نوسینی: ئه‌ندیاس كلۆس
وه‌رگێڕانی له‌ئینگلیزییه‌وه: لوقمان غه‌فور
ئه‌گه‌ر ناتۆ یانه‌یه‌كی ئاسایی بوایه، به‌بێ دوودڵی ئه‌ندامێكی خۆی ئه‌كرده ده‌ره‌وه: كه توركیایه. ئه‌م وڵاته زۆر ده‌مێكه ئاسته‌نگه. له‌ساڵی 1974 جه‌نگی له دژی ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ناتۆ ھەڵگیرساند كه یۆنان بوو. به‌ڵام له‌سایه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان-دا، توركیا به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو تاڕادەیەک وه‌ك دوژمنێكی راسته‌وخۆ ده‌ره‌كه‌وێت.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ناتۆ ناتوانێت به‌ئاسانی بیكاته ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی توركیا ده‌یه‌وێت ده‌ستی بگات به چه‌كی ئه‌تۆمی. ئه‌مه به مانایه‌كی مه‌جازی نییه.
به‌دڵنیایی مەسەلەی دەرکردنی توکیا بەڵگەیەکی حاشاھەڵنەگرە. ئه‌م هه‌فته‌یه، سه‌ركرده‌كانی ناتۆ هه‌وڵیاندا بهوپەری بوێرییەوە یه‌كگرتوو ده‌ركه‌ون دوای ئه‌و پێكپڕژان و دابه‌شبوونه‌ی ئه‌م دواییه، ئه‌ردۆگان بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە هه‌نگاوی نا به‌ئاراسته‌ی دیكه. هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئاسته‌نگ دروستده‌كات بۆ سیستمی به‌رگری هاوپه‌یمانه پۆڵه‌ندیی یه‌كه و ده‌وڵه‌تانی به‌لتیك له روسیا، دوژمنایه‌تییه‌كه‌ی رونتر ده‌ركه‌وت بۆ ناتۆ، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وه‌ی له‌ناتۆ ئه‌ویست كه چه‌كداره كورده‌كانی یه‌په‌گه به گروپێكی تیرۆریستی لهقهڵهمبدەن.یه‌په‌كه تا ئهمكاتهش هاوپه‌یمانێكی ئه‌مریكایه له جه‌نگ دژی داعش له‌سوریا، به‌ڵام ئه‌مه روینه‌دا.
له‌كۆتایدا ئه‌ردۆگان پاشه‌كشه‌ی كرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئەو وانیشانیدەدا كه كرملین زیاتر هاوبه‌ش و هاوكاره له‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه بێت. ئه‌ردۆگان ئێستا هاوكارو هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ ڤیلادمیر پۆتن له داگیركردنی باكوری سوریا، و سیستمی مووشه‌كی روسی كڕی كه توانی سیخوری به‌سه‌ره‌وه بكات یان هه‌ر هیچ نه‌بێت كاری تێكده‌رانه بكات له ئامێر و كه‌لوپه‌له‌كانی تری ناتۆ وه‌ك له نێویاندا فرۆكه‌ی جه‌نگی درووستكراوی ئه‌مریكا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مه ته‌نیا لایه‌نە سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یه كه ده‌بێت به دوژمن له هه‌موو شوێنێك. هه‌روه‌ها توركیا كنهوپشنینی نه‌وت و گاز ده‌كات له ده‌ریای ناوه‌ڕاست، بێ گوێدانه ناڕه‌زاییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، كه به‌ها و سه‌روه‌ت و سامانیانه له‌هه‌مان ده‌ریادا. هه‌روه‌ها كه‌مترین دیموكراتی هه‌یه له‌وڵاته‌كه‌یدا. له‌كاتی هه‌وڵی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی ساڵی 2016ه‌وه بێ په‌رده گۆڕاوه بە كه‌سێكی سوڵتانی، له‌گه‌ڵیدا سه‌ركوتكردنی رۆژنامه‌نووسان و دادگاكان و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی.
وێرای هه‌موو ئه‌م ترسانه، پێویسته ناتۆ فێربێت ژیان له‌گه‌ڵ توركیا بەسەربەرێت، له‌به‌ر دوو هۆكاری واقیعی:
یه‌كه‌م: ئه‌ردۆگان به‌راستی توانیویەتی کەڵکوەرگرێت بە هه‌ڕه‌شه‌كردنی ناردنی كۆچبه‌ران رووه‌و ئه‌وروپا به ژماره‌یه‌ك كه زیاد له ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتی ئه‌وروپا. توركیا سێ ملیۆن و 700 هه‌زار ئاواره‌ی سوری له‌خۆگرتووه. كه ئه‌توانێت هانیانبدات بپه‌ڕنه‌وه به‌ره‌و دوگهكانی یۆنان، هه‌ر وه‌ك ئه‌و 200 هه‌زار كه‌سه‌ی كه هه‌موو مانگێك له سه‌رتۆپی قه‌یرانی كۆچبه‌رانی ساڵی 2015 په‌ڕینه‌وه له توركیا.
