به‌خێربێن بۆگوندێك پڕله ده رد ودوو !
خەلآت عومەر
((1))
خه‌ڵات عومه‌ر
په‌تاو ده‌ردو دوو شتێكی تازه‌نیه سه‌باره‌ت به‌مرۆڤایه‌تی. ئه‌م ده‌رده‌ی ئێستا به‌رۆكی مرۆڤایه‌تی گرتووه‌و به ڤایرۆسی ((كۆرۆنا)) ناودێرده‌كرێت سه‌دان جاربه‌شێوازی تر وبه‌ناوی ده‌ردو دوی تره‌وه هاتۆته‌وه ئارا ودروێنه‌ی رۆحی مرۆڤی كردووه .
سروشت خۆی به‌وشێوازه‌ی هه‌یه وله‌سه‌ره‌تاشه‌وه هه‌بووه، توانیویه‌تی به‌رگری له‌مانه‌وه‌ی خۆی بكات. په‌ره‌به بوون وبه‌رده‌وامی خۆی بدات و، ئه‌گه‌رتوشی كاره‌سات بوو، چاره‌سه‌ری بكات و،ئه‌گه‌ر ده‌ردوو دووشی دروست كرد هه‌رخۆی كۆتایی پێبهێنێت و،ته‌رازوی سه‌نگه‌لاها وتابكات .
هێندێك جاركه‌سه‌یری سروشت ده‌كه‌ین ودیارده‌ترسناكه‌كانی ده‌بینیت واده‌رده‌كه‌وێت كه دڕنده‌بێت وهیچ جۆره میهره‌بانیه‌كی نه‌بێت . به‌ڵام ئه‌مه زۆرجار حوكمێكی به‌په‌له‌ی ئێمه‌یه و،زوو بڕیارده‌ده‌ین وسه‌یری دیمه‌نه گشتیه‌كه ناكه‌ین وچاوه‌ڕوان نابین .
زۆر كاره‌ساتی سروشتی ڕویان داوه ودروێنه‌ی رۆحی مرۆڤیان كردرووه ، به‌ڵام دوای هه‌زاران ساڵ ده‌ركه‌وتوه كه‌سروشت به‌رگری له‌خۆی ده‌كات وبه‌رژه‌وه‌ندی باڵای خۆی ده‌پارێزێت ،تاوته‌رازو ڕاده‌گرێت و په‌ره‌به سیستمێك ده‌دات كه ئه‌گه‌ر مرۆڤ به((فاشیه‌تی عه‌قڵانیه‌ت ))یه‌وه ده‌ستی تێوه‌رنه‌دات ،ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستتره !
((هه‌موو ده‌ردێك خۆی ده‌رمانه))
باشه ((ده‌رد)) چۆن ((ده‌رمان))ه ؟!
ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه سروشت خۆی به‌گوێمانداده‌دات .
رۆژی 26نیسانی 1986 له شاری ((بریبیات)) باكوری ((ئۆكراین)) كه ئه‌و سابه‌شێك بووله بلۆكی ((یه‌كێتی شوره‌وی)) ، به‌هۆی هه‌ڵه‌یه كی مرۆیه‌وه له وێتسگه‌ی ئه‌تۆمی ((چێرنۆبڵ)) كاره‌ساتێكی گه‌وره ڕویدا .به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕه‌شه‌بای تیشكه ئه‌تۆمیه‌كانه‌وه له‌و رۆژه وه هه‌تا ئێستاچه‌ندین ساڵ دواتریش ،بێئه ژمار مرۆڤ وگیانه‌وه‌رو ڕوبه‌ری شینایی زیانیان پێگه‌یشتووه .
جگه له ده‌یان كه‌س كه له رۆژی ڕوداوه‌كه‌دا گیانیان له ده‌ستدا ، به هۆی شه پۆلی تیشكه ئه‌تۆمیه‌كانه‌و ه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده ڵێت 4 هه‌زاركه‌س قوربانین .
حكومه‌تی ئۆكراین ده‌ڵێت ژماره‌كه 8 هه‌زاره و،زوربه‌ی ڕێكخراوه‌كانیش گومان له‌و ژماره‌یه‌ده‌كه‌ن وده‌ڵێن ،له نێوان 10 بۆ90 هه‌زار كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
ڕێكخراوی سه‌وزی ئاشتیش ده‌ڵێت ،به‌ۆهۆی ئه‌و ڕوداوه ئه‌تۆمیه‌وه ژماره‌ی تووشبوانی شێرپه‌نجه به‌ڕاده‌یه‌ك زیادیكردوه كه‌ده‌گاته 93 هه‌زاركه‌س .
