یاسای دادگای فیدراڵی پێویستی بەیەک دەنگی کوردستانیانە!

ئارێز عەبدولآ

دادگای فیدراڵی دامەزراوەیەکی زۆر گرنگی کاریگەرە، چەندین ئەرکی ھەستیاری لە ئەستۆدایە، یەکێک لەوانە یەکلایی کردنەوەی ناکۆکیە یاسایی - سیاسیەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێم و فیدراڵیە.

 لەبەر ئەوەی متمانە لە نێوان ھەردوولادا نییە، یاخود زۆر کەمە و لە جێبەجێ نەکردنی دەستوریش ئێمە ماران گازین، بۆیە لایەنە کوردستانیەکان پێداگری لەسەر شێوازە بڕیارێک دەکەن کە ھەرگیز دادگای فیدراڵی بەبێ رێککەوتن یان ڕەزامەندی دادوەرە کوردستانیەکان دەرنەکرێ. 

لایەنە کوردستانیەکان کە داوای ٨/٩ دەکەن بۆ ئەو مەبەستەیانە، بەڵام پێ ناچێ شیعەکان دەستبەرداری دەستکەوتی زۆرینەی خۆیان بن. لەبەر ئەوەی تا ئێستا ئەنجومەنی فیدراڵی، کە ئەنجومەنێکی دەستورییە دانەمەزراوە، دەبوو لایەنە عێراقیەکان ئەو داوا ڕەواییەی لایەنە کوردستانیەکانیان لەبەر چاو بگرتباییە. وەک پێ دەچێ یاساکە بەدڵی لایەنە کوردستانیەکان دەرناچێ، بۆیە پێویستە بەھەر شێوەیەک بێ لایەنە کوردستانیەکان یەک دەنگ بن، چونکە یاساکە رەھەندێکی نیشتمانیی گەورەی ھەیە. 

ئەگەر بەباشی نەزانن پێویستە یەك هەڵویست بن. ئەوکات گومان دەکەوێتە سەر ڕەوایەتی یاساکە و لە ڕووی سیاسیشەوە وەک چەکێکی دەستی لایەنە کوردستانیەکان بۆ گفتوگۆکانی ئاییندە دەمێنێتەوە.

18/03/2021



وتارەکانی تری نوسەر