له‌ئێراق چی ڕوده‌دات وئه‌وه‌ی له ئێراق ڕوده‌دات چیه؟!
وه‌ڵامی كورت وپوخت هه‌رئه‌وه‌یه كه‌بڵێین ، شكستی سیاسه‌تی ئه‌مریكایی وئێرانیه !
من كه ئێستا كه به‌كورتی و به‌كوردی وه‌ڵامی ئه‌وپرسیاره ده‌ده‌مه‌وه له به‌رئه‌وه‌یه كه ساڵانێكی دورودرێژه پێشبینی ئه‌مه‌م كردووه .
له‌سه‌رئه‌مه زۆرجارتاوانباركراوم .جارێكیان له به‌رئه‌وه‌ی وتبووم به‌دووری مه‌زانن ڕۆژێك ئه‌مریكا وه‌ك چۆن له(( سایگۆن )) له ((ڤێتنام)) به‌هه‌ڵه‌داوان كۆپته‌ره‌كانی دواهه‌مین سه‌ربازو به‌رپرسه‌كانی ڕزگاركرد له به‌غداش وابكات ، سه‌رزه‌نشتی زۆریان كردم وبه به‌یازی ئێران ناودێریان كردم !
جارێكی تریش كه چه‌ندساڵێك پێش ئێستا نوسیبووم له ژێرداروپهردووی هه‌ژموونی شیعه‌ی فارسی دا له ئێراق نه‌وه‌یه‌ك له ژێرخۆڵهمێشهوه دێنه ده‌ره‌وه وله گۆڕه‌پانی ((ته‌حریر)) وێنه‌ی ((عه‌لی خامه‌نه ئی )) ده‌دڕێنن، ئه‌مجاره‌یان بهوهتاوانباریانكردم ، ههواكهم ئه‌مریكاییه !
گرنگه مرۆڤ بیروباوه‌ڕی خۆی هه‌بێت وبه‌شێوه‌یه‌كی بابه‌تی بیربكاته‌وه وهه‌رواش گوزارشت بكات . كه‌وات كرد له كۆتایی دا هه‌رئه‌وانه‌ی تاوانبارت ده‌كه‌ن ،داكۆكیت لێ ده‌كه‌ن وبهوشێوهیش هه‌رگیز پێویستت به به‌رگری له خۆكردن نیه .ئه‌مه‌یان وانه‌یه‌كه وژیان فێری كردووم .
ئه‌وه‌ی ئێستا له ئێراق دا ده‌یبینین ،له خۆپێشاندان وناڕازیبوونی نه‌وه‌یه‌ك كه به‌داخه‌وه تائێستا سیاسیه ئهقڵپیرهكانی ((ناوچه‌ی سه‌وز)) لێی تێناگه‌ن لهوهبریتیه كه، پرۆسه‌ی سیاسی ئێراق شكستی هێناوه‌و به بن به‌ست گه‌یشتووه و،هه‌موو چارهسهرهكۆنهكانیش سه‌ركه‌وتوو نابن له‌وه دا به‌ربگرن له‌وه‌ی گۆڕانكاری درماتیكی ڕونهدهن .
ده‌سته بژێری سیاسی حوكمڕانی ئێراق درۆله گه‌ڵ ئێراقیه‌كان ده‌كه‌ن . هه‌موو ئه‌وانه‌ی ناسنامه‌ی ئێراقیان له گیرفاندا یه درۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
كێشه‌كه نه ده‌ستورو نه‌گه‌نده‌ڵی پێكهاته سیاسیه‌كان ونه چارهسهركهش چاكسازی وگۆڕینی سیستمه .
كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه ئێراق وڵاتێكی دروستكراوه و مانه‌وه‌ی وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی یه‌كگرتوو مه‌حاڵه .
ئهمریكاو ئێرانیش بۆیه له لایه‌ن نه‌وه‌ی نوێوه به‌نه‌فره‌ت ده‌كرێن ،چونكه نكۆڵی لهوڕاستیهدهكهن .
له‌ڕاستی دا شكستی سیاسه‌تی ئێران وئه‌مریكا له ئێراق دا له دوای ساڵی 2003 وه ئه‌وه‌بوو كه كه‌وتنه دوای درۆیه‌ك كه ئینگلیزه‌كان دایان هێناوه، گوایه ئێراق قه‌واره‌یه‌كی یه‌كگرتوه‌و توانی ژیان وبه‌رده‌وامی هه‌یه !
