جێگرایەتیی!

مەم بورهان قانع


ئەوەی بەپێی مەنتقی ئەقڵ و سیاسەتی حەكیمانە لە پرسی هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دا چاوەڕوانكراوبو، تەقینەوەی ئەو بۆمبانە بو، كە پەیوەندییان بە دەسەڵاتە زۆر و زەوەندەكانی سەرۆكی هەرێمی هەڵبژێردراو لە پەرلەمانەوە هەیە، وەكچۆن ئێمەی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی "نەوەی نوێ‌" و "كۆمەڵی ئیسلامیی" و "یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان"یش جەختمانكردەوە لەسەر لابردنی كۆی ئەو دەسەڵاتە زۆر و زەوەندانە، بەڵام لەبری ئەوەی ئەم دەسەڵاتانە و  خودی كارەكتەری"سەرۆك" ببنە كێشەی بنەڕەتیی و بۆمبی چێنراوی نێو ئەم یاسایە و ئەگەری لەكارخسانەوەی پەرلەمانی كوردستان، كەچی جێگرایەتیی بوە لەمپەر!

 

لەبری شەڕی راستەقینەی دیپلۆماسیی و قانونیی لەسەر لوتكەی دەسەڵات و ئەو قۆرغكارییە بێت كە "پارتی" لە كۆی لوتكەی دەسەڵاتەكانی هەرێمی كوردستاندا كردویەتیی، كەچی شەڕەكە لە جێگرایەتیی دایە!

 

هەر حزب و هێزێكی سیاسیی خەون و خواستە سیاسییەكانی لە جێگرایەتیی دا كوردتبكاتەوە، ناكرێت بچوكترین ئومێدی پێدا هەڵبواسرێت.


17/04/2019



وتارەکانی تری نوسەر