-4-
به پێی هه‌وا ڵی ئاژانسی فه‌رمی ئه‌نازۆڵی توركیایی ،ڕۆژی دوشه‌مه‌ی هه‌شتی حوزه‌یرانی 2020 له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ((ته‌یب ره‌جه‌ب ئه‌ردۆگان)) سهرداروسوڵتانی توركیا ،له‌گه‌ڵ ((ده‌ناڵد تره‌مپ)) ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكادا، سوڵتان هاوخه‌می خۆی بۆسه‌رۆكی ئه‌مریكایی نیشان داوه كه چۆن كورد وتێكدهرانی ئه‌مریكایی ،له‌وانه‌ی كه له ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ڕژاونه ته سه‌رشه‌قام له په‌یوه‌ندی وهاوكاری یه‌كتریدان .
له‌ڕاستی دا زۆربه‌ی ئاژانس وژوره كانی ههوڵسازی دنیا ، به م هه‌واڵه پێكه‌نین و وتیان سوڵتان ئاگای له هیچ نیه‌و فۆبیای كورد ی په‌تیاره‌ی كردووه !
بالێره‌دا بۆداكۆكی له ڕاستگۆیی سوڵتان و بێ ئاگایی دوژمنه‌كانی و،سه‌رگه‌ردانی میدیای كوردی كه‌به‌شی زۆری له ده‌ستی نهخوێندهواردایه ئیستیك بكه‌م .
كه‌مجار ڕێده‌كه‌وێت گفتی ڕاست به‌ده‌می سوڵتان دابێت، به‌ڵام به‌تایبه‌ت ئه‌مجاره‌یان له پێكهوهگریدانی به‌رخودانی كورد‌و یاخیه‌كانی شه‌قامه‌كانی ئه‌مریكا دا ،سوڵتان ڕاستی كرد .
ڕێكخراوی ((ئه‌نتیفا)) كه تره‌مپ تاوانباری ده‌كات به وه‌ی له‌شه‌قامه‌كانی ئه‌مریكادا ئاژاوه‌گێڕی ده‌نێته‌وه ولههاوینی 2019وه ده‌یه‌وێت به‌یاسا ته‌وقی بدات وله‌خانه‌ی تیرۆردابهندی بكات ، زۆریان هاوسهنگهڕی شه‌ڕڤانان بوون له ڕۆژئاڤا .
((عهبدوڵائوچالان))له یهخسیریهكهی دورگه‌ی ئیمراڵی دا كتێبی ((ئیكۆلۆجیایی ئازادی)) بیرمه‌ندی ئه‌مریكایی ((مورای بۆكچین)) ده‌خوێنێته‌وه‌و پێی سه‌رسام ده‌بێت ،له به‌هاری 2004وه له‌ڕێگای پارێژهره ئهڵمانیهكهیهوه ،نامه گۆڕینه‌وه له‌نێوانیاندا ده‌ست پێده‌كات .
مورای بوكچین كه‌ساڵی 1921له نێۆرك له‌دایك بووه سه‌ره‌تاكانی بیركردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمۆنیست وئانارشیهكاندا ده‌ست پێكردووه ،به‌ڵام ئه‌وانی تێپهڕاندووهو وپه‌ره‌ی به فۆرمێكی نوێی ده‌سه‌ڵاتداری دیموكراسیانه‌ی ئازادیخوازداوه . بۆچوونه‌كانی مۆرای بۆكچین دژبه ده‌سه‌ڵاتی ههرهمیهولایهنگری ئه‌وه‌یه ، هاونیشتمانیان خۆیان خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی رَاستهقینهبن . تێزه‌كه‌ی بۆكچین پێی وایهكهده بێت بڕیاره‌كان له‌ئاستی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاوه دروستبكرێن ته‌واوو هاوشێوه‌ی نمونه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ((ئه‌سینا)) ی كۆنه.
((ئۆچه‌لان)) گیرۆده‌ی یه خسیری بووه و ((مۆرای بۆكچین)) یش ده‌ردی پیری . له په‌یامێكیدا بۆ ئوچه‌لان ووتویه‌تی (( داوات لێی ده‌كه‌م تكایه وهكوپیرێكی ڕادیكاڵ سه‌ودام له گه‌ڵ بكه ))
ئه‌وان ههرگیزیهكیان نه‌بینی ، به‌ڵام بۆچوونه‌كانیان زۆرلهیهك نزیك بوو.ئه‌وه‌ی مایه‌وه چیرۆكی ((جانێت بێهڵ))ی هاوبه‌شی ژیانی بۆكچینه كه به‌سه‌رسامیه‌وه به‌شوێن شوێنه‌واری فكری بۆكچینهوهیه لهكوردوستاندا وده‌ڵێت ،ئهوپیرهپیاوه ئه‌مریكیه به‌خه‌ونیش چاوه‌ڕوانی ئه‌مه‌نه بوو.
