بە دەولەتداری كردنی پرسەكان

د. سەردار موسی شەریف

خوێندنەوەی گورانكاری یەكانی مەیدانی سیاسی ھەرێم و ھەلسوكەوتی ‎ئەكتەرەكانی ناو مەیدانی سیاسی، پێویستی یان بە كودەنگی یەكی سیاسی لایەنەكان لە سەر كومەلێك پرسی ستراتێژیك ھەیە. گورانكاری یەكان  ئەوەمان لە سەر فەرز دەكات، لە ژینگەی " فەوزاوی" سیاسی و راگەیاندنی ھەرێمی كوردستان بێنە دەر، و حزبە سیاسی یەكان، وەكو كاراكتەری دەوڵەتدار، دەبێت واز لە " سیاسەتكردن لە ئاستی  نزمی كولانەكان" بێنن. شتێكی شاراوە نییە لە گەمەی سیاسی نێوان لایەنەكان ھەست بە بێزاری یەكی  گشتگیر دەكرێت. ‎لە فەزای گشتی ھەرێم كە ئێستا ئێمە لە شەری دەستەیەخەداین لە گەلی، كوی گشتی پرسەكان لە ھەرێمی كوردستان گرێدراوە بە ناتەندروستی ئیداری و ئابوری كە لە ھەرێم بونی ھەیە.‎ لێرەش ئەوەی راستی بێت، ھەمو تیرەكان ئاراستەی " پارتی" كراون. ئەمەش ناھەقی یەكی سیاسی و كومەلایەتی یە، كە دەبێت پێنوس بەدەستەكان دورەپەرێز بن لەم ھەلسوكەوتە. ئەمە بەرگریكردن لە پارتی نییە، پارتی بەش بە حالی خوی، ووەتەبێژ و مەكتەبی سیاسی و ھتدی ھەیە كە بتوانن بەرگری لە خویانبكەن. بەلام وێنەكردنی ئەو فەزای گشتی سیاسی و كومەلایەتی ھەرێمە، كە باسی لێوەدەكەین، پێویستی بە ھێوربونەوە ھەیە لە پێناو بەرژەوەندی كیانی ھەرێمی كوردستان. پەیوەندیدار بەم پرسە، لایەنەكانی دیكەی گورەپانی سیاسی ھیچ كامیان ناتوانن خویان لە كوی گشتی ئەو پرسانەی كە ئێستا ھەرێم شەری دەستەو یەخە لەگەلی دكات، شانخالی بكەن.‎ كەو واتە، لە روی لوژیكی یەوە، كوی گشتی حزبەكان ھاوبەشن،‎ دەبێت رەخنەش لە كوی گشتی حزبەكان بگیرێت. ھاوكات، ‎كولتوری سیاسی و راگەیاندنی كوردستان، چونكە میدیای بێ لایەن و سەربەخوی نییە، بێ وژدانییەكی گەورەی پێوە دیارە. زوربەشی بە سودوەرگرتن لە ژینگەی سەردەمی دیموكراسی و كرانەوەی جیھان،  ئەوەی لە سەر زمانی راگەیاندنی سیاسی پێی دەگوترێت " ئینفوگەنداInfoGanda" یەك پێوەیان دەیارە. ئەم فورمە‎ی راگەیاندن خوی لە نێوان پروپاگەندا و شێواندنی راستی یەكان جێگیر دەكات وكردوتەوە.‎ ئەم فورمەی راگەیاندن، نەك سودێكی بو پێشكەوتنی كومەلگا نییە، بەلكوش، كومەلگایەكی مەترسیدار ئاوەدان دەكات لە ھەمو رویەكەوە. ئەم شێوازی راگەیاندنە لە ھەرێم گرینگە لە ‎فورم و قالبی بەرتەسكی خوی بێتە دەر، و دورەپەرێز بێتت لە شرۆڤە یەكلایەنانە‎‎. ‎لەو باوەردام راگەیاندنەكانی كوردستان ھیچ كامیان بێ لاین نین، بەلكو لەپشت ھەر دامەزراوەیەكی راگەیاندن، خاوەن بیر و ھزرێكی سیاسی، ئابوری و كومەلایەتی بونی ھەیە.