به‌پَی (یه‌كێتی چرنۆبڵ )) كه‌سازیه‌كی نا حكومیه ژماره‌كه گه‌یشتۆته 734 هه‌زاركه‌س وداتاكانی ئه‌م دواییه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی ئۆكراینیش ده‌یسه‌لمێنێت كه هه‌تا ئێستا سه‌روودوو ملیۆن كه‌س به هۆی ئه‌وكاره‌ساته‌وه زه‌رمه‌ندو گیرۆده‌ن . ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئاسه‌واری ئه‌وكاره‌ساته ئۆروپاوبریتانیاوئه‌سكنده‌نافیاوسنوری توركیای گرته‌وه‌و ،جگه له فه‌وتاندنی سه‌دان هه‌زارئاژه‌ڵ وتیشكاویكردنی ده‌یان هه‌زارهیكتارزه‌وی كشتوكاڵی .
له سه‌ڕوداوه‌كه‌ی چێڕنۆبڵ زۆر نووسراوه. لێردا ته‌نها ئاماژه به كتێبێك ده‌ده‌م به‌ناونیشانی ((نیوه‌ی شه‌و له چێڕنۆبڵ)) .
ئه‌م كتێبه به‌ری ڕه‌نجی دوانزه‌ساڵ ماندووبوونی ((ئاده‌م هێگنبۆتهام))ی نووسه‌ره‌كه‌یه‌تی كه به‌دوایی نهێنی په‌نهان وشاردراوه‌ونادیاری ئه‌وڕوداوه‌دا چووه .
به‌مه‌به‌ستی نووسینه‌كه‌ی خۆم ده‌ربڕینێك له پێشه‌كیه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه رده‌گرم ،كه سه‌باره‌ت به وزه‌ی ئه‌تۆمه‌و هه‌ودای خه‌یاڵت ناتوانێت بیهۆنێته‌وه كه چڕی ناوكی ئه‌تۆمی، وه‌ك ئه‌وه وایه شه‌ش هه‌زارملیار ئۆتۆمبیل فشاری خۆیان بپه‌ستێننه ناو جانتا یه كی بچوكه‌وه !
ده ربڕینی ئه‌م نووسه‌ره سه‌باره‌ت به‌و ((جانتا بچوكه)) به سه بۆئه‌وه‌ی من وتۆتێبگه‌ین ،سه‌ره‌ڕای ئه‌وژماره گه‌ورانه سه‌باره‌ت قوربانیانی كاره‌ساتی تێچرنۆبڵ وزیانه‌كانی تائێستا هه‌رهیچ له‌و باره‌یه‌وه نازانین !
دواتر ده‌چمه وه سه‌رباسی ((جانتا بچوكه)) كه و‌ئێستا ده‌مه‌وێت بڵێم به پێی هه‌موو لێكۆڵینه‌وه زانستیه‌كان پیشبینی ده‌كرا كه به‌هۆی ڕوداوه‌كه‌ی ((چیرنۆبڵ )) وكاریگه‌ری شه‌پۆلی تیشكه ئه‌تۆمیه‌كانه‌وه ، له شاری ((بریبایت)) ئۆكراین دا بۆماوه‌ی چه‌ندین ده یه‌یی تر ژیان بوونی نه‌بێت . به‌هۆی ئه‌مه‌وه سه‌رجه‌م شاره‌كه چۆڵكراو دانیشتوانی گواسترانه‌وه بۆشوێنی تر‌و هیچ بووه‌نه‌وه رێك له‌وی نه‌ما .
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی پێشبینی لێكۆڵینه‌وه زانستیه‌كانه‌وه ،دوای سی ساڵ كاتێك ئه‌وانه‌ی بۆیه‌كه‌م جار گه‌ڕانه‌وه بۆشاری ((بریتبات )) چیان بینی ؟!
تابلۆیه‌كی ناوازه‌ی سه‌وزدامانی سروشتكرد .دارودره‌خت وسه‌وزایی وگژوگوڵ وگیا وڕوه‌ك وچیمه‌ن ولاله‌زار، شارێكی له‌ئاسن وكۆنكرێت به‌ته‌واوی قوت دا وه .!
