فەرەنسا لە نێوان سیکولاریزم و ئیسلامی سیاسی دا

زانا تۆفیق بەگ

لە دوای ڕوداوی (یانزەی سێپتێمبەرەوە)    بیرۆکەی بە ئیسلامیکردنی خۆرئاوا لەلایەن بزاوتە ئیسلامیە ڕادیکاڵەکانەوە ڕووی لە پاشەکشە کرد بەتایبەتی لە دوای ئەوەی هە ندێ لە نووسەرانی دژە فێندەمێنتالیزمی عەرەبی و هە ندێ لە نووسەرانی خۆرئاوا بەشێوەیەکی بوێرانەو  زانستیانە هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی ئەو بیرۆکەیاندا نمونەیان وەکو  (هاشم ساڵح) گەورە ڕوناکبیری فەرەنسی بە ڕەگەز سوری و کۆمەلی نوخبەی تری ئەوروپی بەتایبەتی فەرەنسێکان.

 

دروشمەکانی ئیسلامیە توندڕەوەکان بەتایبەتی ئیسلامیە فەڕەنسێکانی بە ڕەگەز عەرەب و ئاسیاوێکان ئەوەی کە دەیان وت دە بێ خۆرئاوا لە (جاهیلیەتدا) ڕزگاری بێت، ئەمە دیدی زۆربەی ڕادیکاڵەکانی جیهانی ئیسلامی بوون بەتایبەتی ئەوانەی کە هە میشە دەقە پیرۆزەکانیان وەکو بەڵگە دە هێنایەوە بۆ سەلماندنی کارە تیرورستێکانی ڕووداوەکانی فەرەنساو بەتایبەتی جەنگی عێراق و ئەمریکاو جەنگی ئەفغانستان . بەمجۆرە کەوتنە بەرنامە  داڕژتن لەڕێگای کۆمەڵی گروپ و دەستە و ڕێکخراوەکانی ڕەوتی دینی لە ئەورپا دا  کاریان بۆ تەکفیرکردن و بەشەیتانی کردنی کۆمەڵگای ئەوروپی دە کرد لە ڕیگای کۆمەڵی دەق و نوسراوی دینی وە، لە هە موویان پەڕگیرترو توندڕەوانەتر بریتی بوو لە  مانفێستەکەی (سەید قوتب) لە ژێر ناوی (المعالم فی طریق). 

 

دیارە ئەم پەرتوکە وەرگێڕاوەتە سەر چەندین زمان لەوانە زمانی (فەرەنسی و ئینگلیزی و ڕوسی و عبری)  کاریگەریەکی یەکجار گەورەی لەسەر کۆمەڵگای ئیسلامی لە فەرەنساو ئەوروپا  داناوە چونکە ناوەڕۆکی ئەم پەڕوتوکە باس لەجاهیلیەتی خۆرئاوا دەکات ، بەوە تاوانباریان دەکات بە دەستدرێژی کردن  بۆسەر دەسەڵاتی حاکمیەتی یەزدان   لەلایەن مرۆڤی سەر زەوی  بە کۆمەڵی یاسای زەمینی  دەبێت ئوممەی ئیسلامی لە  هەر شوێنکی ئەم دنیایەدا بوونیان هەبێت دەست بکەن  بەگەڕانەوەی ئەو دەسەڵاتە بۆ یەزدان ئەمە کورتکراوەی دیدی   بزاوتە جیهادێکانە  بەرامبەر بە کۆمەڵگاو کەلتوری  فەرەنسی و ئەوروپا.

 

لەسەر ئەم  میتودە بنچینەیە ئیسلامیە ڕادێکاڵەکان دەیانویست سود  لەو بیئە  ئازادەی خۆرئاوا  ببین بتوان لە فەراغی نەبونی سانسۆری سیاسی لە  وڵاتانی ئەوروپاو بەتایبەتی فەڕەنسا کە ڕەوەندی ئیسلامی بە شێوەیەکی فراوان و ڕێژەیەکی زۆر بوونیان هەیە وە    تاروماری کەلتوری مرۆڤدۆستی و  یاسا مەدەنێکانی  کۆمەڵگای ئەوروپی و فەڕەنسی بکەن  کە خۆی لە تێزی سیکولازمدا دە بینێتەوە لە بنەڕە تەوە هەڵی تەکێنن.

