ئێران گره‌وێكی گه‌وره‌ی له‌سه رهه ریه‌كه له (( مه‌جلیسی ئه‌علای شۆڕشی ئیسلامی )) و((حیزبی ده‌عوه )) كردبوو ،بۆ ئه‌وه‌ی ئێراقی دوای ((سه‌دام حوسێن)) بۆخۆی زامن بكات .
ڕۆژێكی گه‌رمی مانگی ئاب له‌نه جه‌ف (29ی ئابی 2003) له‌دوایی نوێژی هه‌ینی كاتێك له‌مه‌زاری ((ئیمام عه‌لی )) ده‌هاته ده‌ره‌وه ، له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا ((ئایه‌توڵا موحه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌كیم)) دامه‌زرێنه‌ری ((مه‌جلیس ئه‌علا)) تیرۆركرا‌و ونزیكه‌ی 63 كه‌سی تریش له‌گه‌ڵیدا بوون به‌قووربانی .
من دووجار له‌نزیكه‌وه ((ئایه‌توڵا موحه‌مه‌د باقرئه‌لحه‌كیم)) م بینیووه ، زۆرجاریش له‌سه‌رۆك ((مامجه‌لال)) م بیستووه كه ئه‌وخۆی وبنه‌ماڵه‌كه‌یان دۆستی كوردبوون .
وادیاره له‌و جۆره ڕوداوانه‌دا په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ زۆر لایه‌ن درێژده‌كرێت . له‌و سه‌روبه‌نده‌دا ناوی ((موقته‌دا ئه‌لسه‌در))یش ده‌هات ،بابكه‌ری ئه‌وته‌قینه‌وه‌یه‌ش نه‌بووبێت .
ناوهێنانی موقته‌دا له‌م ڕوداوه‌دا به هۆی ململانێی ماڵی ((ئه‌لحه‌كیم )) وهه‌ڵوێستی ((موحه‌مه‌د باقر)) بوو ، له به‌رامبه‌ر ((موحه‌مه‌دسادق ئه‌لسه‌در))ی باوكی موقته‌دا .
له‌ڕاستیدا ((موقته‌دا ئه‌لسه‌در)) ئه‌گه‌رده‌ستی له ڕوداوه‌كه‌شدا نه‌بووبێت ، به‌ڵام ڕه‌نگه پێشی ناخۆش نه‌بووبێت . ئه‌مه‌ش هۆكاری خۆی هه‌یه .
رژێمی به‌عس ولێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ،كوشتنی ((سه‌دری دووه‌م)) ی باوكی موقته‌دا ،ده‌خه‌نه پاڵ ((ڕێكخراوی به‌در)) ی سه‌ربه ((مه‌جلیس ئه‌علا)) و،به‌ڵگه‌كانیان تۆمه‌تی كوشتنه‌كه ده‌داته پاڵ ((موحه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌كیم )).
گوایا له‌كاتی خۆیدا به‌عس ڕێگای داوه موقته‌دا به‌شداری دانیشتنی لێكۆڵینه‌وه‌كانی تیرۆر كردنی باوكی بكات و،گوێ له دانپیانانی ئه‌وانه‌ش بگرێت كه تاوانه كه‌یان ئه‌نجام داوه .
ته‌نانه‌ت ده‌ڵێن ((موقته‌دا ئه‌لسه‌در)) داوای كردوه به‌ده‌ستی خۆی سزای مه‌رگ به‌سه‌ر تاوانباره‌كاندا جێبه‌جێ بكات .گوایا ((سه‌دام حوسه‌ین)) یش ڕازی بووه ،به‌ڵام له‌دواساته‌كاندا په‌شیمانبۆته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی موقته‌دا ته‌مه‌نی كه‌م بووه وبه‌باشی نه‌زانیوه به‌و هه‌رزه‌ییه ئه‌وكاره‌بكات .
