تێزی ((ولایه‌تی فه‌قی)) به‌وشێوه‌یه‌ی ((ئیمام خومه‌ینی)) دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران هێناویه‌ته كایه‌وه ، له‌فكری سیاسی شیعه‌دا ترۆپكی نوێگه‌ریه .
ئه‌گه‌رچی له مێژووی كۆنی ئێران‌دا سه‌فه‌ویه‌كان ئه‌ودیواره‌یان ڕوخاند كه‌فكری شیعه به چوارده‌وری خۆیدا هه‌ڵیچنی بوو .
چه‌مكی چاوه‌ڕوانكردنی ئیمامی مه هدی ( موحه‌مه‌د كوڕ ی حه‌سه‌نی عه‌سكه‌ری ، كه دوانزه‌هه‌مین ئیمامی شیعه‌كانه)،كه‌له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی سێیه‌می كۆچیه‌وه بزرو ونه ، سه‌باره‌ت ئه‌وه‌یه ،ڕه‌وایه شیعه حوكمڕانی بكه‌ن ،یان چاوه‌ڕوانبن تائه‌و ڕۆژه‌ی ئیمام ده‌گه‌ڕێته‌وه ودونیا پڕده‌كات له نورو ،له‌گه‌ڵ خۆی دادوه‌ری ده‌هێنێته‌وه ؟!
باوترین ده‌سته‌واژه‌یه‌ك كه شیعه‌كان به‌درێژی زه‌مانێك بڵندیان كردبێت ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن ؛
هه‌ربه‌یداخێك ،پێش به‌یداخه‌كه‌ی ئیمام هه‌ڵبدرێت ، به‌یداخی ته فره دانه‌و تاغوت خاوه‌نیه‌تی !
قسه كردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ((نوێنه‌رایه‌تی ئیمامی مه‌هدی)) زۆر كۆنه‌و ، هه‌رئه‌م باس وخواسی نوێنه‌رایه‌تیه شه وای كردوه ،پادشاكان له زه‌مانی غه‌یبه‌تی ئیمام دا حوكم بكه‌ن و به‌ربه‌پیاوانی ئاینی بگرن .
بێگومان سه‌رهه‌ڵدانی تێزی ((ویلایه‌تی فه‌قی )) هێنده كۆن نیه و،ته‌نها له سه رده‌ستی ((شێخ ئه‌حمه‌دی كوڕی موحه‌مه‌دی مه‌هدی ئه‌لنه‌راقی)) ( له ساڵی 1245ی كۆچی دا مردووه ) هاتۆته ئاراوه .
ئه لنه راقی له كتێبی ((عوائید الا‌یام فی قواعد الاحكام)) دا به‌درێژی باسی ویلایه‌تی فه‌قی ده‌كات و ، ڕێنمایی ئه‌وه‌ده‌كات فه‌قیه‌كانی شیعه خۆیان حكومه‌ت پێكبهێنن ، له سه‌ربنه‌مای نوێنه رایه‌تیكردنی ئیمام ،له زه‌مانی غه‌یبه ت وچاوه‌ڕوانی دا .
ئه‌م بابه‌ته زۆردرێژتره له‌وه‌ی لێره‌دا كورتی بكه‌مه‌وه . بۆئه‌وه‌ی بشزانرێت كه ته‌نها ئه‌مانه‌تی باسه‌كه‌م لامه‌به‌سته ،ده‌مه‌وێت ئامه‌ژه به‌ڕای گه‌وره شاره‌زایانی شیعه‌ناسی بده‌م كه ،پێیان وایه چ مه‌سه‌له‌ی ((نوێنه‌رایه‌تیكردنی ئیمام)) و،چ مه‌سه له‌ی ((ویلایه‌تی فه‌قی ))یش ،له‌سه‌ر گریمانه‌یه‌ك ده‌وه‌ستێت كه ئه‌ویش بوونی ئیمامی دوانزه‌هه‌می شیعه‌یه وبه‌نه‌بوونی ئه‌م ئیمامه ،هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی لۆجیكی له ئاینی ئیسلامیشدا نامێنێته‌وه ، ڕه‌وایه‌تی به هیچكامیان بدات !
باسه‌كه له‌مه ئاڵۆزتره .چونكه تێزی ((ویلایه‌تی فه‌قی)) وه‌ك نمونه‌یه‌ك له فكری سیاسی شیعه‌دا ، له‌دوای ئه‌لنه‌راقیشه‌وه زۆری له سه‌ر وتراوه . ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن مه‌رجه‌عه‌نوێكانی سه‌ده‌ی بیسته‌می ئێراقیشه‌وه ،تاوتوێ كراوه‌و بایه‌خی پێدراوه‌و لایه‌نگری خۆشی هه‌بووه .
ته‌نانه‌ت هێندێك سه‌رچاوه پێیان وایه ئه‌وه‌ی ئیلهام به‌خشی ((ئیمام خومه‌ینی)) بووه به‌وشێوه نوێگه‌ریه داهێنان له تێزی ((ویلایه‌تی فه‌قی)) دا بكات ، هێندێك له مه‌رجه‌عه ئێراقیه‌كان بوون !