سروشتێكی نمونه‌یه‌ی وخۆڕسك پڕله گیانه‌وه‌ری سه‌یروسه‌مه‌ره وچست وچالاك.
مرۆڤ كه وێنه‌كانی ئه‌وشاره‌ده‌بینێت (تۆش ده‌توانیت له‌ڕێگه‌ی نێته وه‌بیبینیت ) ناتوانێت سه‌رسام نه‌بێت به‌وه‌ی كه، به شێكبێت له هارمۆنیه‌تی سروشت و میهره‌بانیه خۆڕسكه‌كه‌ی !
ئه‌م چیرۆكه‌م سه‌باره‌ت به ڕوداوی ((چێرنۆبڵ )) وبه‌سه‌رهاته كه‌ی شاری ((بریبات)) بۆئه‌وه گێڕایه‌وه كه دوو په‌ندی لێ هه‌ڵبهێنجم ؛
یه‌كه‌م ؛
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وكاره‌ساته گه‌ورانه‌ی مرۆڤایه‌تی به هۆی ((چاوچنۆكی)) ی خۆیه‌وه به سه‌رسروشتی دا ده‌هێنێت ،به‌ته‌نها ئه‌گه‌رده‌ستبه‌رداری ئه‌وه بێت ده‌ست وه‌رنه‌داته سروشت ، ئه‌واسروشت خۆی هه‌موو زامه‌كانیش هه‌توان ده‌كات .
دووه‌م؛
ئه‌گه‌ر مرۆڤ له م ئاسته‌شدا بوه‌ستێت وهه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكات به‌رامبه‌ر به مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ سروشتدا ،هێشتا هه‌مووشت له ده‌ست نه‌چووه وه وده‌توانیت هیوایه‌كی بۆئاینده هه‌بێت.
((جانتا ڕه‌شه‌بچكۆله‌كه))
سه ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌رسێ ئاینه ((ئیبراهیمی))ه گه‌وره‌كه پێشبینی كۆتایی هاتنی دونیایان كردووه ، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆریش فلم ولێكۆڵینه‌وه‌وكتێبیش هه‌ن كه هێندێكیان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌نتازی و،هێندێكی تریشیان به شێوزاێكی زانستی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وده‌ره‌نجامه‌دا ده‌كه‌ن كه سه‌باره‌ت كۆتایهاتنی ژیانه له‌سه‌رگۆی زه‌وی .
زۆرباس وخواس هه‌ن قسه‌ی زۆرهه‌ڵده‌گرن، لێره‌دا من به‌ته‌نها له سه ركتێبێكی نوێ ڕاده‌وستم كه به‌ناونیشانی (( كۆتایی زه‌مان ...))ه.
دانه‌ری كتێبه‌كه رۆِژنامه‌نووسێكی ئه‌مریكاییه و ناوی ((بریان وا ڵش))ه .ئه‌و هه‌شت هۆكاری ژماردووه بۆكۆتایی پێهاتنی ژیان له‌سه‌رگۆی زه‌وی .من كه ئه‌م كتێبه‌م له‌ناوزۆری تردا هه‌ڵبژاردوه مه‌به‌ستم له‌وه‌بوو، له‌و هه‌شته‌ی ئه‌وژماردونی یه‌كه‌میان بكه‌م به‌ته‌وه‌رو ،تانوپۆی نووسینه‌كه‌می پێبچنم .
((واڵش)) له‌وكتێبه‌دا پێی وایه ده‌ركه‌وتنی ((سوپه‌رڤایرۆس)) ێك كه توانای به‌رگریكردنی ده‌رمان ودژه ڤایرۆسه‌كانی تری هه‌بێت ،له‌باری دایه ببێته په‌تایه‌كی گه‌وره‌و ژماره‌یه‌كی زۆری مرۆڤ فه‌وت بكات .
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه داخۆ ڤایرۆسێكی وا له سروشته‌وه دێت یاخود مرۆڤ خۆی دروستی ده‌كات ؟
یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین تاقیگه‌كانی ده‌ستكاریكردنی توخماتی ڤایر‌وسی له شاری ((یووهان)) ی چینه كه ڤایرۆسی كۆرۆنای لێوه داكه‌وتوه . ((چین)) پرۆژه‌یه‌كی نهێنی ترسناكی په‌ره‌پێدانی چه‌كی بایلۆجی هه‌یه . ئه‌مریكا نزیكه‌ی سی تاقیگه‌ی بۆهه‌مان مه‌به‌ست هه‌یه .ڕوسیاش نزیكه‌ی سی تاقیگه‌ی هاوشێوزه‌ی هه‌یه كه به پێی ڕاپۆرته‌كانی په‌رله‌مانی ڕوسیا ئه‌وه‌ی له‌وتاقیگایانه‌دا هه‌یه، بایی ئه‌وه‌یه سه‌رتاپا مرۆڤایه‌تی كۆتایی پێبهێنێت .
