموو یٔەو کێشە و گرفتانەی لە ساییەی سیستمێکی سەقەت رووبەڕووی گەلی کوردستان بونەتەوە؟
- یٔایا یٔەگەر سلێمانی بوو بە هەرێم، راستەوخۆ گەندەڵی و نادەدپەروەری لەو هەرێمە کۆتایی پێ دێ؟

- یٔایا لە ساییەی بە هەرێم بوونی سلێمانی خەڵکی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە راستەوخۆ دەچنە ناوقۆناغێکی پڕ لە بەختەوەری و خۆشگوزەرانی؟
- یٔایا سیستەمی سیاسی لە کوردستان بە گشتی و لە هەرێمی سلێمانیش بە تایبەتی پێش دەکەوێ؟

- یٔایا یٔازادی دەربڕین و راگەیاندن و دیموکراسی گەشە دەکەن؟

یٔەگەر بە یەک وشە وەڵام بدەمەوە، دەڵێم:  نەخێر. بە پێچەوانەشەوە: 

- گەندەڵی لە هەردوو هەرێمەکە زیاتر تەشەنە دەکا.

- سیستەمی حوکمڕانی هەردوو هەرێمەکە خراپتر دەبن.

- لە جیاتی هەنگانان بەرەو پێشخستنی سیستمی سیاسی و گەشەپێدانی دیموکراسی لە هەردوو هەرێمەکە دیکاتۆریەت دروست دەبێ.

جگە لەوانەش کۆمەڵێ یٔەگەری تر هەیە دەبێ لەبرچاو بگیرێن:

- شێوازی پەیوەندیی لە نێوان هەردوو هەرێمەکە!

-  ناکۆکی و ململانێ لە نێوان هەردوو هەرێمەکە!

- بێ هێز بوونی پێگەی گەلی کورستان بە قەوارەکەیەوە!

- بێ یٔومێدبوون لە جێبەجێکردنی ماددەی (١٤٠) و گێڕانەوەی کەرکوک و ناوچەکانی دی!

- نەمانی سەرنجی دەرەوە لەسەر هەرێمی کوردستان و کەم بوونەوەی هاوپەیمان و دۆستەکانمان! 

بەڕاستی سەیرە، لە کاتێکدا یٔێمە دەرفەتێکمان لە پێشە بۆ یٔەوەی بە خەباتی سیاسی و مەدەنی سیستمە حوکمڕانیەکەمان ڕاستەڕێ بکەینەوە و هەرێمەکەمان لەسەر یٔاستی ناوەخۆ و دەرەوە بەهێز بکەین و .. لەبەر پشو کورتی بێین پڕۆژەی کاردانەوە پێشکەش بکەین و لەسەر سینیەکی زێڕین گەرەنتی دەیان ساڵێ تری دەسەڵات پێشکەش بەوانە بکرێ، کە ڕۆژی هەرێمی کوردستانیان بەم رۆژە گەیاندوە و یٔامادەش نین ریفۆڕمێکی ریشەیی و بنەڕەتی بکەن! 
یٔەی یٔەوانەی دەتانەوێ سلێمانی جیابکەنەوە، یٔەرێ یٔێوە رەحمێکیش بە خەڵکی هەولێر و دەهۆک ناکەن؟ 


11/01/2021



وتارەکانی تری نوسەر