هەندێک کات دیمەنی ناشرینی دایک و باوکان بەرامبەر منداڵەکانیان دەبینیت، بەلاتەوە سەیرە کە ناوی دایک و باوکیان پێوەلکاوە چونکە هەڵسوکەوتیان نامرۆڤانەیە، مەرجیش نیە ئەوەێ منداڵی هەبێت نمونە بێت لەشێوازی پەروەردەکردن، کاتێک نازیان پێنادەیت هەوڵیش مەدە ئازاریان بدەیت ئەوان پاک و جوانن، ئەوان ئاوێنەی ئێوەن چۆن رەفتاریان لەگەڵ بکەیت وا پیشانت دەدرێتەوە بۆیە دواتر گلەیان لێی مەکەن گەر نایانتوانی ئەرکی ماندوو بون و باشیەکانت بدەنەوە. هەر وەک چۆن دەوترێت چی بچێنیت ئەوە دەدوریتەوە.
پێویستە دایک و باوکان ئاگاداری رەفتارەکانیان بن بەرامبەر منداڵەکانیان، واتە نابێت روداوێک یان ماندووبونی کاری ڕۆژانەیان وا بکات ببێتە هۆی تۆرەبونیان و هاوار کردن بەسەر منداڵەکانیان و دەستبەجێی لەسەر ئەوان خالی بکەنەوە، گەر بەمشێوەیەش بو دەبێت داوای لێبوردنیان لێبکرێت و بۆیان روون بکرێتەوە. جگە لەوەش زۆر جار، گاڵتەپێکردن، ریسواکردن و گوێ پێنەدانیش کاریگەری نەرینی لەسەر دەروونیان بەجێی دەهێلرێت و خۆیان لەکۆمەڵگادا بەکەمی دەبینن و زیانیان پێی دەگەیەنرێت.
وە مەرجیش نیە هەمو کات ئەو گرژی و ئاڵوزیەی لەنێوان دایکان و باوکان و منداڵەکانیان روودەدات ئەوان لەسەر حەق و ماف بن، تەنانەت گەر منداڵەکە تەمەنی سێ ساڵیش بێت ئەگەری هەیە لەم رووە زیانی پێی بگەیەنرێت. بۆیە پێویستە شارەزایمان لەداوای لێبوردن بەرامبەر منداڵەکانمان هەبێت و بتوانین تۆرەیی و رەق و کینەکانمان کونتروڵ بکەین تا نەبێتە هۆی ئەوی ئەوانیش هەمان رەفتار و خراپتر لەوانیش دووباره بکەنەوە، هەرچەندە بەرودای سروشتی ناسراوە.
پاشان هەوڵ بدرێت لەو بارەیەوە شارەزای پەیدا بکەن و هەنگاوی دروست پەیڕەو بکەن، هەڵەکانی خۆتان بزانن و دانی پێیدا بنێن کە بەهوکاری کار کردن و فشاری ئابوری و تایبەت بەژیان دروستبوە ئەوەش بارودۆخی زۆرینەی مرۆڤەکانن کە بونەتە هۆی ترس و نیگەرانی و دڵەراوکی. بە وریاییەوە مامەڵە بکەن و هەمو ئەمانەی سەرەوە کە باس کراوە لەسەر منداڵەکانتان بەتاڵ مەکەنەوە، لەو دۆخەدا ژینگەکە جێی بهێلن یان پێیان بلێن هەڵەمان کردوە و پەشیمانین و مەهێلن درێژە بکێشێت و زوو هەستی پێی بکەن، لەوە دڵنیاببنەوە کە بەو کارە هیچ لەئێوە کەم نابێتەوە و رێز و خۆشەویستیتان لەبەرچاویان کەم نابێتەوە و ئەو کات لەیەک تێگەیشتن لەنێوانتان دروست دەبێت. بۆ نمونە (بلێن ببورن هاوارم بەسەرما کردوی و دەزانم هەڵەی تۆ نەبووە، من خۆم لەشوێنیتر تۆرەبوم).
لەگەڵ ئەوەشدا خۆتان کونتروڵ بکەن، هەوڵبدەن ماڵەوە جێی بهێلن و هەناسەیەک هەڵبکێشن تا دۆختان جێگر دەبێت، یان لەژورێکی تەنیا دابنیشێن تا باش دەبن. لەبەر ئەوەی منداڵەکانتان لە هەڵسوکەوتی باش و خراپ تێدەگەن.