مرۆڤ ئه‌گه‌ر وه‌كو شیعه یه‌ك بیربكاته‌وه ،كاتێك تێزی ((ویلایه‌تی فه‌قی)) خومه‌ینی ده‌خوێنێته‌وه ،یان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رشیعه‌ش نه بێت وبه‌ته‌نها تۆزێك شاره‌زایی هه‌بێت ، ناتوانێت سه‌رسام نه‌بێت به‌وبه‌ڵگه مێژوویی و،به‌ولێكدانه‌وه وردانه‌ی كه‌له ڕوانگه‌ی شیعه‌یه‌كی دوانزه ئیمامیه‌وه ، بۆنمونه‌ی سیستمێكی سیاسی گه‌ڵاڵه‌كراوه .
((ئیمام خومه‌ینی )) توانیویه‌تی به باشترین شێوه وه‌ڵامی ئه‌وپرسیارانه بداته‌وه‌كه ، به‌درێژایی چه‌ندین سه‌ده به رۆكی فیكری شیعه‌ی گرتووه .
سه‌یرله‌وه‌دایه ئه‌گه‌رسه‌رنج له‌و شیعرانه بده‌یت كه ((خومه‌ینی )) له كۆتایی ژیانیدا نووسیووسیه‌تی ، وا ده‌رده‌كه‌وێت كابرا له زۆربیرو بۆچوونه‌كانی په‌شیمان بێت !
وای له غه‌مباری زه‌مانی پیری ورۆَژانی كۆتایی كه پڕبن له په‌شیمانی و، لێوان لێو له‌نیگه‌رانی !!!
لێره‌دا من وتۆی خوێنه‌ر هه‌قمان نیه لێی بپرسین ، به ڵام له پاش چی ((ئیمام))؟!
به‌پێی تێزی ((ویلایه‌تی فه‌قی)) خومه‌ینی هه‌مووسنوره‌كان ده‌به‌زێنێت وده‌سه‌ڵاتێكی ڕه‌ها ده‌به خشێته ((فه قی)) و ده‌یكاته جێنشینی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر و،به‌رگێكی وه‌ها پیرۆزی ده‌كات به به ردا ، هیچ واتایه‌ك بۆسیستمی سیاسی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش ناهێڵێته‌وه و، هاوتای ئه‌ونمونه سیۆكراتیانه‌ی ده‌كات كه له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست دا له ئۆروپادا هه‌بووه .
ڕاسته له ئێران‌دا چه‌ندین ساڵه جۆش وخرۆشێك هه‌یه بۆئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ((فه‌قی)) سنووری بۆدابنرێت وله چوارچێوه‌یه‌كی رۆحی دا بمێنێته‌وه ،شورا و سه‌رۆكی كۆمارحوكمڕانی ڕاسته قینه‌بن ،به‌ڵام ئه‌مه خه‌ونێكه‌ونایه‌ته‌دی ، مه‌گه‌ر ده‌ستوری ئێران سه‌رله‌به‌ری هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و به شێوه‌یه‌كی تر بنووسرێته‌وه‌و ،تێزی ((ویلایه‌تی فه‌قی)) ش ئافه‌رۆزبكرێت !
ڕوانین وبۆچوونه‌كانی ((ئیخوان موسلمین )) فكری سیاسی ((سونه)) ی گۆڕی . ((عه‌لی خامه‌نه‌ئی)) كه ئێستا جێنشینی ((ئیمام خومه‌ینی)) یه و عه‌ره‌بی زانه ،خۆی كتێبه‌كانی ((سه‌ید قوتب)) ی كرد ووه به‌فارسی .
كاریگه‌ری تێزی ((ویلایه‌تی فه‌قی )) به‌سه‌ر فكری سیاسی شیعه‌وه به‌قه‌باره‌ی كاریگه‌ری فكری ((ئیخوان)) به‌سه‌ر سونه‌وه .
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌جیهانی شیعه‌دا به‌شێكی به‌رچاوو دیاری زاناومه‌رجه‌ع وسیاسیه‌كانی شیعه له گه‌ڵ ((خومه‌ینی))دا كۆك نین و دژایه‌تی تێزی ((ویلایه‌تی فه‌قی)) ده‌كه‌ن ،به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ ،كاریگه‌ری ئه‌م تێزه ژیانی سیاسی وفكری شیعی گۆڕیوه .
زۆریش هه‌ن ده‌ڵێن دونیا یی پێش ساڵی 1979 ی شۆڕشه‌كه‌ی ((ئیمام خومه‌ینی)) ، له‌گه‌ڵ دونیایی داوای ئه‌ودیرۆكه‌دا ،جیاوازی نێوان ئاسمان وڕێسمانه!
((ئیمام خومه‌ینی )) كه له ئێران شاربه‌ده‌ركرا ئاواره‌ی ((نه‌جه‌ف)) بوو، كه ((نه‌جه‌ف))ی به‌جێهێشت زۆرنیگه‌رانتربوو ،له‌وه‌ی كه‌له ئێران به‌ده‌رنرابوو ، چونكه هه‌رگیز مه‌رجه‌عه‌كانی ((نه‌جه‌ف)) پشتیوانی تێزی ((ویلایه‌تی فه‌قی)) یان نه كرد .