بویە، گرێدراو بە بابەتی سەرەوە، ‎‎ ئەگەر راگەیاندنێكی بوێری كوردستانی لە ئارا دا بونی ھەبێت، زور زەرورە‎‎ لە پێناو سومعەی خویان، پێكەوە دانیشتنێكی یان ھەبێت، و وەرەقەیەكی " میپاقی راگەیاندن" ڤاژو بكەن، لە پێناو دارشتن و رێكەوتن، یەكەم، لە سەر ھەندێك پرینسیپی راگەیاندنی نیشتیمانی، دوویەم، لە پێناو دروستكردنی ژینگەیەكی تەندروستی راگەیاندن، كە ببێتە ھوكاری دروستكردنی پردی متمانە لە نێوان دەسەڵات-راگەیاندن- ھاوڵاتی، سێیەم، ھەولدان لە پێنناو دەركەوتن لەو فەزای ناتەندروستە. پێنگاوێكی وەھا، پێگەیەكی بەھێز بو راگەیاندنیش دروست دەكەت. ئەگەر لەم رویەوە بە ھەلە ھاتبم ناو بازارەكە، ئەوا بێ شك داوای لێبوردون لە راگایەندنی ھەرێم‎ دەكەم. ‎


بە بازدان لە سەر پرسی ئاماژە پێكراو لە سەرەوە، پرسی پەیوەندی یەكانی ھەرێم- بغداد، ‎پێویستی بە پێداچونەوەی جدی ھەیە لە لایەن بەرپرسانی حكومی و حزبی ھەرێم. ھیچ كاتێك وەكو ئەمرۆ زیاتر پێویستیمان بەم بابەتە نییە لە پێناو جێگیركردنی " ئەمرۆكە لە بەرامبەر رابوردوو" وەكو بیرمەندی سیاسی كێنێت والتز ئاماژە پێدەكات. واتە، دەبێێت رابوردومان سەرمەقش بێت بو ئەمرۆكە، كە ‎كورد كەمی ھێناوە لە بونی مێژوی وەكو فێرگەیەك‎. كێنێت والتز ،  تایبەت بە پرسی گرێدراو بە "یەكرێزی ناوخوی" و رەنگدانەوەی لە سەر پێگەی دەوڵەت و نەتەوە لە سیاسەی جیھانی ئاماژە بەوە دەكات‎ كە "  ھێزی وڵاتێك پەیوەندی یەكی جدی ھەیە بە روحی خەلكەكەیەوە". مەبەستی ناوبراو لەم بوچونە ئەوەیە كە ھێزی ئابوری و لەشكەری وڵاتێك ھیچ كاتێك ناتوانێت بە سەر ئیرادەی نەتەوەیك دا زال بێتەوە. لەم كاتەدا ئەمە چمان پێ دەلێت‎؟ ئەوەی راستی بێت، كێبەركێ ناتەندروستی حزبە سیاسی یەكانی كوردستان، ‎كاریگەری یەكی گەورەی كردوتە سەر پرسی ئینتیمای نەتەوەی لە لای كورد لە ھەرێمی كوردستان. یەككێك لەو فاكتەرانی كە بوتە ھوكاری دابەزینی ئەم پرسە، بێ شك ‎ بابەتی حوكمرانی و ھەڵسوكەوتكردن لە گەر پرسەكانی " ئابوری" وڵاتەوە ھەیە. بێجگە لەمە، بەشێكی زوری ھێزە سیاسی یەكان‎ ھەتا ئێستاش كەمیان ھێناوە لە‎ فاكتەرێكی گرینگی كولتوری سیاسی‎، كە ئەویش‎‎ " دابینكردنی ئاشتی یەكی درێژخایەن" ە لە ژینگەی سیاسی دوای قەیرانەكان. ‎بوچی ئەمە گرینگە؟ و بوچی گرینگە ئاماژە بەم پرسە بێتە كردن، چونكە دابەزاندنی ئاستی سیاسەت و بەرپرسیارەتی و بێ شەخسیەتكردنی سیمبول و حزبەكان ‎بەشێك نییە لە كێبەركێی " كایەی ھێز" لە چوارچێوەی ئئەوەی پێدەگوترێت دابینكردنی ئاشتی درێژخایەن. لێرە ئەوەی تەماشاگەرە، ھاوڵاتی یە. لایەن سیاسی یەكان پێویستی یان بەوە ھەیە كە ‎مێژوو بو مێژونوسان لە دامەزراوە زانستی و ئاكادەمی یەكان بەجێ بێلین . لەیەنە سیاسی یەكانی ھەرێم ‎بونەتە ھوكاری ئەوەی كە نەك تەنیا یەكرێزی كورد لە ھەرێمی كوردستان دروستت نەبێت، ‎بەشێكی زوری ئەم پرسە، پەیوەندی بە ھەلسوكەوتی ناتەندروستی حكومرانی یەوە ھەیە، لە ھەمان كاتیش لایەنەكان پالنەریشن بو ئەوەی خەلك، ھیوایەتخواز بێت بغداد بگەرێتەوە بو كوردستان‎. ‎ھەر لایەنێك ‎بەشی خوی لەم فەوزایە بەر دەكەوێت. ھەلسوكەوتی راگەیاندن لە ئاستی بەرپرسیارەتی زور گرینگە، چونكە راگەیاندن ئەو پەنجەرەیە كە كومەڵگا، جیھانی دەوروبەری خوی تێیایدا دەبینێت.  ‎ئەوەی من تێبینم كردوتەوە، لەم ماوەیە، لە گەمەی سیاسی ناوخوی ھەرێم، ‎‎حزبەكانی ھەرێم راكێشاون بو ناو گەمەیەكی سیاسی ئاست نزم. گەمەیەك كە لایەنەكان‎ بێ ئەوەی ‎ خوێندنەوەی ووردو و پێویستیان شیكردنەوەی لایەنە شاراوەكانی گەمەیەكی میدیای وەھا ئاست‎ نزم، كردبێت. حزبەكان ھەر ھەمویان ئێستا بونەتە قوربانی، و ئەوەی مەبەرستی دارێژەرانی ستراتێژی یەكی وەھا بوو، ھاتە ئارا، چونكە ھەردوو حزبە گەورەی ھەرێم ھەم لێدران، و ھەمیش لە ھەوڵەكانی یان بو ناشیرینكردن، ھەتا رادەیكی باش، سەركەوتنیان ھێناوە.‎