 

یەکێك لەو پرسیارە  گرنگ و ڕوگیرانە ی کە ڕوبەڕوی بزاوتە ئیسلامیە ڕادیکاڵەکانی ئەوروپا دەبێتەوە  ئەوەیە  بۆچی ئەم  جیهادە لە وڵاتانی خۆیانەوە دەستپێناکەن چونکە بەپیێ ئەو دەق و نوسراوانە بێت کە بزاوتە جیهادێکان ، کۆمەڵگای ئەوروپی پێ تەکفیر دەکەن  پێان دەڵێن کۆمەڵگای گومڕاو مورتەد و جاهیل هەمان  ئەو تاوانانە بەسەر کۆمەڵگا ئیسلامێکاندا جێبەجێ  دەبێت چونکە  هەمان ئەو یاسا بەرکارانەن  کە لە کۆمەڵگای ئیسلامدا جێبەجێ دەکرێ هەمان ئەو دەقانەن کە لە دەوڵەتێکی سیکولاردا پراکتیزە دە کرێت . چونکە بەپێ لێکدانەوە تێڕوانینی بزاوتە ئیسلامێکان بێت. هە موو حاکمێکی زەمینی بەشدارە لەو تاوانەی بەرامبەر بە یەزدانکراوە بەشێکی زۆری دەسەڵاتی یەزدان لەسەر زەمین لە ڕێگا دەقە نا ئیسلامێکانەوە  لە حاکمیەتی یەزدانیان  سەندۆتەوە  دراوە بە مرۆڤ وە لە ڕێگای کۆمەڵی میکانیزمی دژە دین جێبەجێ دەکرێت . بۆ گەڕانەوەی ئەو دەسەڵاتە  بۆ یەزدان بە هەر شێوەیەك  بێ پێویستە موجاهیدەکان   شەڕی ئەو مرۆڤ و سیستەمانە بکەن کە پاڵنەری کەم کردنەوەی حاکمیەتی یەزدان بوون . وە جارێکی تر  بۆ سەرلە نوێ داڕشتنەوەی کۆمەڵگای ئیسلامی باڵادەست بە پڕۆژەیەکی ئیسلامیانەی جیهادی ئسوڵی لە ناو هە موو کایەکانی ژیاندا. 

 