سه‌ره‌ڕای پابه‌ندبوونی زۆربه‌ی وڵاتان به ڕێكه‌وتنامه‌ی ده‌سته‌به‌رداربوونی چه‌كی بایۆلۆجی ،به‌ڵام تائێستا ئه‌م پیشه‌سازیه له بره‌ودایه‌و به‌ناوی په‌ره‌پێدانی زینده‌ییه‌وه، بایۆته‌كنۆلۆجی ده‌ستكاری شتی وهاده‌كات كه سه‌دان جار له‌مه‌ترسی بۆمبی ئه‌تۆمی وكاره‌ساته سروشتیه‌كان ترسناكتره له سه‌رمرۆڤایه‌تی .
زۆر له‌مێژه ،له سه‌رده‌می ئاشوریه‌كانه‌وه ده‌ردوودوو وه‌ك وچه‌ك به‌كارهاتووه ،به ڵام كێشه‌كه له‌وه دایه له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌ناوی په‌ره‌پێدانی زینده‌وه‌رزانیه‌وه بایه‌خ به پیشه سازیه‌ك ده درێت كه ڕه‌نگه سه‌ری مرۆڤ بخوات .
((ئه‌ندازه‌سازی توخمات)) ڕه‌نگه بتوانێت په‌ره‌به بارودۆخی زینده‌یی مرۆڤ بدات ،ته‌ندروستی باشتر بكات ، یان وه‌ك هێندێك له زاناوتوێژه‌ره‌وه كان پێشبینی ده‌كه‌ن ،ڕه‌نگه بمان گه‌ێنێته شوێنێك كۆتایی به ئه فسانه‌ی ((پیریه‌تی)) بهێنێت و،مرۆڤ ئاوێزانی ((نه‌مری)) بكات .
به‌ڕاده‌یه‌ك ڕه‌نگه ڕۆژگارێك بێت ((پیریه‌تی)) وه‌ك نه خۆشیه‌ك سه‌یربكرێت ،كه ته‌نها له ڕابردوودا چاره‌ی نه‌بووه !
چۆن له ڕابردوودا خه‌ڵكی به ده‌ردوو دوی وه‌ك و ((تاعون)) و((سیل)) فه‌وتیان كردووه، له به‌رئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌بووه و،ئێستا كه‌چاره‌سه‌ری دۆزراوه‌ته‌وه ئاسانه ، دورنیه ڕژۆژێك به هه‌مان شێوه‌سه‌یری ((پیریه‌تی)) بكرێت .
له كتێبی ((مرۆڤی خواوه‌ند))دا ،((یوڤاڵ نوا هه‌راری)) ملمۆستای زانكۆی ((قودس)) و مێژوونووس پێشبینی ئه‌وده كات كه شۆڕشی ((بایۆته‌كنۆلۆجی )) له باری دایه زه‌مینه‌سازی بۆقۆناغی ((پۆست مرۆڤ)) بكات و ،بگه‌ینه شوێنێك كه مرۆڤ( نه‌مر))بێت .
جارێكیان سه‌یری گفتوگۆیه‌كی ((نواهه‌راری)) م ده‌كرد . قسه‌یه‌كی زۆرسه‌رنجی ڕاكێشام ،بۆیه له‌ده‌می ئه‌وه‌وه بۆتۆی ده‌گێڕمه‌وه؛
یه‌كێك له‌وشتانه‌ی وه‌ك مێژوونووس فێری خوێندكارانی ده‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه نابێت به‌های ((گه‌مژه‌یی مرۆیی)) به‌كه‌م سه‌یربكرێت .گه‌مژه‌یی مرۆیی یه‌كێكه له‌هه‌ره هێزه به‌هێزه‌كان له‌مێژوودا !
ئه‌وه‌ی ((والش)) له كتێبه‌كه‌ی دا له سه‌ری ڕاده‌وه ستێت ومنیش ده‌مه‌وێت وه‌ك پرسیار بیورژێنم ئه‌وه‌یه .
