شتی بچووك
خەلآت عومەر
-8-
خه‌ڵات عومه‌ر
له‌به‌رئه‌وه‌ی زانست وزانین وماریفهت دهستهپاچهپبووه ،ده‌بێت بچینه‌وه سه خه‌یاڵی فیلۆسوفان .
((كارل ماركس )) له پێشنیاری یانزه‌هه‌می دا دژ به ((فیورباخ)) ووتویه‌تی ؛
فیلۆسوفهكان هیچیان نه‌كردووه ،جگه له لێكدانه‌وه‌ی جۆراوجۆریان بۆجیهان.
گوایا به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه ((ماركس )) ڕێسا‌و یاسه‌یه‌ك داده‌هێنێت بۆ گۆڕینی جیهان ! به‌ڕاستی ماركس داهێنانی گه‌وره‌ی كردوه له ڕه‌خنه‌گرتن له هیگڵ و وههودای فیلۆسوفانهی خه‌یاڵی وه‌ك ڕه‌خنه‌گرێكی گه‌وره كردویه‌تی به وجوامێرهی كه ده‌بێت له‌هه‌م وزهمانێكدا بچینه‌وه سه‌ری وبیخوێنینه‌وه . به‌ڵام هه‌مان ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی كه ماركس له هیگڵی گرتوه، دواجار ماركسیه‌كان خۆیان وایان كردووه ببێت به ڕه‌خنه له ماركسیزم !
ساڵانێكی زۆربهرلهئێستاش پێم وابووه پێویسته ((ماركس)) ی فیلۆسوف و،ماركسیزم لێك جیا بكه‌ینه‌وه .
له‌ڕاستیدا ئه‌م قسه‌یه زۆری به‌دوادا هاتووه ،له‌كتێب وله نوسین ولێكۆلئَینهوهی گه‌وره ، كهمنێكی ئافریده‌ی بێ سه‌روسه‌ودا لهبهشداریدا كهمترینیانم .
چی بكه‌ین ؟!
پرسیارێكی گه‌وره‌یه‌و وه‌ڵامه‌كه‌ی پڕقورسه ؟!
ماركس ڕه‌خنه‌ی له هێگڵ گرتووه كه وه‌ڵامه‌كه‌ی سهرتاپاگیربووه ، ماركسیهكانیش وه‌ڵامی سه‌رتاپاگیرو گه‌وره‌یان داوه‌ته‌وه !
ئه‌گه‌ر یه‌كێتی شوره‌وی نمونه‌ی ئهووهڵامهبێت ، واباشتره به‌كوردیه‌كه‌ی خۆمان به‌ردێكی لهسهردانێین !
به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه دنیای براوه‌ی خۆرئاوا كه خۆی به سه‌ركه‌وتوو ده‌زانێت وتاجی نیولیبرالیزمی له‌سه‌رناوه ، ئێستا لهشكستێكدایه هیچی كه‌مترنیه له‌وه‌ی سایه‌یه‌ی شوره‌وی تووشی هاتووه .
ئاله‌م باس وخواسهدا كهسهبارهت ((هێگڵ )) و((ماركس)) ه ،،ئهڵمانیایهكان مرۆڤایه‌تی قه‌رزار بارده‌كه‌ن كه فیلۆسوفێكی وه‌ك ((نێچه)) ئارادهبێت و مێژووگهرێتی ((هیگڵ)) وئابوریهتیهكهی ((ماركس)) ، بێ سه‌روسه‌ودا ده‌كات وده‌رگا به سه‌ر ((زانست)) ئاوه‌ڵا ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و زانسته‌ی كه ئاكارپهروهرهو دابڕاو له‌به ها نیه !
سه‌یر نیه كه بۆچونه‌كانی ((نێچه)) له گه‌ڵ دواهه‌مین تێزه زانستیه‌كان دا یهكانگیرو ،له‌گه‌ڵ دواهه‌مین حیكمه‌تی مرۆیی دا به‌م ئێستای دهردهكرۆنایهشهوه هاوتاوتهریبن .
زه‌مانێك پێش ئێستا به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ((جیل دۆلۆز)) پێشبینی ئه‌مه‌ی كردووه ! چونكه به‌تایبه‌ت كه‌مرۆڤایه‌تی ده‌رگیری په‌تای كۆرۆنابوو ده‌ركه‌وت كه ئێمه چاره‌سه‌رمان زانست نیه، بهڵكوحیكهمهتیشه .
له‌ڕاستی دا ده‌بێت بچینهوهسهرپێناسهی ((حیكمه‌ت )) ودوای ئه‌ویش ((زانست))، چونكه له‌م سه‌رده‌مه‌دا زانست په‌یوه‌ست وئاوێته‌ی ئایدۆلۆجیایی سیاسی و بازاڕگه‌ری كراوه .
له‌نێوان هیگڵ وماركس دا، له‌نێوان ئه‌م دوو ئه‌قڵه گه‌وره‌یه‌دا ، دنیا دووچاری ((بوحران )) بووه. بوحران به‌زمانی فارسی وشه‌یه‌كی پڕگهورهیه ،كرمانجی خۆمان وادبێژن.