لە پێناو دەرچون لە گەمەی میدیای و ھەروەھاش بەرپرسیاركردنی " راگەیاندنی ھەرێم" و " لایەنە سیاسی یەكان" كومەلێك دەستەواژی باوی  خاوەن سروشتی " تەخیونكردن" بە شێێوەیەكی زەق، بەكار دەھێنرێن. ئەم جورە دەستەواژانە گرینگیش لە پەیوەندی‎ كومەلایەتی ھەرێم. بویە، ‎پێویستیان بە دارشتنی " چوارچێوەیەك" یاسایی ھەیە، كە ‎ئارمانجی سەرەكی، یەكەم، ‎كونترولی ھەلسوكەوتی لایەنە سیاسی بكات، دوویەم، رێگری ‎لە تەخوینكردن بكات، سێیەم، ئاشتی یەكی درێژخایەن مسوگەر بكات‎،  چوارەم، كەسایەتی لایەنە سیاسی یەكان بپارێزێت ‎لە دەستدرێژی. بویە، گریگە لە پێناو ئەم پرسە ئاو بە ھەمو ئاگرێكدا بكرێت كە ئێستا لایەنە سیاسی یەكان ھەر یەكەوە بە شێوەیەكك ئەوی دیكە پێی دەسوتێنێت‎ و قولبونی لێكترازانی كومەڵایەتی بەرفرواندەكەن. ئەم پرسانە چین كە پێویستی یان بە ‎ " نەتەوەیكردن و كودەنگی گشتی" ھەیە؟ یەكەم، پێناسەی یاسایی "بەرژەوەندی نەتەوەی، دوویەم، ‎‎پێناسەكردنی ئاسایشی نەتەوەی، سێیەم، خیانەتی نیشتیمانی، كە ھەرسێكیشیان پێویستە ھەمو ئەو فاكتەر و دەستەواژانە لە خوبگرێت، كە "سروشتی تەخوینكردن"ی پێوە دیارە.  ھەر سێ فاكتەری ئاماژە پێكراو راگەیاندنی ھەرێم و لایەنە سیاسی یەكان مەجبور بكات دورەپەرێز بن لە بەكار ھێنانی دەستەواژەی ناتەندروست، كە‎ ئێستا  لە " فەوزای" ‎ كایەی سیاسی - كومەلایەتی دا باوە.. ‎بویە ناكرێت لە رەوانگەیەكی بەرژەوەندی گشتی یەوە چاوپوشی لەم پرسانە بكەین‎. ناشكرێت ئێمە ھەر یەكمان لە لای خویەوە شیكردنەوە بو ئەو پرسانەی لە سەروە ئاماژە پێكراون، بكەین. حزبە سیاسی یەكان، دەبێت پێكەوە دەستپێشخەر بن بو كوتایی ھێنان بەم پرسە گرینگانە. 