لێره‌دا ده‌بێت شتێك بڵێم ؛
به‌پێی دوواهه‌مین به‌ڵگه‌نامه‌كانی به‌عس سه‌باره‌ت به‌پیاوانی ئاینی شیعه ، كه‌من ده‌ستم كه‌وتوون ولیان وردبوومه‌ته‌وه ،پێناچێت لێكۆڵینه‌وه‌كانی به‌عس ڕاستبووبن . چونكه ئه‌وه‌ی له وڕاپۆرته نهێنیانه‌دا بینیوومن ، هه‌موویان ئه‌وه‌ده‌سه‌لمێنن كه خوێنی باوكی موقته‌داو براكانی له‌ملی به‌عس خۆیدایه !
بێگومان ناتوانم به‌گرده‌بڕی ئه‌مه‌ش بسه‌لمێنم .
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌گه‌ر به‌عسیش بكوژی سه‌دری دووه‌م بووبێت ،به‌ڵام هێشتا ئه‌مه نابێته به‌ڵگه‌ی ئه‌ستۆپاكی ((موحه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌كیم)) ومه‌جلیس ئه‌علا ،چونكه ئه‌وه‌ی به‌زیاتر له‌به‌ڵگه‌وه ده‌توانرێت بسه‌لمێنرێت ئه‌وه‌یه كه كوڕه‌كانی ((ئه‌لحه‌كیم)) وزۆربه‌ی ئۆپزسیونی شیعه‌ی ئێراقی به حیزبی ده‌عوه‌شه‌وه كه‌په‌ناهه‌نده‌ی ئێران بوون ، به‌شێكبوون له‌ماشێنی پڕوپاگانده‌ی دژایه‌تیكردنی سه‌دری دووه‌م وتاوانباركردنی به‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی به‌عسیانه‌یه . به‌تایبه‌ت كه دابه‌ستنی نوێژی جومعه له‌لایه‌ن سه‌دری دووه‌مه‌وه ،به‌شكاندنی ((ته‌قیه)) ولادان له ئیجماعی شیعه‌و بیدعه‌و ملدان بۆده‌سه‌ڵاتی تاغوتی به‌عس حساب ده‌كرد !
له‌سه‌رئه‌م خاڵه‌ش ده‌بێت شتێك بڵێم ؛
ئێستاوكاتێك بێلایه‌نانه نووسراوه‌كانی ڕۆژنامه‌ی ((جمهوری ئیسلامی)) كه ((عه‌لی خامه‌نه‌ئی)) خاوه‌نی ئیمتیازی بووه ،له‌گه‌ڵ نووسراوه نهێنیه‌كانی مه‌جلیسی ئه‌علا ،كه‌ئه‌ندامه‌كانی دژی سه‌دری دووه‌م پێی گۆش كردوون ، له‌گه‌ڵ به‌ڵگه نهێنیه‌كانی به‌عس به‌راورد ده‌كه‌م ،ناتوانم نه‌فره‌ت له سیاسه‌ت نه‌كه‌م ،كه‌چۆن درۆده‌كات به‌ڕاستی و چۆنیش سه‌دجار ڕاستی وه‌ك درۆ تۆمارده‌كات !
به‌هه‌رحاڵ دژایه‌تی كردنی ((ئه‌لحه‌كیم)) بۆ سه‌دری دووه‌م تازه بۆته به‌شێك له‌وته‌موومژه‌ی سیاسیه‌ی له بارودۆخی تیرۆركردنی سه‌دری دووه‌مه‌وه ئاڵاوه . به‌ڕاده‌یه‌ك خه‌ڵكی ساده‌و ساكاریش ده‌یزانن . هه‌ربۆیه كاتێك((موحه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌كیم )) ویستی به‌شداری له‌وپرسه‌یه‌دا بكات كه‌لایه‌نگرانی له ئێران بۆسه‌دری باوكیان دانابوو ، له‌جیاتی به خێرهێنان وقبوڵكردنی سه‌رساغی ، به پێڵاوه‌كانیانیان خواحافیزیان لێ‌كرد !