بەشێك لە  هۆکاری دروستبوونی ئەم کێشانەی کە لە فەڕەنساو کێشوری ئەوروپادا ڕووئەدەن برتیە لەو  لە ئاسانکاریانەی کە لە یاسای پەنابەرانی ئەوروپا بۆ ئورگانیزەکردنی ڕەوت و پلاتفوڕە دینێکان  دەستە بەرە، جگە لە کردنەوەی ژمارەیەکی بێشوماری مزگەوت لە فەرەنساو ئەوروپادا وە لایەنێکی تری ئەو بۆشاییە  ڕوحیە کە لەناو کۆمەڵگای ئەوروپی دا بوونی هەیە  ،  بزاوتە ئوسوڵێکان  شێلگیرانە  توانیویانە سودی لێوەربگرن ئەوەش بەهۆی کەمی زانیاری  و سادەی تاکی ئەوروپی لەسەر ستراکچەری دینی ئیسلام و. وە زۆر خێرا ئاوێتە بوونی کەلتورەکانی ترلە ناو کەلتوری ئەوروپی دا .  هاوکات هەوڵدان بۆ تێکەڵبوونی ڕەنگەکانی پێستی مرۆڤ بەبێ جیاوازی ئەتنیکی و عرقی دینی ئەمانە هۆکارگەلێکی زۆرن لە ئەمڕودا کە ئەوروپێکان نەزانن بەشێکیان کێن ،هاوکات مەحف بوونەوەی ئەو شارستانێتیە گەورەی لە دوای پۆست مۆدرێنەوە   بەدەستیان هێنا بوو. لێرەدا وەکو لەسەرەوە ئاماژەم بە ڕوڵی ڕوناکبیران و نوسەرانی بەشێکی خۆرئاوا دا یەکێك لەو نوسەرە گەورانە بریتیە لە (ڤاڵاجی) ڕۆمانوسی ئیتاڵی  بە دەنگێکی زوڵاڵ زۆر بە ڕونی و ئاشکرا دە ڵێت ئەوروپا  هاوکاری   دوژمنەکانی ئەکات بۆ ئەوەی  نوڕم و بەها بەرزەکانی خۆی سوك بکات بە هێنانی ئەم لێشاوەی پەناهەندەی ئیسلامی کە کار لەسەر ڕق و تۆڵەو بۆغزاندن دە کەن دەلێت نزیك یان درەنگ ئەوروپا دە بێتە کۆلۆنێیەکی ئیسلامی دیارە ئەمە ئەو مەترسیە ڕاستەقینەیە کە بەشێکی زۆری نوسەرانی ئەوروپی درکیان پێکردوە هەندێکیان بەئاشکرا بێ پەردە دەڵێن ئێمە بۆچی ڕێز لە کەسێك بگرین کە هیج ڕێزێکمان  لێناگرێ یان ڕوحمان تیرۆر دەکەن، مانای چیە بەها بۆ کەلتوریك دابنێن کە لە کاتێکدا ئەوان دین و ترادیسوێنی کەلتور و ژیانی ئێمە بە سوك سەیر دەکەن، وە هە ندێکی تریان دەڵێن بابەتی ڕیفورم لە ناو فکرو میتۆدی ئیسلامدا وەکو وڕێنەیەکی بێ ئەعقلی وایە چونکە بابەتی فێربوون  و پرسیار کردن و بیرکردنەوە تێدا کوژراوە بۆیە هەر هە نگاوێک بە ئاڕاستەی پێکەوە ژیان لە ناو کۆمەڵگایەکی سیکولایزمدا ئەستەمە بنرێت چۆنکە ناتوانرێ  مۆدیلێکی  فرە دینداری عەقلانی لەگەڵ ڕەوتە ئیسلامیە ئوسوڵێکاندا بگوزەرێنی .  بەشێکی تری ئەوروپێکان  دەڵێن چۆن دەتوانی سەوداو مامەڵە لەگەڵ عەقڵێکدا بکەیت کە پێی وایە خاوەنی ڕاستیەکی ڕەهایە  دەبێت هەرچی هەیە لەسەر خواستی ئەوان بێت ئەگەر جیاوازتر  بیربکەیتەوە لەسەر خاکی خۆت ئامادەیە سەرت لە لاشە جیابکاتەوە.

 

بەداخەوە ئەم شێوازە کاریگەریەکی نەرێنی زۆر خراپی لەسەر هەموو ئاستەکانی  کۆمەڵگای ئەوروپی لە بەرامبەر ئەو خەڵکانەی تریش کە سیکولارن بەڵام  ڕۆژهەڵاتین بەجێ هێشتوە ، دۆخێکی وای دروستکردوە کە جارێکی تر کۆمەڵگای ئەوروپی دەیانەوێت فۆڕمەلەی ژیانی پێکەوەیی بکەنەوە لەگەڵ کەلتورە جیاوازەکاندا بە تایبەتی کەلتوری ئیسلامی دا. وە شێوازی  بیرکردنەوەی تاك لە ئەوروپادا بەرەو ئاڕاستەی ڕاستڕەوی هەنگاو دەنێت  ئەم جۆرە ئایدیانە  لە بەرامبەر خەڵکی بیانی  بەشێوەیەکی نەرێنی گوڕانکاری بەسەردا هاتووە بەتایبەتی لە دوای ڕووداوەکانی ئەم چەندڕۆژەی فەڕەنسا ئیتر چیتر ناتوانی   هیچ بەرگریەکی ئەرێنی بکەیت وە بتوانیت میتودە دێنێکان هاوتەریب بکەیت بە  مرۆڤدوستی لە ئێستادا.   


31/10/2020



وتارەکانی تری نوسەر