تایبەت بە پرسە ناكوكەكانی بغداد-ھەولێر، لە بابەتێك دا ئاماژەم بەوە كردوتەوە، كە ھێزەكانی ئوپوزیسیون دەبێت تەواوكەری حكومەتی ھەرێم بن لە بغداد، لە پێناو ‎چارەسەركردنی پرسەكان.‎ من راوێژكار یانیش بەرگری كاری ئوپوزیسیون نیم. ئەوان باشتر لە من بەرژەوەندی یەكانی خویان دەتواننن پێناسە بكەن. ئەوی من، زورتر رەوانگەیەكی یەكرێزی سیاسی یە.‎ بە لە بەر چاوگرتنی دەستور وەكو بنەمای كاركردن و رێكەوتن لە نێوان ھەرێم-بغداد، تەجروبەی سیاسی ھەرێم  لە گەل بغداد لە ماوەی ئەم 17 سالە، بو ھەمو كەسێك ئیسباتی كردوتەوە، بغداد ویستی رێزگرتنی لە دەستور نییە. ئەمە چ خواستی لایەنە سیاسی یەكانی عێراقی عرۆبە بێت، یانیش گوشارەكانی دەوڵەتانی جیرانی  عێراق بن كە بە مافەكانی كورد لە عێراق توشی قەلسەبونێكی گەورە بونەتەوە و ھاوشانی بغداد خەبات دەكەن لە پێناو لاوازكردن و لەناو بردنی ھەرێمی كوردستان. ئەم وێنەیە‎ خوی بە سەر ھەرێم دا فەرز دەكات، لەپێناو " راگرتنی بالانسی ھێز" و " راگرتنی بالانسی پەیوەندی" لە نێوان ھەرێم و عێراق لە لایەك، و لایەنە سیاسی یەكانی كوردستان و لایەنە عێراقی یەكان لە لایەكی دیكەوە.  بونمونە ، كوی گشتی ئەو  رێكەوتنانەی لە دوای سالی 2012 یەوە لە بواری نەوت و بودجە لە نێوان بغداد و ھەولێر واژوكراون، بێجگە لەوەی ‎ھەرێمی مولزەم كردوتەوە بە رادەستكردنی بەشێكی نەوتی خوی بو عێراق‎، لە پێناو دابینكردنی بودجەی سیادی عێراق، لە ھەمان كاتیش بغدادی مولزەم كردوتەوە بە پێدانی بەشە بودجەی ھەرێم، ‎بە گوێرەی دەستور لە 17%. كە ئەگەر حیساب بكرێت، لە دوای دەرخستنی بودجە سیادی یەكان، بەشە بودجەی ھەرێم بو خوار 6% دادەبەزێت كە ئەمەش پێشلكردنی مافەكانی ھەرێمە، و پێویستی بە كودەنگی كوردی ھەیە.