به‌م چه‌ند زمانه‌كه‌مه‌ی كه‌پێی ده خوێنمه‌وه ،جوانترم له كتێبه كه‌ی رۆژنامه‌نوسی جیهانی وبه‌نامی میسری ((موحه‌مه‌د حه‌سه‌نێن هه‌یكه‌ل )) سه‌باره‌ت به‌دراماكه‌ی ((ئایه‌توڵاروحوڵاموسه‌وی خومه‌ینی )) نه خوێندۆته‌وه كه ناونیشانه‌كه‌ی ((مدافع اَیه‌لله))یه .
نه‌ك شیعه‌كان به‌ڵكو هه‌مووان سه‌رسامی رۆڵی سیاسی مه‌رجه‌عه شیعه‌كان بوون ،ئه‌مریكایه‌كان كه ئێراقیان داگیركرد ،كه‌سیان لاگرنگ نه بوو مه‌رجه‌ع نه بێت .
ئه‌وان په‌نایان برده به‌رمه‌رجه‌ع كه له 2003 وه تائێستا هه‌ر سه‌ید ((عه‌لی سیستانی)) یه ،ئه‌و یان له هه‌مووان پێگرنگتربوو . خه‌ونی پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی وه‌كوكوردیان به ((سه ید)) سپارد .
خه‌ون وخولیایی عه‌ره‌بی ((سونه)) یان دایه ده‌س ((سه‌ید)).
ئه‌وان هه مووشتیان به ((سه‌ید)) سپارد !
ته نانه‌ت بۆهه‌موو شتێك كه په‌یوه‌ندی به ((شیعه)) شه‌وه هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و گفتوگۆیان ده‌كرد .
ئه‌وه‌ی ئێستا له ئێراق ڕوده‌دات ، هه‌ربه‌ته‌نها ده‌ستوه‌ردانی ئێرانی نیه ، ده‌ستوه‌ردانێكی ،ئه‌مریكاییه ، له گۆشه نیگای ئێرانیه‌وه .
ئه‌مریكاییه‌كان گرنگترین شاده‌ماری ئیرَاق كه ناوچه‌كانی سونه و، ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 وكه‌ركوك بوو له‌سه‌رسینی زێڕین پێشكه‌ش به ئێران كرد !
ئێستا له ئێراق ((سه‌ید سیستانی)) حوكمی سیوكراتی ده‌كات ,حوكمی شیعه‌یه‌ك كه ئێرانی نیه وئێراقیه ،به ڵام شیعه‌یه و دژی هه‌موو پێكهاته‌كانی تره !
ئێران ئاماده‌یه بۆئه‌وه‌ی شیعه له ئێراق دا ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتداری نه‌دۆڕێن ،نیو ملیۆن پاسداربه‌قوربانی بدات !
((سه‌ید عه‌لی سیستانی)) ئه‌م قسه‌یه به‌ڕاشكاوی ناكات به‌ڵام ،له خوتبه‌ی جومعه‌دا نوێنه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت ؛
باحكومه‌ت بڕوخێت ، به‌ڵام په‌رله‌مان بمێنێته‌وه !
((سه‌ید)) قسه‌كه‌ی ئێران ناكات ،به‌ڵام ده‌ستبه‌رداری ئه‌وه‌نابێت ،شیعه حوكمی ئێراق نه‌كات !
حكومه‌ت له له سه‌دا بیستی كاروباری به ده‌سته‌وه‌یه ، له‌سه‌دا هه‌شتا به‌ده‌ست په‌رله‌مانه‌وه‌یه !
ده‌سه‌ڵاتی شیعه نابێت كۆتایی پێبێت ، بائێراق ژێروزه‌به‌نبێت .
گرنگ حوكمی ((شیعه)) یه!
عه‌ره‌ب ده‌ڵێن؛
الا‌یام بیننا !
كوردی خۆشمان ده‌ڵێن ؛
رۆِژان رۆژی له دوایه !
منیش ئه‌گه‌ر دوای ئه‌وڕۆژانه‌ی ،ڕۆژی له‌دوایه مامه‌وه مه‌رحه‌بایه‌ك له‌تۆده‌كه‌م ، بۆئه‌وه‌ی پێت بڵێم ،له‌مه‌وبه‌ر ڕاستم وتووه‌و درۆم له‌گه‌ڵ نه‌كردوویت .
تۆش هیچ به‌من مه‌ڵی ووه‌ڵامم مه‌ده‌ره،به‌ڵام ڕوی ده‌مت بكه ئه‌وانه‌ی درۆیان له‌گه‌ڵ كردویت .
له ئێراق دا یان (جه‌نگ ))هه‌ڵده‌گیرسێت ،یان ((موقه‌ده‌س)) ده‌یباته‌وه ؟!
یانی تردوای ئه‌و ((یان)) ه ئه‌وه‌یه ،((جه‌نگ)) و((موقه‌ده‌س)) ده‌ی باته‌وه .