ده‌ستوری ئێراق له ده‌ستوره باشه‌كانی ناوچه‌كه‌یه ،به‌ڵام له سایه‌ی داگیركاری وهه‌ماهه‌نگی ئێران وئه‌مریكادا نووسراوه وڕێكهوتنێكی ناچارییه وبهسهرپێكهاتهكانی ئێراق دا سه‌پێندراوه، ئه‌گینا ئهگهرگهلانی ئێراق خۆیان سه‌رپشك بكرانایه نه‌شیعه پێی باش بوو ،نه سونه‌و نه كوردیش .
لیبرالترین سونه حوكمی شیعه‌ی پێ قبوڵ نیه .لیبرالترین شیعه‌ش حوكمی سونه‌ی پێ قبوڵ نیه‌و ،لیبرالترین كوردیش حوكمی هه‌ردوكیانی بینیوه‌و ڕه‌تیان ده‌كاته‌وه .
درۆكه‌ی ئینگلیز سه‌باره‌ت به ئێراق ،ئێران وئه‌مریكا دووباره‌یان كرده‌وه .ده‌سته بژێری سیاسی ئێراقیش چونه ژێرباری درۆی فه‌رمانڕه‌واكانی پێشوتری ئێراقه‌وه ،به‌وهیوایه‌ی ئێراقێكی نوێ دروست بكه‌ن !
كام ئێراق ؟
ئه‌وئێراقه‌ی كه له‌سایه‌ی دیكتاتۆریهكهی دا كه ((سه‌دام حوسێن ))ه و له سه‌ر ڕوداوی ((دوجیل)) وله‌به‌رئه‌وه‌ی 143هاوڵاتی كوشتوه ،له به‌ره‌به‌یانی چه‌ژندا به به‌رچاوی دونیاوه له سێداره درا ،یان ئێراقی دیموكراسی كه هاوڵاتیانی ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆپێشاندانیان كردووه له چه‌ند ڕۆژێكدا زیاتر له 300 كه سیان لێ ده‌كوژرێت و،ده‌سه‌ڵاتدارانیش وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رده‌چن ؟!
بۆچی ؟!
ته‌نها له به‌رئه‌وه‌ی بووترێت وڵاتێكی یه‌كگرتووه؟!
له ژێردارپهردوی بێ دادیه‌وه هه‌میشه هێزێك دێته ده‌رێت هه‌مووان تووشی شۆك ده‌كات . ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی ئه‌م ڕۆله ئێراق دا سنگی به گولله‌وه ده‌نێت وبهرۆكی ئاغاكانی ((ناوچه‌ی سه‌وز)) ده‌گرێت وخه‌ون له چاوانیان ده‌زرێنێت و،به‌پاسه‌وانی ئه‌مریكایی وئێرانیشه‌وه ناتوانن شه‌وان له كۆشكهكهنیاندا وهنهوزبدهن .نه‌وه‌یه‌كن پیان وایه ئێراق وڵاتێكهو هه‌یه وڵاتیش واناچێت به ڕێوه .ئه‌مانه نه‌وه‌ی دووههزارهكانن ئه‌وانه‌ی ئینگلیزپیان ده‌ڵێن ((millennial)) هێشتا له لای ئۆرپیی وئهمریكایهكانیش دیارنیه چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه خاك به‌دامانیان ئه‌م سیاسیانه‌ی ئێراق بزانن چیان ده‌وێت ؟!
به‌ڵێنی داده‌وه‌ری ودیموكراسیان پێدراوه وپێشیان وتوون ئێراق وڵاتێكی یه‌كگرتوه ،ئێستا كاتێك به‌هۆش هاتوونه‌ته‌وه هه‌ست ده‌كه‌ن هه‌مووشت درۆیه !
نهنیشتمانیان هه‌یه ونه دیموكراسی ونه ماف و،نه وڵاتێك كه‌ناوی ئێراقه !
له سه‌دا چلی دانیشتوانی ئێراق له‌وانه‌ن له دوای دووهه‌زاره‌وه له دایكبوون ،له‌سه‌دا نه‌وه‌د زیاتری له‌وانه‌ی له خۆپێشاندانه‌كاندا به‌شدارن له‌م نه‌وه‌یه‌ن و، به‌درۆ وه‌ڵامیان نادرێته‌وه وبه پاساوبیانوه كانی ئه‌قڵ پیره‌كانی ((ناوچه‌ی سه‌وز)) ڕازی نابن.
ئه‌مانه نه‌وه‌یه‌كن درۆنازانن .نازانن كه ده‌وڵه‌تی ئێراق درۆیه‌و داوای ڕاستی ده‌كه‌ن . چه‌ند ساڵه دیموكراسیان پێ ده‌فرۆشن ونازانن درۆده‌كه‌ن .بۆیه كاتێك كه ڕاستیه‌كه یان بۆئاشكرابوو ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یكه‌ن هه‌رهیچ نیه له چاوئهوهی له ئاینده‌دا ده‌یكه‌ن .