ھاوكات، پوستە سیاسی و ئیداری یەكانی ‎پشكی كورد لە بغداد ‎‎یەكێك لە ھەرە فاكتەرە نامەرغوبەكانی تێكچونی پێگەی ھەرێم‎ لە بغداد. ئەم پوستانە پرسەنەتەوەی یەكانی كوردی دابەزاندوتەوە بو شەركردن لە پێناو " كورسی" بو چەند كەسێك! دەبێت ئەمە كوتایی پێ بێت. ئەمە‎ بێجگە لەوەی كاریگەری  خراپی كردوتە سەر ژینگەی سیاسی ناوخوی ھەرێم‎، بوتە ھوكارێكیش كە بغداد ‎‎وەكو فاكتەرێكی " دابەش كەو و بەرێوەبەرەوە" لە دژی ھەرێم بو كەمكردنەوە پشك و پێگەی سیاسی-یاسایی ‎ھەرێم لە پوستە ئیداری، سیاسی و ئابوری یەكانی عێراق، عێراقی عروبە، بە شێوەیەكی سەركەوتوانە سودی لێوەربگرێت‎. ئەم ژینگەی كە ‎باسی لێوەدەكرێت‎، خوی ل سەر‎لایەنە سیاسی یەكانی ھەرێم فەرز دەكات، كە ‎خوێندنەوەیەكی نوێ  بو رێكخستنەوەی پەیوەندیەكانی ھەرێم-بغداد بكرێت وەكو دروستكردنی فاكتەرێك بو " بالانسی ھێز". باشترین رێگەش بو ئەم پرسە، واتە یەكلای كردنەوەی پوستەكانی بغداد، لە رێگای ‎رێكەوتنی ناوخوی ھەرێمە، ‎كە ھەر لایەنێكی كوردی پشكی لە بەركەوتەی پوستەكانی بغداد بوی دیاری بكرێت لە ژێر چاودێری دامەزراوەی سەرۆكایەتی ھەرێمی كورستان، كە نیونەری كیانی سیاسی و سەروەی ھەرێمی كوردستانە. واتە، لە كوتایی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان بە نامەیەكی فەرم لیستی پالێوراوەكانی ھەرێم رادەستی بغداد دكات. ‎ پەیرەوكردنی لە ستراتێژی یەكی وەھا، كورد لە ھەمو ‎سەرگێژەیەك رزگار دەكەت، بە تایبەتی‎ لە دوای ھەر ھەلبژاردنێك، لایەنەكان بو دەستەبەركردنی پوستەكان رویانكردوتە‎ بغداد بو دانوستاندن لە سەر كومەلێك پێش كە ھی ھەرێمە وەكو كیانی سیاسی. كە واتە، ئەمە فەرز دەكات، كە سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان، رولی سەرەكی و كوكەرەوەی ھەبێت. ‎ خالێكی گرینگی دیكە ئەوەیە ‎‎كێبەركێ لایەنە كوردەكان‎ ئاوێتەی مەیدانی سیاسی بغداد ناكرێت، بەلكو لە‎ ناو مالی كورد ھەولی ‎چارەسەركدنی دەدرێت‎. ئەمە ستراتێژی "ھاوسەنگی ھێزە"، كە گرینگە ھەرێم پەیرەوی بكات. ‎ئەم ستراتێژی یە ھەرێم دەكاتە خاوەن كیانێكی خاوەن سەروەری سیاسی و ‎پێگەی ھەرێم لە بغداد دوبارە بەھێز دەكات. ئەوی گرینگە لەم بابەتە، ‎مەترسی بونی ڤیتوی لایەنە عێراقی یەكان لە سەر پالێوراوە كوردەكان، كەمتر دەكرێت و بگرەش لادەبرێت. ‎