ئه‌م ته‌وه‌ره قسه‌ی زۆرترههڵدهگرێت ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت بیڵێم ئه‌وه‌یه كه ئه‌م سیستمه‌ی ئێستا جیهانی پێ به‌ڕێوه ده‌برێت و،ئه‌م ئه‌قڵه شۆڤێنیه بازاڕپهروهره بۆته قهواروپێكهاتهیهكی یهكگرتووو ،به‌هه‌مان ئه وشێوازه‌ی له وپه‌ڕی دنیا زیان ده‌به‌خشێت ،له مپهڕی دنیاشه‌وه به‌هه‌مان شێوه زیان به‌خشه .
ناڕازیبوونهكان لهههرشوێنێكهوه سه‌رهه‌ڵبده‌ن ،ماكیان یه‌كه وههماههنگن له‌وه‌دا كه شایه‌تی له‌خراپی ته‌ندروستی بارودۆخی جیهانی بده‌ن وببنه به‌ڵگه‌ی ئه‌وڕاستیه‌ی كه ئه‌و سیستمه‌ی ئایدۆلیجیستهكان دهیلاوێنن وبهباڵای دا هه‌ڵده‌ده‌ن و ،وه‌ك باشترین ونمونهیترین له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن له‌ناواخنی دا جگه له فشۆڵیهكی گه‌وره هیچی ترنیه .
به‌هه‌مان ئهوقهبارهیهی كه ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا جیهانگیری له‌ت وپه‌ت ده‌كات و واده‌كات ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت باڵادهستببێتهوه وكۆمه‌ڵگا كۆنترۆڵبكات ،به‌هه‌مان قه‌باره‌ش هه‌ماهه‌نگیه‌كی نوێ له‌سه‌رئاستی مرۆڤایه‌تی ،له‌نێوان هه‌موو ئه‌وانه‌دا دروستده‌بێت كهدهركهوتنی ئه‌م ڤایرۆسه وایان لێده‌كات هه‌ستبكه‌ن له زۆرشتدا هاوخه‌م وهاودهردو هاوههستن و په‌یوه‌ندیه‌كی قوڵی گه‌رم له‌نێوانیاندا هه‌یه .
هه‌رئه‌مه‌شه وای كردووه كه هێندێك له بیرمهندووفیلۆسوفان له م سه‌روبه‌ندی ده‌ركه‌وتنی تههلوكهی كۆرۆنایه‌دا به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بیروبۆچوونی چه‌پڕه‌وانه زاخاوبدهنهوه .
بیرمه‌ندی بهنامی هاوچه‌رخ ((سلاڤوای ژیژاك)) له‌م دوایه‌دا كتێبێكی سه‌باره‌ت به‌كۆرۆنا داناوه (pandemic) بانگی جۆرێك له كۆمۆنیزمی نوی ده‌دات و،به‌چاره‌سه‌رێكی ده‌زانێت له‌به‌رامبه‌ر وهحشیگهریهتی سه‌رمایه‌داری جیهانی دا .
به‌هه‌مان شێوه‌ش فیلۆسوفی فه‌ره‌نسایی ((میشیل ئۆنفری)) پێی وایه كه ئێستا واده‌ی ئه‌وه‌یه ماركسیزم له ئه رسۆدۆكسیهت ڕزگاربكرێت وبه پێچه‌وانه‌ی دووانه لێكدژهكۆنهكان وكورتكردنه‌وه‌ی خه‌باتی بێدادی كلاسیكیانه له توێژی كرێكاروجوتیاردا ،پێویسته هه‌ماهه‌نگی وهاوبهرهیی له‌نێوان ههمووئهوانهدا پێكبێت كه مافخوراو وپهراوێزوكهنارگیروبێ به‌شكراون و،وه‌كو هاوڵاتی پله‌دوو سه‌یرده‌كرێن .
له‌گه‌ڵ ئه‌وهه‌موو پڕوپاگاندهیهدا كه نیولیبرالیزم بۆجیهانگیری ده‌كرد ،به‌ڵام تههلوكهی كۆرۆنا په‌رده‌ی له سهرئهودرۆگهوره یه هه‌ڵماڵی، به‌وشێوازه‌ی سیستمی نێوده‌وڵه‌تی بازاڕگه‌ر وێنای ده‌كرد .
((ئهدگارمۆران)) خاوه‌نی كتێبی ((گه‌لی چه‌پ له‌كوێوه تێپه‌ڕی)) به‌توندی ڕه‌خنه‌له جیهانگیری ده‌گرێت وده ڵێت :به‌ته‌نها له‌سه‌رئاستی ئابوری وته‌كنیكی په‌یوه‌ندی وهه‌ماهه‌نگی له نێوان جیهاندا هه‌بوو،وه‌كی تر‌و جیهانگیری شكستی هێنا له‌وه‌دا كه له‌نێوان گه‌لاندا هه‌ماهه‌نگی وپه‌یوه‌ندی دروستبكات.