نهدرۆی ئینگلیز سه‌باره‌ت ئه‌وه‌ی ئێراق ده‌وڵه‌ت وقه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆیه سه‌ری گرتووه، نه درۆی ئێران وئه‌مریكا سه‌ر ده‌گرێت و ،نه درۆی پیرئهقڵه كانی ((ناوچه‌ی سه‌وز
درۆ به‌ری كورته وسه‌ركوتكردن وبێ دادیش له هه‌ره درۆگهوره كانه .
هێندێك جارله گفتوگۆم له گه‌ڵ دۆست وهاوڕێیاندا دێنه سه‌رباس وخواسێك پڕ له نیگه‌رانیه ، سه‌باره‌ت ئه‌وه‌ی ئه‌م نه‌وه‌یه هیچ خه‌می نیشتمانیان نیه .
ئه‌وان ده ماری كوردیان ده‌بزوێت وده‌ڵێن ئه‌م نه‌وه‌یه باكیان به هیچ نیه‌و خه‌یاڵی ((كوردبوون)) كه‌مان میراتگری نیه .من بزه م دێته سه‌رلێو ده‌ڵێم ئه‌وانه‌ی ئێوه بێ په‌روا باسیان ده‌كه‌ن ،نازانن داگیركاری وژێرده‌ستی چیه وله ئێمه باشتر داكۆكی له خه‌ونه كه ده‌كه‌ن .
ئه‌ركی ئێمه هه‌رئه‌وه‌یه بزانن ئێمه درۆمان له گه‌ڵ نه كردون ولهسهرڕێگای ڕاستبووین .
ئێمه له م وڵاتی ئێراقه دا شتێك بۆنه‌وه‌كان جێدێڵین ،ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی پیان وتین هه‌ڵه‌ین وتانه‌یان لێ داین وبه سنگی فراوانه‌وه هه‌مووشیمان قبوڵ كرد ،وتمان وه‌ك كورد ده‌مانه‌و ێت به‌شێك نه بین له درۆی ئێراقی و ده‌مانه‌وێت سه‌ربه‌خۆبین . له‌به‌رئه‌وه‌نا جودا خوازین ،له به‌رئه‌وه‌ی ئێراق درۆیه‌و بوونی نیه !
ئهگهردرۆمان كرد ئه‌بین به‌په‌ند . له‌ئاینده‌دا ئه‌بین به په‌ند.
ئێستا نه‌وه‌یه‌ك له ئێراق هاتونهتهئارا ئاوێنه‌ی باڵانمای ڕاست ودرۆن وسیاسیهكانی ئێراقیش ناتوانن وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه ،چونكه وه‌ڵام لای ڕاستیه، نه‌ك ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ڕاستی لای ئێمه‌یه !
ئه‌گه‌ر ئێراق یه‌ك وڵاته فه‌رموو وه‌ڵام بده‌نه‌وه ؟
ئایا شیعه سهرداروسهروهری ئێراق نین وئه‌وانه‌ش كه داوای وه‌ڵام ده‌كه‌ن ههرشیعهنین ،خۆهیچ پلان له گۆڕێ نیه ؟َ!
له ئێراق چی ڕوده‌دات ؟
حه‌زناكه‌م وه‌ڵامی ناخۆش بده‌مه‌وه ،به ڵام باشترین شت به‌ڕێوه‌بێت شه‌ڕی ناوخۆیه . ئه‌گه‌ر هه‌مووان ڕازی نه‌بن !
ئه‌م قسه یه شم بۆههڵگرن وبهڕومدا بده‌نه‌وه !
ڕه‌نگه خۆپێشاندانه كان كۆتایی بێت ،یان كۆتاییان پێبهێنرێت ،به‌ڵام ناڕازی بوون به‌جۆری ترسهرههڵ ده‌ده‌نه‌وه .
ساڵی 2012 و2013 سونه‌كان خۆپێشاندانیان كرد‌و كۆتایی پێهێنرا ،به‌ڵام ده‌ره‌نجامه‌كانی ئارابوونی ((داعش)) بوو .
كۆتایی به خۆشاندانی شیهعهكانیش بهێنن ،له ڕه‌حمی درۆ‌و بێ دادیه‌وه چوزانن چ شه‌یتانێك نایه‌ته ده‌ره‌وه ؟!
چی له ئێراق دا ڕوده‌دات ؟!
هیچی باش له هیچ له هیچ دونیایه‌كدا ڕونادات ئه‌گه‌ر خه‌ڵك ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌ده‌ستی بهێنن ، به ده‌ستی نه هێنن !
ئه‌مه بۆئێراقیش ڕاسته .
بۆهه‌موو شوێن وزهمانێكیش ڕاسته .