ئالتەرناتیڤی تەسلیم بون بە بغداد
ھاوڵاتیانی ھەرێمی كوردستان شیاوی ئەوەن باشترین خزمەتیان بو بكرێت. لەم رویەوە لە نێوان سێگوشەی پەیوەندیەكانی ( حكومەت+حزب+ھاولاتی) لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی یەكانی خومان، پێویستیمان بەوە ھەیە لە گەل یەكتر نەك تەنیا راستگو ، بەلكو واقعگەراش بین‎. گرینگترین بەرژەوەندی بریتی یە لە " كیانی ھەرێمی كوردستان".  ‎كاتێك وەكو كورد ئێمە لە ژینگەیەكی ناتەندروستی سیاسی، ئابوری و ئاسایشی روژھەلاتی ناوەراست و عێراق دا دەژین. ئەگەر ھەرێم دەیەوێت كە خوكوشتنێكی سیاسی لە مێژوی خویدا تومار بكات، پێشمان خوشە ھەمو نەفتی خوی رادەستی بغداد بكات، ئەویش لە ‎پێناو دابینكردنی موچەی ھەرێم. ھەلسوكەوتەكانی بغداد بەرامبەر بە ھەرێم ‎شێوەقەلسبونێكی پێوە دیارە، بە تایبەت پرسی " پێگەی یاسایی" ھەرێم و ئەو مافانەی كە لە دەستوری عێراق دا بە ھەرێم رەوابینراون. ئەوەی راستی بێت، دەبێت ھەرێم ستراتێژی خوی بەرامبەر بغداد بگورێت، لە لاوازەوە بو كاراكتەری بەھێز: ‎ئەوەی ‎ ھەرێم پێویستە لە كاتێكی ئێستادا بیكات، بێ منەتكردنی بغدادە لە پرسی نەوت، رادەستكردنی باقی داھاتەكانی ھەرێم بو بغداد. ستراتێژی دورمەودای بغداد ، ووشككردنی سەرەچاوە دارایی یەكانی سەربەخوی ھەرێمی كوردستانە، دوویەم، ‎ھەلوەشاندنەەوەی ھێزی پێشمەرگە یانیش خستنەوەی ئەم ھێزە بو ژێر فەرمانی بغداد بە بێ بەشكردنی ھێزی پێشمەرگە لە بەشە بودجەی پێویست، لە كاتێك لە بودجەی سالی 2007 وە ھەمو سالێك بەشە بودجەی پێشمەرگە لە یاسای بودجە دا چەسپێنراوە. ئەمەش واتە، لە روی ھێزی بەرگری یەوە، واتە شكاندنی دەستوبازوی ھەرێم. ئەوەی راستی بێت، بونی سەرەچاوەی سەربەخوی دارایی لە دەستی ھەرێم، زەمانەتی مانەوەی ھێزی پێشمەرگە وەكو ھێزێككی بەرگریكاری ھەرێم، و راگرتنی ھەتا رادەیەك بالانسی ھێز لە نێوان ھەولێر-بغداد. ‎ھەمو ئەمانە پێشھاتێكی زور مەترسیدارن، كە كاریگەری یان دەبێت لە سەر سروشتی‎ پەیوەندی یەكانی داھاتوی بغداد و ھەرێم.‎ ھەتا ئێستا بە ھیچ شێوەیەك بغداد ئیلتزاماتەكانی خوی بەرامبەر بە ھەرێمی بەجێ نەھێناوە. ‎ئایا پرسی ھەرێم لە گەل بغداد تەنیا بودجەیە؟ ئەی خاك، ئەی مافەكانی ھەرێم لە دەستوری عێراق؟ 


لە كوتایی دا، بوچی گرینگە و دەبێت ھەرێم دەوڵەتداری بكات؟ پرسێكی گرینگە كە ھەم بەرپرسانی دامەزراوە سیادی یەكانی ھەرێم‎ و ھەمیش ‎ئوپوزیسیون دەبێت لە خویان بكەن. سروشتی دوژمنكارانەی بغداد بەرامبەر ھەرێم‎، بە گورینی تاكەكان گورانی بە سەر دا نەھاتوتەوە. بغداد لە ماوەی ئەم 17 سالەی پەیوەندی لە گەل ھەرێم ئەوەی سەلماندویەتی‎ خاوەن ئەقلیەتێكی شكەستخواردو  و حاقدە، پەرەپێدەری ‎ھزر، بوچون و كولتوری‎داگیركاری و خوسەپاندنە بە سەر ئیرادەی خەلكانی‎ كوردستان. ئەمە خودزینەوە نییە لەو ھەمو كومكوری و گلەی كە ھەمانە لە دەسەلاتی ھەرێم. ‎ئەوەی راستی بێت، ئەگەر ‎ لە ‎ئەقلیەتی شوڤێنی عەرەبی سوننە رزگارمان بو، لە دوای 2003 ‎ كەوتوینەتە بەر غەزەبی ئەقلیەتێكی شوڤێنی -دینی شیعەگەرا كە تەنیا تولەسەندنەوەی مێژوی یەكانە كە كوتایی بە ھێوربونەوە و كولتوری ھەژەمونخوازی و خوسەپێنەری پێكھاتەیەكی سیاسی-كومەلایەتی وەھادەھێنرێت.  بویە، ئالتەرناتیڤی بغداد بریتی یە لەوەی  ھەرێم نەك نەوتی خوی تەسلیم بە عێراق نەكات،  بەلكو لە سەر مێزی "دیالوگی نیشتیمانی"‎ گەلالەكردنی وەرەقەیەكی سیاسی ھاوبەشی لایەنەكانی كوردستانە. 

* سەرۆكی بەشی سیاسەتی گشتی- ز. دھوك

 

21/05/2020



وتارەکانی تری نوسەر