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی له‌پشت وه‌ستاندنی پەڕینەوەی کۆچبەران له‌ساڵی ئاینده، بریتییه له گه‌یشتنی هه‌ردوولا به رێككه‌وتنێك: توركیا رازی بووه به‌وه‌ی كۆچبه‌ران بهێلێته‌وه كه نه‌گه‌نه یۆنان له‌به‌رامبه‌ر پاره‌ی زیاتر و هاوكاری تری یه‌كێتی ئه‌وروپا. هه‌رچه‌نده كۆتایی هێنانی ئه‌م رێكه‌وتنه زیان به توركیا ده‌گه‌یه‌نێت به‌ڵام بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی رێگریكردنی له ده‌ركردنی له ناتۆ، ئه‌ردۆگان بڕیاریداوه كه خۆی به‌هه‌ق بزانێت له‌مه‌دا. له هه‌مانكاتدا، یه‌كێتی ئه‌وروپا شكستیهێنا له چاكسازی یاسای په‌نابه‌ران له‌ساڵی 2015 و كه‌وته ناو قه‌یرانێكی تره‌وه.
هه‌تا زۆرترین ھەڕەشە كه ئه‌ردۆگان وه‌ڵامی پێدەداتەوە بۆ ده‌ركردنی له‌ناتۆ، دروستكردن یان بنیاتنانی چه‌كی ئه‌تۆمی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی. ئه‌و به‌دڵنیایی ئه‌وه‌ی ئه‌وێت. خۆرئاوا ده‌ڵێت كه توركیا "نا‌توانیت ھەتبێت". ئه‌ردۆگانیش به هاواره‌وه له ئۆكتۆبه‌ر-ی رابردوودا وتی:"ئەمە، ناتوانم قبوڵبكهم".
گه‌ڕانه‌وه بۆ چه‌كی ئه‌تۆمی یه‌كێكه له‌و به‌ربڵاوترین گرفته ترسناكه‌كان له جیهاندا هه‌یه. یه‌ك لهرێكهوتنهكانی كۆنترۆڵكردنی ئه‌م چه‌كه له‌نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و روسیا (ده‌رباره‌ی مووشه‌كه ئه‌تۆمییه‌كان مامناوه‌ند ھاوێژەکان) له‌م دواییه شكستی هێنا. تاكه شتێك كه ماوه‌ته‌وه (بهستارتی نوێ ناسراوه) ده‌شێت به ئاراسته‌ی پشتگوێخستن بڕوات له‌ساڵی 2021. یان له مانگی ئاداری داهاتوو په‌یمانی رێگری بڵاوه‌پێكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی بگه‌رێته‌وە، كه به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر بێدانپانان دەرەکەوێت. له كۆریای باكوره‌وه تا ئیران، كه‌سایه‌تییه هه‌ڵه‌كان هەیانە یان ھەوڵدەدەن ده‌ستگیریان بێت ئه‌م چه‌كه خراپه.
بۆمبی توركیا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌بێته كاره‌سات له‌كاتێكدا به‌دڵنیایی تا راده‌یه‌ك هه‌وڵی پێشبڕكێی چنکگەوتنی چه‌ك ده‌دات. نه‌ك ئیران به‌ڵكو عه‌ره‌بستانی سعودیش په‌یوه‌ندی به ئیسرائیله‌وه ده‌كات بۆ دهستکەوتنی چه‌كی ئه‌تۆمی. تێكترژانی سه‌ر نه‌خشه‌ی ململانێكان كه له ئه‌وروپا سه‌ریهه‌ڵدا له 1914 ئاسان ده‌ركه‌وت، ئه‌مه وه‌سفی هێزی شه‌رو ئاشتییه.
ناتۆ ناتوانێت رێگه بدات ئه‌مه رووبدات. به‌دڵنیایی، ناتوانرێت به سانایی و ساده‌یی كاریگه‌ره سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام بێ‌نرخ وه‌رگیرێت كه له هاوپه‌یمانییه‌كانی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه. پێویستە پلانێك دارێژرێت بۆ سیناریۆ نوێ و ترسناكه‌كانی توركیا. و پێویسته ئه‌مریكا له ئێستا چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی بگوازێته‌وه له توركیا له بنكه‌ی ئهنچرلیكهوه بۆ ئه‌وروپا. ئه‌مه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات به‌ڵام هه‌نگاوێكی پێویستی سه‌ره‌تاییه له دوای ئه‌م سه‌ركێشی و عینادییه‌وه.
*ئه‌ندیاس كلۆس: ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی بلومبێرگ. پێشتریش سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری گلۆباڵ هاندلسبلات و نووسه‌ری گۆڤاری ئیكۆنۆمیست
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست (5ی دیسێمبه‌ری 2019)