له‌سه رئاستی سیستم ویاخود به وشێوه ئایدۆلۆجیه‌ی كه بانگه‌شه‌ی بۆده‌كرا ،دهڕازێنرایهوهو وه‌كو خه‌ونێك نمایش ده‌كرا ،جیهانگیری ،جگه له گۆشه‌گیری وخۆپه‌رستی وداخران وسنوربهندی هیچی ترنه‌بوو.
سنوره‌كان داخران ،دیواره‌كان بڵند كرانه‌وه ،هاتوچوون وتێكهڵاوبوون وئاڵوگۆڕههڵپهسێردراو ،قه‌ده‌غه‌و ته‌لبه‌ند كه‌وته‌وه نێوان پێكهاته‌ی وڵات وشوناسهكان وهه‌ریه‌ك خۆی له‌وی ترجیاكردهوه .
سه‌رنج بده‌ن له‌وقۆناغه‌دا كه ((چین)) ده‌بێته نموونه له‌وه‌دا كه ده‌توانێت به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا زاڵ بێت ،كاریگه‌ری سنورداربكات ،چمكی سه‌نتراڵیزمی ده‌وڵه‌ت بره‌و په‌یداده‌كات ،چونكه ئه‌وه به‌هۆی بوونی ده‌زگای به‌هێزی ده‌وڵه‌ته‌وه یه كه ،كۆرهنتین ده‌كرێت وخه‌ڵك لێك ده‌كرێن وكۆمه‌ڵگا په‌رت ده‌كرێت . ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا ده‌بێته جۆرێك له پڕوپاگانده بۆنمونه‌ی گۆشه‌گیری وته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و ئه‌زمونه‌ی كه چین به‌شێوازێكی تر ده‌یه‌وێت ماركێتینی بۆبكات .
((مارسیل گۆشیه)) كه فیلۆسوفێكی فه‌ره‌نساییه بۆچوونێكی پڕگرنگی هه‌یه سه‌باره‌ت ئه‌زمونی ده‌وڵه‌تی ((چین)) له كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دا وبه‌تایبه‌ت له شاری ((وهان)) .ئه‌وپێی وایه ئه‌مه له‌خۆیدا پروپاگاندایهكی سیاسی سهركوتاكاری چینه بۆئه‌وه‌ی بڵێت ،مۆدێله دیموكراسیه‌كان له ئۆروپاوئهمریكا شكستیان هێناوه‌و ئه‌م مۆدیله سهركوتكاریهی من سه‌ركه‌وتوه .
((گوشیه)) ده‌ڵێت : ئه‌گه‌رچین پێی وایه كه ئه‌بێت جیهان منهتباریبێت وخۆی به قه‌رزاری بزانێت له به‌رئه‌وه‌ی توانیویه‌تی كه نمونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو پیشان بدات له مامه‌ڵه كردن له گه‌ڵ كۆرۆنادا ، ئه‌وا له‌به‌رامبه‌ردا پێویسته ئه‌وه‌ش بزانێت كه ئه‌و خۆی قه‌رزاری هه‌موو جیهانه، له به‌رئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له شكستی نمونه‌ی سیاسی چینیه‌وه دهركهوتوهوه به‌رۆكی جیهانی گرتووه .
له‌ڕاستی دا ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا وێنه‌ی جیهانگیری تێك‌شكاند ،به‌هه‌مان ئه‌وشێوازه ی ڤایرۆسه‌كه جیهانگیربوو و دونیایی ته‌نیه‌وه ،به‌هه‌مان شێوازیش په‌رت بوون وگۆشه‌گیری دروستكرد.
ووڵاتانی له‌یه‌ك دابڕی وئه‌فسانه‌ی گونده گه‌وره‌كه‌ی به‌تاڵكرده‌وه .
من خۆم بهوكلتورو پاشخانه كوردیه ((چاكه‌خوازیی)) ه‌وه ،كه زۆر له مێژه ڕه‌گوڕیشه‌ی داكوتیوه دژی جیهانگیری نیم ، بێگومان جیهانگیری وئه‌وه‌ش كهدهمانهوێت جیهان گوندێك بێت خه‌ونێكی گه‌وره‌یه.
به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و خه‌ونه‌یان لهئێمهدزی ،ئێمه‌ش بچوك ولاوازین وئه‌وان خه‌ونێكیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دروستكرد ، كهسهروسهودای بازاڕودهوڵهمهندبوون وقازانج بوو ـئێمهش ده‌مانوویست په‌یوه‌ندیه‌كه هاوسۆزی ومرۆڤانهبێت !
له ڕاستیدا لاوازی و بچوكی ئێمه ، به‌ڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو ،كه ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌لماندی !
لاوازی وبچوكی ئێمه سه‌لمێنه‌ری ڕاستیه‌كی زانستی ڕه‌هایه ،كهدهتوانینین به‌م شێوازه په‌ره به‌خه‌ونێك بده‌ین كهلهخه یاڵیاندا نه‌بووه !
ماویه‌تی