باشه ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌م هه‌وڵه زانستیانه كه‌وته به‌ر ڕه‌حمه‌تی ((گه‌مژه‌یی مرۆڤ)) ،یان به‌مه‌به‌ست بۆ شه‌ڕوشۆڕ به‌كارهێنرا ؟!
چه‌كی ئه‌تۆمی وته‌نانه‌ت چه‌كی كیمیایش پسپۆڕ‌و زاناوشاره‌زازوتێچون وخه‌رجی گه‌وره وشوێن وڕوبه‌ری تایبه‌تیان ده‌وێت ،به‌ڵام بۆئه‌وه جبه‌خانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی چه‌كی بایه‌لۆجیت هه‌بێت ،پێویست به هیچ نیه جگه له تاقیگه‌یه‌كی بچكۆله وشانه‌یه‌كی به‌كتریایی كه هه‌ربیست ده‌قه‌جارێك دابه‌شده‌بێت وده‌توانێت ملیاره‌ها دانه‌له‌خۆی كۆپی بكات وبه‌رهه‌مبهێنێت !
به‌م پێیه‌ش شوشه‌یه‌كی پڕله‌به‌كتریا ده‌توانێت كۆتایی به‌ژیانی دانیشتوانی شارێكی وه‌ك ((واشنتن))بهێنێت !
یه ك گرام له ژه‌هری ((توكسین بلوتولینیوم ))ئه‌گه‌رله‌ڕێگه‌ی هه‌واوه بڵاوبكرێته‌وه ،یان بخرێته ناوئاو،یان له‌گه‌ڵ خۆراكدا تێكه‌ڵ بكرێت ده‌توانێت یه‌ك ملیون مرۆڤ بكوژێت !
هه‌ردووڕێكخراوی تیرۆریستی ((ئه‌لقاعده)) و((ئه‌لداعش)) هه‌وڵیان داوه كه وه‌به‌رهێنان له به‌كارهێنانی بایۆلۆجی دا بكه‌ن .
جا تۆ بزانه ئێستا كه ئه‌م به‌ڵای ((كۆرۆنا)) یه دونیای گرتۆته‌وه وملیاره‌ها مرۆڤی خستۆته كونی ژوره‌وه ،به مه‌به‌ست به‌كارنه‌هاتوه وسه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی مرۆییه ،ئه‌ی ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو‌و به‌پرۆگرام ،جانتایه‌كی ڕه‌شی بچكۆله‌ی پڕله ڤایرۆس وژه‌هر،له‌چه‌ند پایته‌ختێكی گه‌وره‌ی جیهان دا بڵاوبكرێته‌وه ،ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی چی ده‌بێت ؟!
((كۆتای چیرۆكه‌كان))
نیولیبرالیزم گه‌یشتۆته شوێنێك كه ده‌یه‌وێت كۆتایی هه‌موو چیرۆكه‌كانی ڕابردوو له ئه‌فسانه‌و ئاین وئایدۆلۆجیاكان له سه‌ربورده‌ی خۆی دا كۆبكاته‌وه ،به‌ڵام له‌كۆتایشدا ئه‌ویش هه‌رچیرۆكێكه كه ئه‌گه‌ر ((كۆرۆنا))ش كۆتای پێنه هێنێت ،له سه‌رڕێگایه‌كه شكستی هێناوه له‌وه‌ی وه‌ك ئه‌فسانه‌یه‌كی نمونه‌یی خۆی نمایش بكات .
پرسیاری هه‌ره گرنگی فكر ئێستا، سه‌باره‌ت پێناسه‌ی ئه‌م ساته‌یه ؟!
ئێمه وه‌ك مرۆڤ له‌كوێی جیهان داین وله‌كام ئاستی مێژوویی وچ شوێنێكداین؟
جارێكیان له ((ئه‌نشتاین)) یان پرسی ،داخۆجه‌نگی جیهانی به چ جۆره چه‌كێك ده‌كرێت ؟!
له‌وه‌ڵامدا وتی ؛
بۆجه‌نگی جیهانی سێهه‌م نازانم ،به‌ڵام ده‌زانم جه‌نگی جیهانی چواره‌م به داروكوته‌ك ده‌كرێت !