ئه‌وانه‌ی فارسی ده‌زانن ولایان وایه فارسی زمانێكی گه‌وره‌یه ،نازانن فارسی پاشكۆیه‌كی بێ قه‌ول وقیمهتی كوردیه‌و ئه‌وه‌نده‌ی كوردی ئێمه پڕ ئاڤێستاییه، ئه‌وه‌ی ئه‌وان هه‌رهیچی فڕی به ئاڤێستاییه وه نیه!
((خانای قوبادی)) له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قورئانی كرد به كوردی، له‌سه‌رئه‌وه‌ی ((شیرین وخوسره‌و)) ی به ههزاربهند بالۆره هۆنیه‌وه ده‌ربه‌ده‌ربوو . له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌هه‌مووانیش فارسی زانتربوو وتوویه‌تی ؛
هه‌رچه‌ن مه‌واچان فارسی شهكهرهن
كوردی جه‌لای من به‌ڵ شیرنتهرهن.
ئه‌م قسانه زۆرترههڵدهگرن ، چومه‌ته سهرخهیاڵی بیركردنه‌وه به كوردی .ساڵانێكی زۆر هه‌رنه‌م نووسی. بۆئه‌وه‌ی فێربم بیربكه‌مه‌وه ، كه‌بیرم كرده‌وه به‌كوردی بنووسم و به‌خۆمدا بچمه‌وه ،زانینم بیركردنه‌وه له خوێندنه‌وه گه‌وره‌تر!
كه به‌خۆمدا چومه‌وه وبیرم كرده‌وه‌و ده‌ستم به نووسین كرده‌وه ،هیچ هه‌واڵی خۆشم ده‌ستنه‌كه‌وت بیهۆنمه‌وه .
هه‌واڵه‌كانی بیركردنه‌وه وه‌ك بیریارانی بهگاوهۆشی دنیا هیچ ئومێدی خۆش وباشیان پێ نه‌بوو !
منیش له‌ڕاستی دا هیچ ئومێد‌و هه‌واڵی خۆشم پێ نیه !
درۆئه‌كه‌ن هه‌مووان .
هیچ شتێك باش نیه، ئاگات له‌خۆت نه‌بێت ئه‌وه‌ی به‌دۆستی ده‌زانی ده‌تفرۆشێت ، بازارێكه سه‌روسه‌ودای نیه !
مادام دنیا بووه به‌بازار پێویسته فێری به‌رگریكردن بین .
به‌رگریكردن چی یه؟!
سه‌ره‌تا ئاینه كان ودواتربیروباوهڕو ئایدۆلۆجیكان ، چی ناوده‌نێیت ئه‌فسانه‌و چیرۆكه‌كان فریویان داین وفێریان كردین كه ئێمه به‌شێكین لههاوكێشهیهكی گه‌وره !
وتیان ئێمه كه‌س وساحیبمان هه‌یه كه‌لێمان قه‌وما بهتهنگامانهوه دێن وده‌ست ده‌ده‌نه ده‌ستمان وڕزگارمان ده‌كه‌ن !
له‌ڕاستی دا وانه‌بوو ،من وتۆ سه‌دجار لێمان قه‌وماو كه‌س فریامان نه‌كه‌وت !
ئه‌مجاره خزاینهوه كوچه‌ی ماڵ و بهدیارگوڵی زه‌ردو ئینجانه‌و بهربهڕۆچكهوه لهحهسهرهتی بێ نازیدا ماینه‌وه‌و هه‌ركه‌س دیارنه‌بوو ، نه‌كه‌س سڵاوێكی كرد‌و نه‌خوا له‌و ئاسمانه هه‌بوو!
به‌ردێكی له‌سه‌ردانێ بێكه‌سی و ته‌نها ییهك بوو هه‌رباسی مه‌كه !
جا ئاله‌م ((بوحران)) دا كه به كوردی ((قه‌یران)) ه كه‌سێك بۆمن كه‌س نه‌بووبێت ، جائیتر كه‌سم بۆچیه؟!ّ
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م باس وخواسهوه خۆم به‌ناوی گه‌وره‌ی وه‌كو ((هیگڵ)) و((ماركس)) دا هه ڵواسی بۆئه‌وه‌ی وه‌ڵام وه‌ربگرمه‌وه .
له‌ڕاستی دا هیچ به‌خت وئومێدێك وهیچ هه‌واڵێكی حۆش لهئاراردانیه ، كهگوزهرهنمانمان باشبێت . دهنگوباسی خۆش هه‌رنیه .
هه‌موو چاره‌سه‌رێكی گه‌وره‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه درۆیه‌كی گه‌وره‌یه . ئێمهتاك وته‌نها وبچوكین بۆیه چارهرهسهری ئێمه له‌دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بچوك دایه .
كێ به‌تۆی وتووه حیكمه‌تی گه‌وره له بچوكی دا نیه ؟
بۆت باس ده‌كه‌م كه به‌م بچوكیهی خۆمانه‌وه چه‌ند شتی گه‌وره‌مان پێده‌كرێت و، لهكوانوی بێ نهواییدا ،چه‌ند چرامان پێ داده‌گیرسێت وچه‌ند تاریكیمان پێ دهڕهوێنرێتهوه !
((ماویه‌تی))
30/08/2020
وتارەکانی تری نوسەر