تێبگە ئینجا پیاو بە

سۆما خالید

هەرکات تێگەیشتیت، کە بویتە هاوڕێی هەر ئافرەتێک، بڕیار نیە لەگەڵی بڕۆیتە نێو جێگا کە خۆشەویستت  نیە، بۆ وەڵامی سەلامێکیش مەرج نیە بیر لە شوێنێکی چۆڵ بکەیتەوە، پێویستە پیاو بیت نەک نێر. هەمیشە دەبێت شانەکانت پێشکەشی ئافرەتێک بکەیت نەک هێزی بازوت، دەبێت بە قسە و کردار دڵی یەک ئافرەت خۆش بکەیت و تەنها بۆ یەک ئافرەت بیت، خانمێک پیاوێکی دەوێت پشتی پێ ببەستێت و گرینگی پێبدرێت.

 

هەوڵ بدە عەشقەکەت بەرامبەری پاک بێت، چونکە کە ڕێگەت پێ دەدات ماچی بکەیت دەبێت بەعەشقەوە چاوەکانی ماچ بکەیت ،نەک بە هەوەسەوە لێوەکانی، ئەو پیاوە ئاقڵترین پیاوە کە دڵی ژن پڕ و لێوان لێو لە عشق بکات، هەروەها عەشقی خۆت بۆ یەک کچ بسەلمێنیت، نەک چەن کچێک. پاشان دڵ کاروانسەرا نیە، ژن  هەستیارە و ئەشکێت. تێبگە تەنیا ڕووتی لەشی خانمێک و درزی سنگی نەبینیت و هەموو ئیحساس و شعورت لە لای کوێر و ڵاڵ نەبیت، ئەگینا جیاوازیت چییە لەگەڵ نابینا؟ کە ئەمانە تێگەیشتیت و جوانیت نواند ئەوکات ئەتوانی بەخۆت بەڵێی پیاو.


چونکە ئێمەی ئافرەت هەر کاتێک زانیمان هۆکاری مانەوەی پیاو لەگەڵمان جەستەمان بو و هەستمان کرد ئێمەی بۆ جەستە و لەزەت دەوێت، ئەوە لەجیاتی خۆش ویستن ڕقمان لێی دەبێتەوە و بەهیچ شتێکەوە نامانەوێت، هەر کاتێک ئێوە ئێمە ئافرەتان لەبەر ڕەفتارەکانمان و خۆش ویستن ویست، دەکرێت ئێوەی پیاوانمان بوێت.


هەر وەک چۆن  توانا ئەمین ئاماژەی پێداوە و دەلێت،  "سێکس پلەی بەرزی خۆشەویستی نیە ، پلە نزمەکەیەتی"


19/06/2020



وتارەکانی تری نوسەر