بێگومان ئه‌ومه‌به‌ستی له‌وه‌بووئه‌گه‌ر گه‌مژه‌یی مرۆڤ بگاته شوێنێك له جه‌نگی جیهانی سێیه‌مدا چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كاربێنێت ،مرۆڤایه‌تی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆخاڵی سه‌ره‌تاو شارستانیه‌ت نامێنێت ،بۆیه ئه‌گه‌رجه‌نگی چواره‌می جیهان به‌رپابێت بێگومان به‌داوبه‌رد ده‌كرێت .
((جان بۆردیار)) فیلۆسوفی به‌نامێی فه‌ره‌نسایی له‌كتێبی ((رۆحی تیرۆر)) دا سه‌باره‌ت به‌ڕوداوی 11ی سیبتمبه‌ر ده‌ڵێت ؛
مرۆڤایه‌تی نه‌ك هه‌رجه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م ودووهه‌م،به‌ڵكو جه‌نگی سێهه‌میشی تێپه‌ڕاندوه‌وكه ئه‌ویش جه‌نگی نێوان بلۆكی خۆرئاواوخۆرهه‌ڵات بووه ، ئه‌وه‌ی ڕوده‌دات جه‌نگی جیهانی چواره‌مه .
((بۆدریار)) ده نووسێت ؛
جه‌نگی جیهانی چواره‌م له شوێنێكی ترڕوده‌دات ،ئه‌مه ئه‌وجه‌نگه‌یه كه له‌گه‌ڵ خودی ئه‌وسستمه‌دا هاتۆته ئارا كه سه‌رتاپاجیهانی كۆنترۆڵكردووه .
ئه‌ولێره‌دا مه‌به‌ستی له‌تیرۆره كه یه‌خه‌ی سیستمی جیهانگیری گرتووه ،به‌ڵام ئه‌مه بۆ ڤایرۆس ،بۆپیسكردنی ژینگه ،بۆ ده‌سكاری كردنی توخماتی خواردن وكشتوكاڵیش ڕاسته .
جه‌نگی جیهانی چواره‌م به‌شێوه‌یه‌یه ،وه‌كو مۆرانه ده‌ه‌داته جه‌سته‌ی ئه‌وسیستمه جیهانیه‌ی له سه‌ربێدادی دروست بووه . له‌سه‌رفاشیه‌تی ڕه‌های ئه‌قڵانیه‌ت و،به‌كاڵاكردنی مرۆڤ و بێ به‌هاكردنی ئیتیكی مرۆڤایه‌تی دروست بووه .
به‌ڕای من مرۆڤایه‌تی سێ كێشه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه ؛
یه‌كه‌م ؛كێشه‌ی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ سروشت وگه‌ردون دا .
دووه‌م ؛كێشه‌ی مامه‌ڵه‌كردنی كۆمه‌ڵگای مرۆیی له‌گه‌ڵ یه‌كتردا .
سێیه‌م؛كێشه‌ی مامه‌ڵه‌ی كردنی مرۆڤ له‌گه‌ڵ خودی خۆی دا .
له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌به‌ته‌نها ئێستای ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ((كۆرۆنا)) نیه كه ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌م سیستمه‌ی جیهانی پێبه ڕیوه‌ده‌برێت شلۆق وپوچ وبێ فه‌ڕه ،ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌م حیكایه‌ته‌ش كۆتایی هاتووه،به‌ڵام خودی سیستمه‌كه داهێنه‌ر له ڕواڵه‌تكاری وئارایشتكردندا، بۆیه درێژه‌ی به وێنه ی سه‌ركه‌وتنی خۆی داوه !
باشی ده‌ركه‌وتنی كۆرۆنا ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ده‌مامكه‌كان داده‌ماڵێت و،هه‌موان ڕوت ده‌كاته‌وه به‌رامبه‌رئه‌فسانه‌ی ئه‌وجیهانه‌ی كه واوێنا ده‌كرا گوندێكی نمونه‌ییه !
خراپیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه رۆحێكی زۆری بێنه‌وایان ده‌بات ،به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت وامان لێبكات ده‌ست له حیكمه‌تی مرۆڤبوون مان به‌ربده‌ین بێ هیوابین له‌وه‌ی كاربكه‌ین وبیربكه‌ینه‌وه بۆئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆرله‌م ده‌ردوودوه بڕه‌وێنینه‌وه وگوندێكی جوانتر دروستبكه‌ین .
((ماویه‌تی ))
Image may contain: Khalat Omar, closeup
31/03/2020
وتارەکانی تری نوسەر