ڕوداوی كوشتنی ((ئه‌لحه‌كیم)) بۆ موقته‌دا هه‌واڵێكی خۆش بوو . به‌ڵام بۆكۆماری ئیسلامی ئێران كه‌وه‌ك موقته‌دا له‌وسه‌روبه‌نده‌دا په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ ڕاده‌كێشرا، نه‌ك هه‌رناخۆش به‌ڵكووادیاربوو به‌قه‌باره‌ی كاره‌سات بوو !
له‌وسه‌روبه‌نده‌دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی دیاری ئێرانی دا ،باسی بارودۆخی ئێراقمان ده‌كرد . كاتێك باس هاته سه‌رباسی فه‌وتبوونی ((ئه‌لحه‌كیم)) كابرا دوودڵۆپ فرمێسك له‌چاوه‌كانی دا قه‌تیسبوون ووتی ؛
وه‌ك ئه‌وه‌وابوو به‌چه‌قۆیه‌كی كول ده‌سته ڕاستی كۆماری ئیسلامی ئێران ببڕنه‌وه !
هه‌مووئه‌مه‌م له به‌رئه‌وه باسكردبڵێم به‌یازه‌كانی ئێران له‌ئێراقدا وبه‌تایبه‌ت له‌ناوشیعه‌كاندا ،به‌شی هه‌ره‌زۆریان ئه‌وانه‌ن كه كاتی خۆی ئۆپزسیونی دژبه به‌عس بوون و په‌ناهه‌نده‌ی ئێران بوون .سه‌ره‌كیترینیشیان ((مه‌جلیسی ئه علا)) و((حیزبی ده‌عوه)) یه .
زۆربه‌ی زۆری كاره‌كته‌روهێزه سیاسه شیعه‌كانی ئێستای ئێراق ،به میلیشیاكانیشه‌وه ڕه‌گوڕیشه‌یان له ((مه‌جلیسی ئه‌علاوحزبی ده‌عوه))دایه .ئه‌وه‌ی كه‌له‌وان جیاوازه به‌ته‌نها ڕه‌وتی ((سه‌در))ه، كه‌به‌شێوه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری وله‌دوای ڕوداوه‌كانی 2003 وه دروستبووه .
به‌ڵام ئێستا نه خه‌ڵكی ئێراق ونه‌ده‌ره‌وه‌ش كه س ئه‌م جیاوازیه نابینێت چونكه ،دیمه‌نه‌كه به‌وجۆره ده‌رده‌كه‌وێت كه شیعه‌كان له‌حوكمڕانی ئێراقدا شكستیان هێناوه .
شیعه‌كانی ئێراق گرفتی گه‌وره‌یان هه‌یه .گرفت وململانێی نێوان كلتوری نوێ وكلتوری ته‌قلیدی شیعه‌گه‌ری . گرفت وململانێ نێوان مه‌رجه‌عیه‌تی ((قوم ونه‌جه‌ف)). گرفتی گه‌وره‌تری سیاسی كه‌ئه‌ویش نائومێدبوونی جه‌ماوه‌ری شیعه‌ی عێراقه له‌ئه‌فسانه‌ی ((موقه‌ده‌س))ی ئاینی .
ئه‌م ڕاستیه‌ش پێش هه‌مووكه‌س كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌یزانێت .
((تیزی ویلایه‌تی فه‌قی)) بۆئێراق ده‌ست نادات ،به‌ڵام نه‌ئێران ونه‌شیعه‌ی ئێراقیش به‌وه قایلنابن كه ئه‌م ده‌رفه‌تی حوكمڕانیه له‌ده‌ست بده‌ن .
لێره‌دا ده‌مه‌وێت سه‌رنجێك تۆماربكه‌م .
خه‌ڵك له ئێراق دا ئێستا باكیان به دروشمی ئایدۆلۆجی وئاینی نیه .به‌تایبه‌تیش كه س له ئێراقدا باكی به دیموكراسی نیه . حاڵی ناحاڵی خراپیان وای لێكردوون خۆزگه به‌ڕابردوو بخوازن وچاویان له‌وه‌بێت كه‌سێك ده‌ستیان بگرێت وببێته ((فریادڕه‌س)) وله‌م نه‌هامه‌تیه ڕزگاریان بكات .ته‌نانه‌ت ئه‌وكه‌س ئه‌گه‌ر دیكتاتۆرێكیش بێت !
مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌نیه سایه‌ی دیكتاتۆری له سایه‌ی دیموكراسی باشتره ،به‌ڵكوئه‌وه‌یه كه ئێستا ئه‌وه‌نده خراپه خه‌ڵك خۆزگه به‌ڕابردوو بخوازن .
له‌ڕاستیدا خۆی ئه‌م بابه‌ته ئاڵۆزه وپرسیارێكی گرنگ ده‌وروژێنێت سه‌باره‌ت ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر دیموكراسی بێ دادی گه‌وره‌ش به‌دوای خۆیدا بهێنێت ،هه‌ر ده‌بێت ئه‌وسیستمه بێت كه هه‌موومان په‌سه‌ندی بكه‌ین ؟!
واباوه شیعه‌كان پێڕه‌وی مه‌رجه‌عێكی ئاینی بكه‌ن وبۆكاروباری شه‌رعی ودونیایش فتواله‌وه‌ربگرن .به‌رله‌مردنی ((ئایه‌توڵاموحه‌مه‌د سادق ئه‌لسه‌در))ی باوكی موقته‌دا وه‌سیه‌تی بۆنه‌وه‌كانی وشوێنكه‌وتوه‌كانی كردووه كه له‌دوای خۆی وه‌ك مه‌رجه‌ع پێڕه‌وی ((ئایه‌توڵاكازم ئه‌لحائیری)) بكه‌ن .
ئه‌لحائیری ئه‌گه‌رچی یه‌كێكه له‌قوتابیه‌كانی باوكی موقته‌دا ،به‌ڵام ساڵانێكی زۆره له ((قوم)) داده‌نیشێت ولایه‌نگرێكی سه‌رسه‌ختی تێزی ((ویلایه‌تی فه‌قی))یه .
له دیداره به‌ناوبانگه‌كه‌ی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ((ئه‌لجه‌زیره)) موقته‌دا سه‌در به‌ئاشكراووتی كه ئه‌و ((ئایه‌توڵا ئه‌لحائیری)) به‌مه‌رجه‌عی خۆی ده‌زانێت .
بێگومان ئه‌وشێوازه‌ی كه موقته‌دا ((ئه‌لحائیری)) وه‌ك مه‌رجه‌ع پێ قبوڵه، قسه‌ی زۆرهه‌ڵده‌گرێت .
له‌مه‌وبه‌ر له شوێنی تر به‌در ێژی ئه‌وه‌م باسكردووه كه چۆن موقته‌دا به‌پێی كتێبه‌كه‌ی باوكی ((نهج الصدر)) پراگماتیانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا كردووه و ،توانویشیه‌تی په‌یوه‌ندی نێوان سه‌ركرده‌و مه‌رجه‌ع لێكتر جیابكاته‌وه .
له‌ناو لایه‌نگرانی دا موقته‌دا سه‌در وله ئه‌ده‌بیاتی ڕه‌وته‌كه‌شی دا وه‌ك سه‌ركرده مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن وبه ((سید لقائد)) ناوی ده‌به‌ن .
ئیستا موقته‌دا سه‌رقاڵی خویندنی ئاینی وبه‌رزكردنی پله‌كه‌یه‌تی .له خه‌یاڵی خۆی ولایه‌نگرنیشی دا سه‌ركرده‌ی ئاینده‌یه .ئێرانیش كارله‌سه‌رئه‌مه‌ده‌كات .
ڕه‌نگه هه‌بن موقته‌دا سه‌دریان وه‌ك ((فریادڕه‌س)) قبوڵبێت ،به‌ڵام ئێستا له‌هه‌مووكات زۆرتر، ئه‌وانه‌ن كه ئه‌م نمونه‌یه‌یان پێ قبوڵ نیه .
پرسیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ئێران فریای خۆی ده‌كه‌وێت ،تابتوانێت فریای شیعه‌ی ئێراق بكه‌وێت ؟!
بابزانین؟!